Fight the Good Fight of Faith, Kurdish

9 • یکەشێپ 

ئەو دوژمنەی کە لەگەڵی دەژجەنگین : بەردەوامی لە سەرکەوتن دژی دوژمنی وانەی حەوتەم، خودا. ئەم وانەیە باسی سروشتی چیرکە گەورەکە دەکات کە پێکەوەمان دەبەستێ. ئەوەش ئەوەیە کە ئەم گەردوونە لە جەنگێکی ڕوحی دایە و شەیتان و پاشایەتی تاریکی لە جەنگدایە دژی خوداوەند عیسای مەسیح و پاشایەتی ڕووناکی . مەسیح سەرکەوت بەسەر شەیتانی دوژمنماندا بە هۆی ژیان و مردن و هەستانەوەی ، شەیتان تا ئەمڕۆش هەڵخەڵەتاندن لە سیستەمی ئەم جیهانە کەوتووەدا وە کاردەکات لە ڕێگەی سروشتی خراپی کۆنمان ، واتە ‹›ئارەزووەکانی لەش›› ئێمە دەتوانین سەرکەوین بەسەر شەیتان بە هۆی تۆوی باوەڕ لە مەسیح و ئاگاداری هەوڵەکانی بین بۆ هەڵخەڵەتاندنمان لە ڕێگەی درۆ و فریودانەوە. بە ناونیشانی ئەو چەکانەی کە بەکاری دەهێنین : بەستنی چەکی تەواوی خودا. وانەی هەشتەم، ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن خودا هەموو چەکێکی پێویست دابین دەکات بۆ هەموو باوەڕدارێک بۆ بەرگری کردنی بەرانبەر دوژمن ومانەوەی لە جێگای خۆی کاتێک ڕووبەڕووی هێرشی دوژمن دەبێتەوە ، ڕاستی کتێبی پیرۆز (ووشەی خودا) وامان لێدەکات بتوانین ئەو درۆیانە دیاری بکەین کە دوژمن هێرشی پێ دەهێنێت و ڕووبەڕووی بوەستین و بیگۆڕین ، وە ڕوحی پیرۆز بەهێزمان دەکات بۆ جەنگ لە کاتێکدا کە یاسا ڕوحیەکان بەکرداری دەکەین بە تەنها و لەگەڵ باوەڕدارانی دیکەش. ئەمە وانەی کۆتاییە کە ناومان لێناوە ئەو ئەگەرەی کە بۆمان دەردەکەوێت : ڕەنجدەرە وانەی نویەم، پیرۆزەکان . لە وانەیەدا دەبینین کە چۆن باوەڕی بنەڕەتی بۆ گەشەکردن لە مەسیحدا ئەوەیە لە ڕەنجدان و ئامادەیی بیت و بێ ئاگا نەبیت. وەکو ئەکتەر بین بۆ مەسیح ، پێویستە کە بەردەوام بین لە لە پێشکەوتن بۆ بەدەست هێنانی دیاریەکانی ، بەبێ گوێدانە قورساییەکەی، بێگومان ڕوحی پیرۆز هێزمان دەداتێ بۆ ئەوەی دەست بگرین بە بانگەوازەکەمان و پێشکەشکردنی مەسیح وەکو ڕزگارکار ، هەروەها بەکارمان دەهێنێ بۆ بەهێزکردنی باوەڕدارانی تر لە جەنگەکەیاندا. نەخشە بۆ هەموو وانەیە : بەشەکان و پێکهێنەرەکان تێبینی بکە هەموو وانەیەک دابەش کراوە بۆ چەند بەشێکی دیاریکراو و هەموو بەشێک جەخت لە خاڵێکی گرنگ دەکاتەوە کە یارمەتیت دەدات لە ژیانی ڕوحیت (ئەمەش تێبینیەکی گرنگە بە تایبەتی ئەگەر بڕیارتدا کە ئەم کتێبە بخوێنیت لەگەڵ خەڵکانی تر یان ڕابەر یان ڕێکخەری کۆبونەوەیەکی بچووک) هەموو وانەیەک سێ ئامانجی هەیە . دوای تەواو بوونی وانەکە ، ئەم ئامانجانە ئامانجی وانەکان. یارمەتیت دەدەن لە تێگەیشتنی وانەکان و باوەڕ پێکردنیان بە تەواوەتی ، هاوکات ئەگەر بە تەنیا بیخوێنیت یان لەگەڵ خەڵکانی تریش. ستپێک بە نوێژ بۆ داواکردنی دانایی. هانت دەدەین بۆ دوبارەکردنەوەی ئەم نوێژە بە دەنگێکی دە بیستراو ، داوا لە خوداوەند دەکەین کە دڵمان ئامادە بکات پێش ئەوەی دەست پێبکەین بە لێکۆڵینەوەکەمان بۆ ڕاستیەکانی کتێبی پیرۆز تا تێبگەین و پێشوازی بکەین لەوەی کە خودا ئامادەی دەکات تیاماندا. پێکبەست. بەشی پەیوەندیدارەکان بریتیە لە بەشی «هاندان» کە سەرەتای وانەکە ئامادە دەکرێت لە ڕێگەی بیرکردنەوە لە پرسیارە گشتیەکانی ژیان و ڕوداوەکان و ئەو هەڵوێستانەی کە پەیوەستن پێی ، کاتێکی چێژبەخش دەبێت بۆ ئەو پرسیارانە ، وە بە تەواوی بیرکەرەوە لەم پرسیارانە چونکە یارمەتیت دەدەن لە درەوشانەوەی بیر و لێکۆڵینەوەکانت وە تۆ پێش دەکەوی لەم لێکۆڵینەوەیە. ناوەڕۆک. بەشی ناوەڕۆک ڕوونکردنەوەیەکی سەرەتاییە بۆ ئەو بابەتانەی کە ئێمە لە لێکۆڵینەوەیداین. ئەم بەشە پرسیاری جۆراوجۆر دەخاتە ڕوو وە پێداچوونەوەی کتێبی دەخاتە ڕوو لەهەمان کاتدا هەڵدەستین بە وەڵامدانەوەی لە ماوەی دەرسەکەدا.

Made with FlippingBook Digital Publishing Software