Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide
لاپەڕە 49 - هێڵکاری خاڵی III-A-2
لێ کچوونە باوەکە ئەوەیە کە لەئاوهەڵکێشران لە پەیمانی نوێدا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی مرۆڤ ڕزگار ناکات، و ەک چۆن خەتەنەکردن لە پەیمانی کۆن دا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کەس ڕزگار دەکات. دەکرا ئەو کەسە لە ڕووی جەستەییەوە خەتەنە بکرێت و لەگەڵ ئەوەشدا هەڵیبژێرێت کە وەک جولەکەیەکی بت پەرست و بێباوەڕ بژی. خەتەنەکردن نیشانەی پەیمانی کۆن بوو و لەئاوهەڵکێشران نیشانەی پەیمانی نوێیە. هەردووکیان مەبەستیان ئەوەبووە ئەوە نیشان بدەن کە مرۆڤ بەڕاستی بەشێکە لە گەلی هەڵبژێ ردراوی خودا، بەڵام نابێت مرۆڤ هەڵە بکات بە گریمانەی کە لەئاوهەڵکێشران بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی مرۆڤ دەکاتە مەسیحی. ئەمەش بە هەمان شێوە ڕاستە کاتێک مرۆڤ لەئاوهەڵکێشران وەک نهێنییەک ببینێت یان وەک ڕێوڕەسمێک.
لاپەڕە 49 - هێڵکاری خاڵی III-C
بەم واتایە، لەئاوهەڵکێشران هەڵبژاردن نییە زیاتر لەوەی کە هەڵبژاردن بووە بۆ گەلی عیبری کە ڕەتیبکەنەوە لە خواردنی جەژنی پەسخ “ Passover ” و دانانی خوێنەکە بە لایەکانی دەرگاکەوە. سەرپێچی کردنی فەرمانی خودا جی ابوون ەوە بوو ل ە گەلی خودا کە ڕزگار کران . گوێڕایەڵی لە چیرۆکی کۆچ دەریخست کە مرۆڤ باو ەڕی بە خودا هەیە و پابەندبوو بە ڕۆیشتن لەگەڵ گەلەکەی. لە کاتێکدا کە بارود ۆخێکی نائاسا یی ڕەنگە ڕێگری بکات لە لەئاوهەڵکێشرانی کەسێک )بۆ نموون ە دزەکەی سەر خاچ( بەبێ ئەوەی مەبەستی ئەو کەسە بخاتە ژێر پرسیارەوە، بەڵام هەموو باوەڕدارە ڕاستەقینەکان کە دەرفەتی لەئاوهەڵکێشرانیان هەیە، ئەوە دەکەن چونکە یەسوع مەسیحی پەروە ردگاریان قبوڵ کردووە و دەیانەوێت گوێڕایەڵی فەرمانەکانی بن و تێکەڵ بە گەلەکەی بێت.
لاپەڕە 50 - هێڵکاری خاڵی IV
ئەگەر قوتابیان پێویستیان بە سەرچاوەیەک هەبێت بۆ یارمەتی پراکت یکی سەبارەت بە سەرکردایەتی کردنی خزمەتی لەتکردنی نان )یان لەئاوهەڵکێشران (، کتێبی پەرستنی بەیکەر “ Baker’s Worship Handbook ” ، لەلایەن پاوڵ ئی ئینگڵ “ Paul E. Engle (Grand Rapids, MI: Baker Book House, 1998) ” کۆمەڵێک نموونەی خزمەتکردن دەخاتەڕوو سەبارەت بە نەریتە ئینجیلییە کان کە هەردوو ڕوانگەی “نهێنی ەکان sacramental ” و “ڕێوڕەسم ordinance ” لەخۆدەگرێت.
218
Made with FlippingBook - Online catalogs