Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

87 • مەتشەه یەناو نیگنەجەد یێپ ەک یەکەچ وەئ

سەرکەوتنێکی گەورە لەڕێگای لەخاچدان و زیندووبونەوەی لەنێو مردوان. ئێمە سەرکەوتوانین لە خوداوەند عیسای مەسیحی سەرکەوتوو. لەبەر ئەوە باوەڕداران جەنگاوەری ڕۆحی و سەربازی مەسیحن، پاڵەوانن گرنگی جەنگان دەزانن دژی درۆی دوژمن. پێویستە ئێمە پشتوانی بیرۆکەیەک بکەین بۆ دژایەتی دوژمن بۆ وێنای مەسیح بە ڕێزەوە لە هەموو ئەوەی پێی هەڵدەستین و بچەسپێین لە جەنگی ڕۆحی و ئێمە دەستگرتووین بە متمانەوە وەک ڕۆڵەی خودای باوکی عیسای مەسیحی خوداوەندمان. بەوە دەتوانین بەرەنگاری هەموو فێڵێکی دوژمن و پلانەکانی دژمان ببینەوە. بەوەی ئەو درۆیەی لەسەرمانە تاکتیکێکی بەناوبانگی شەیتانە ، لەبەر ئەوە گەورەترین چەکی ئێمە بریتیە لە چەسپان لە ڕاستی و ڕەتکردنەوەی دانان بەو درۆیانە و ئاگاداری و ئاگایی بۆ درۆکان کە هەوڵ دەدەن بارگرانمان بکەن. هەموو پارچە چەکێکی خودا پەیوەستە بە ڕێگای بنەڕەتی بۆ ڕاستی خودا لە مەسیح. لەبەر ئەوە پێویستە فێربین دەربارەی چەکە جیاوازەکان لە ئامێرەکانی خودا. چونکە لەڕێگای پراکتیزە بەردەوامەوە دەتوانین ئەو چەکانە بەکاربهێنین بە شارەزایی دژی دوژمن. تا ڕاهێنان بکەین ، زیاتر دەتوانین بچەنگین بەڕێگای باشتر وەک سەربازی عیسای مەسیح. شەیتان هات بۆ بەهەشت و چرپاندی بە گوێی ئادەم و حەوا و هەموو یەکێک لە ئێمە لە ڕێگای ئەوانەوە «ناتوانی جێی بڕوا بیت لە دڵی خودا ... ئەو شتێک لە تۆ دەبات ... پێویستە کۆنترۆڵی ئەو شتانە بکەیت». جۆن دردەج. داستان: ئەو چیرۆکەی کە خودا دەیگێڕێتەوە ٥٥ لا ۲۰۰۱ ، ناشڤڵ : کۆمپانیای تۆماس نێڵس ئەو چەکەی کە بەکاری دەهێنین وانەی کتێبی پیرۆز وانەی هەشتەم ئەم دەقانەی خوارەوە بخوێنەوە و وەڵامی کورتی هەموو پرسیارێکی پەیوەست بە فێرکردنی کتێبیەوە بدەرەوە. . لە کاتێکدا ئێمە لە جیهان دەژین، ئێمە جەنگی ڕۆحی ناکەین بە پێی پێوەرە جیهانیەکان، ١ چەکەکانمان لە خوداوەیە ئەوەی کە دەیەوێ بەجەنگێکی ڕۆحی چالاک بجەنگین. بخوێنەوە و ئەم بۆشاییانەی پەیوەست بە چەکی جەنگەکەمان پڕ بکەرەوە. ۳-٥ :۱۰ کۆڕنسۆس ۲

ا. ئەو چەکەی کە خودا بۆی ئامادە کردوین ___________ نیە.

ب. ئەو چەکە خوداییە توانایەکی خودایی هەیە بۆ لەناوبردنی ___________.

ج. بەهۆی ئەو چەکانەوە دەتوانین لەناوی ببەین ___________ و هەموو ___________ دەردەکەوێت دژی ناسینی خودا. د. بەکارهێننی چەکەکانمان وامان لێدەکات ____________. . خودا باوەڕدارانی پڕ چەک کردووە بە چەکی گونجاو بۆ چەسپان دژی پلان و فێڵی دوژمنمان ٢ شەیتان کە درۆ بەکارێنێ بۆ ترساندنی باوەڕداران و ئازاردانیان. ئەم دەقانە بەیەک بگەینە.

Made with FlippingBook Digital Publishing Software