Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide

ئێمە هانی هەموو قوتابیەکانی کتێبی پیرۆز دەدەین کە بەدوای ئەم شێوازەدا بگ ەڕێن، نەک تەنها بۆ تێگەیشتن لە کڵێسا، بەڵکو لە هەموو باوەڕە مەزنەکانی کتێبی پیرۆز.

119 - هێڵکاری خاڵی III

لاپەڕە

باوەڕ داران شەڕ لەگەڵ شەیتان دەکەن، یەکەم بوونەوەرە فریشتەییە کانی خودا کە بەوپەڕی شانازی و شەهوەت ەوە بۆ شکۆمەندی خودا، لە پەروە ردگاری مەزن یاخی بوون و بوون ە دوژمنی خودا و مر ۆڤایەتی. زۆرێک کەسایەتی هەن کە کەسایەتی شەیتان بە Isaiah 14.12-14 و Ezekiel 28.12-15 ەوە دەبەستنەوە، کە ئەم بوونەوەرە فریشتەییە گەورەیە وەسف دەکەن بە “لوسیفەر Lucifer ” و وەک “کەروب ی دەستنیشانکراو Anointed Cherub ” پێش یاخیبوون و کەوتنی. لە وەحی یۆحەنادا، شەیتان دەبینرێت کە چۆن سەرکردایەتی ژمارەیەکی زۆری لە ڕۆحەکانی دیکەی لە دوای خۆیەوە کردووە لە یاخیبوون دژ بە خودا (Rev. 12.4) ، یەکێکە لەو نموون ە زۆرانەی کە نیشانی دەدات کە تەواو لە ئاست ناوی “خراپەکار” و “ فریودەر ” دەژی .” بەپێی کتێبی پیرۆز، شەیتان لە ڕێگەی فریودانی درۆزنانەی خۆیەوە، کەوتنی مرۆڤایەتی وەک “مار” دەستپێکرد (Gen. 3) . ئەوەی کە زانایانی ئایینی پێی دەڵێن پرۆتۆئینجێلیۆم “ مزگێنی ئینجیلیی سەرەتایی protoevangelium ”، کە پێشبینی لە ناوچوون ی کۆتایی شەیتان دەکات لە ڕێگەی نەوەی دەستنیشانکراو ی خوداوە کراوە ) Gen. 3.15 ( ، کە لە ڕێگەی کاری یەسوع مەسیح ەوە لەسەر خاچ بەدی هات، وەک مەسیحی سەرکەوتوو ) Christus the Victor ( کە تێیدا شکستی بە شەیتان و شوێنکەوتووانی هێنا، و “سەرەتای کۆتایی”ی فەرمانڕەوایی شەیتان و دامەزراندنی شانشینی خودای دەستپێکرد (John 12.13-33 cf. Col. 2.15) . باوەڕ داران لە شانشینی تاریکییەوە ڕزگارکران بۆ شانشینی ڕووناکی لە ڕێگەی یەسوع مەسیح ەوە (Col. 1.13) ، و وەک سەرباز بۆ سوپای خودا لە شەڕی گەردوونی خودادا “وەرگیراون” بۆ وە رگرتنەوەی گەردوون بۆ ئەو و بۆ خەڵکەکەی . هەرچەندە شەیتان لە ڕێگەی خوێنی خاچەوە بە شێوەیەکی دروست دادگا یی کراوە و شکستی هێناوە (Col. 2.15) ، بەڵام شەیتان لەم سەردەمەدا و لەم کایەیە دا وەک فریودەرێک بۆ ئەوانەی باو ەڕیان نییە (2 Cor. 4.4) ، وە بەردەوامە لە تۆمە تبارکردن ی کەسە پیرۆزەکان لەبەردەم پەروە ردگاردا (Rev. 12.10) ، و فریودانی مرۆڤایەتی لە ڕێگەی دەستبەسەراگرتن ی تەواوی هەموو جیهانەوە (1 John 2.15-17; 5.19) . باوەڕ داران دەبێت وریا و هۆشیار بن، چونکە شەیتان بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێت کە بێ ئاگان بۆ ئەوەی لەناویان ببات، و ل ە هەموو وەرچەرخانێکدا کارەکانی خودا تێ کبدات (1 Pet. 5.8) . ئەم کار ی فریودان و تۆمە تبارکردن و هەڵخەڵەتاندن و وێرانکردنیە جیهانیە و بەشێوەیەک ڕێکخراوە هەماهەنگ کراوە لە سیستەمی جیهانیدا و لە ڕێگەی تۆڕی جنۆکەکانییەوە کە لە ژێر دەسەڵاتی ئەودا کاردەکەن لەگەڵ ئەوان ەش کە باو ەڕیان نییە (Isa. 14.12-17; 2 Cor. 4.3- 4; Eph. 2.2; Col. 1.13) .

245

Made with FlippingBook - Online catalogs