Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide
هێڵکاری ڤیدیۆی بەشی ٢
I . کاری سەرەکی کڵێسا بریتییە لە پێدانی بەڵگە لەسەر کاری خودا لە ژیانی کۆمەڵا یەتی خودی کڵێسادا: یەکەم کاری کڵێسا بریتییە لە ڕاگەیاندنی گەورەیی خودا لە ژیان و پەیوەندییەکانیدا.
کاری سەرەکی کڵێسا کە ئەوەیە کە “ شتێک بێت ” نەک شتێک بکات؛ کڵێسا، وەک گەلی خودا، بانگ کراوە بۆ ئەوەی ئاستی ژیانێک پیشان بدات کە ڕەنگدانەوەی شکۆمەندی ئەو کەسەب ێت کە دروستی کردووە “ لە پلەی یەکەمدا .”
پەیمانی نوێ چەندین وێنەی کڵێسامان بۆ پێشکەش دەکات، هەموو ئەمانە تێڕوانینمان پێدەبەخشن بۆ سروشتی ئەو کارانەی کە دەبێت بیکەین بۆ ئەوەی خودا وەک گەلەکەی شکۆمەند بکەین.
بەپێی پۆڵس لە Titus 2.14 ، یەسوع مەسیح خۆی بەخت کرد لەپێناوی گەلەکەی، کڵێسا بۆ ئەوەی “ لە هەموو نایاساییەک ڕزگارمان بکات و گەلێک بۆ خۆی پاک بکاتەوە بۆ خۆی کە پەرۆشبن بۆ کارە چاکەکان. ” بەڵێ، ئێمە دەبێ ت بە پەرۆش بین بۆ ئەو کارە باشانەی کە بەپێی Ephesians 2.10 بۆیان دروست بووین دەبێت بیانکەین. وە پەترۆس لە 1 Peter 2 دا ڕوونی دەکاتەوە کە پاڵنەری سەرەکی پشت ئەم کارانە بریتین لە نیشاندانی باشی و کارەکتەری خودا. ئەو خاوەنمانە، بۆ ئەوەی مەزنیی کەسایەتی ئەو لە جیهاندا رابگەێنین. « بەڵام ئێوە ڕەگەزێکی هەڵبژێردراون، قەشەیەکی شاهانەیین ، نەتەوەیەکی پیرۆزن، گەلێکن کە ئەو خ اوەنێتی ، هەتا وەکو مەزنییەکانی ئەو ڕابگەیەنن و بگێڕنەوە کە لە تاریکییەوە بانگی کردن و هەڵیکێشان بۆ ناو ڕووناکی ە سەرسوڕهێنەرەکەی ” (1 Pet. 2.9). ...................................................................................
A . بۆ دەستپێکردن، وەک خانەوادەی خودا، دەبێت وەک خوشک و برا بە یەکگرتوویی وەک خێزانە ئازیزەکەی خودا خۆی بژین.
.1 کتێبی پیرۆز ڕایدەگەیەنێت کە ئێمە منداڵی خوداین، ئەندامی خانەوادە و خێزانی خوداین، Eph. 4.1-3 .
.2 دەبێت هەروەها ئەو کارانە بکەین کە دەبێتە هۆی هاوکاریکردن و هاوکاری لە شایەتحاڵی بان گەشەی ئینجیلی یەسوع مەسیح، Phil. 1.27-28 .
B . دواتر وەک جەستەی یەسوع مەسیح لە جیهاندا، دەبێت ژیانی یەسوع مەسیح لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکتر و لە نێوان دراوسێکانماندا بەرجەستە بکەینەوە.
.1 ماف و بەرپرسیارێتی هەموو مەسی حییەک و هەموو کڵێسایەکی ناوخۆیی ە کە نوێنە رایەتی و بەشداریک ردن لە کارەکانی یەسوع مەسیح بک ەن لە جیهاندا، Rom. 12.4-6a .
.2 پۆڵس دووپاتی دەکاتەوە کە تەنها یەک جەستە و یەک باوەڕ و یەک هیوا هەیە بۆ بانگەوازەکەمان. لەبەر ڕۆشنایی ئەم یەکگرتووییە، ئێمە دەبێ ت داوای تەوبە بکەین لە هەموو مەیلێکی خۆپەرستانە کە پێمان وایە نەریتمان یان هەڵسوکەوتمان بەرانبەر خودا گرنگترە لەبەرانبەر کەسانی دیکە. وە نارەوشتییە کە بەشدارییەکانی باوەڕدارانی دیکە پشتگوێ بخەین یان چاوپۆشیی لێ بکەین، و دەبێت هەوڵی ئەوە بدەین خۆمان لەگەڵیاندا ڕێکبخەین بۆ ئەوەی مەبەستەکانی خودا لە جیهاندا ب ەدی بهێنین، Eph. 4.1-6 .
115
Made with FlippingBook - Online catalogs