Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide

کڵێسا لە کاردا

بەشی دووەم

ڕێزدار دکتۆر دۆن ڵ. دەیڤس

پوختەی بەشی دووەم

دەتوانرێت تیبگەین لە کارەکتەری کارەکانی کڵێسا لە جیهاندا لەرێگەی گەڕان بەدوای وێنە جۆراوجۆرەکانی کڵێسادا کە لە پەیمانی نوێدا باسکراون. هەر وێنەیەک کۆمەڵە چەمکێکی جیاوازمان بۆ بەردەست دەخات بۆ ئەوەی بیر لە ڕۆڵ و ئەرکی کڵێسا کە ب کەینەوە لە جیهاندا. ئێمە پەیوەندی قوڵی کڵێسا لەگەڵ خودا دا دەبینین لە ڕێگەی وێنەکانی خانەوادەی خودا و جەستەی یەسوع مەسیح و پەرستگای ڕۆحی پیرۆزەوە. ئێمە لە کڵێسا تێدەگەین وەک بریکاری شانشینی خودا و وەک بریکارێکی یەسوع مەسیح، لە کۆتایی شدا، ئێمە کڵێسا وەک ئ ەوە دەبینین کە شەڕ دەکات لە شەڕی بەرخدا “ Lamb’s war ” وەک سوپای بەشداربووی خودا .

ئامانجەکانمان بۆ ئەم بەشە دووەم ەی کڵێسا لە کاردا:

سەرنج خستنەسەر کارەکانی کڵێسا لە جیهاندا ئەویش بە گەڕان بەدوای وێنە جۆراوجۆرەکانی کڵێسا کە لە پەیمانی نوێدا باسکراون.

بۆ ئ ەوەی لە روانگەی خانەوادەی خودا و جەستەی یەسوع مەسیح و پەرستگای ڕۆحی پیرۆزەوە سەیری کارەکانی کڵێسا بکەین.

بۆ لێکۆڵینەوە لە کارەکانی کڵێسا لە روانگەی نوێنەرەکان ێ ەوە، کڵێسا کە وەک بریکاری شانشینی خودا.

بۆ ئەوەی لە روانگەی سوپای خوداوە سەیری کڵێسا بکەین و رۆڵ ی کڵێسا ببینین لە شەڕی بەرخدا “ Lamb’s war ”. ئەم وێنانە تێڕوانینێکی گەورە پێشکەش دەکەن کە ئێمە چۆن لە ناسنامەی کڵێسا تێبگەین و کار بکەین لە جیهانی ئەمڕۆدا.

114

Made with FlippingBook - Online catalogs