Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide
کڵێسای پێشبینی کراو لە پلانی خود ادا
بەشی دووەم: ڕزگ اربوون: پەیوەست بوون بە گەلی خوداوە .
رێزدار : تێری کۆرنێت .
پوختەی بەشی دووەم
بەهۆی گوناهەوە هەموو مرۆڤێک لە دۆخێکی بەڕواڵەت بێ هیوادایە. ئێمە زۆر پێویستمان بە ڕزگاربوونە لە گوناه و کاریگەرییەکانی، بەڵام سروشتی گوناهبارمان ڕێگریمان لێدەکات لە ئارەزووی ڕزگا ربوونی خودا یان هیچ ئامرازێکمان هەبێت کە بەهۆیەوە لەگەڵیدا یەکبگرینەوە. جێگای سەرنجە خودا هەڵیبژاردووە ئێمە وەک دوژمنی خۆی بەجێبهێڵێت. پۆڵۆسی نێردراوی خودا ئەوەمان فێر دەکات کە لە کاتێکدا ئێمە هێشتا بە گوناهەوە بەسترابووین، یەسوع مەسیح لە پێناوماندا مرد. ئینجیل ئەو مژدەیەیە کە خودا بەرەکەت ی ڕزگارکەر پێشکەش دەکات وە کە دەتوانێت ئەو کارەمان بۆ بکات کە ناتوانین بۆ خۆمان بیکەین. تێگەیشتن لەم بەرەکەت ە بنەمایە کە بۆ ناسینی بەرەکەت ەکانی کڵێسا و بەرپرسیارێتی ئەوەی کە کۆمەڵگەیەکی پەرست ن ی کارا بن. ئامانجمان بۆ ئەم ب ەشە، ڕزگاربوون: پەیوەستبوون بە گەلی خوداوە، ئەوەیە کە بتوانیت:
پێناسەیەکی تیۆلۆژی بۆ ڕزگاربوون بدە.
دەرئەنجامەکانی جیابوونەوە لە خودا ڕوون بکەرەوە.
ئەو سوودانە ڕوون بکەرەوە کە لە ڕێگەی یەکگرتنمان لەگەڵ یەسوع مەسیح ەوە بۆمان دێت.
تێبگەن کە چۆن کۆچ “ Exodus ” وەک مۆدێلێک )جۆرێک( بۆ ڕزگار بوون ی مەسیحی ەت کاردەکات.
تێبگە لەوەی کە یەکگرتن لە کڵێسا )گەلی خودا( شتێک نییە زیادە کە دوای ڕزگاربوون زیاد دەکرێت بەڵام کە ناوەندی واتای ڕزگاربوونە.
24
Made with FlippingBook - Online catalogs