Theology of the Church, Kurdish-Sorani Mentor Guide
.2 دووەم: مەبەستمان ئەوەیە کە چونکە ڕزگاربوون تەنها لە ڕێگەی باوەڕداریەوە دێت و هەرگیز ناتوانرێت لەلایەن کەسەوە بەدەستبهێنرێت. ڕزگاربوون تەنها وەک دیارییەکی بێبەرامبەر وەردەگیرێت، نەک لە ڕێگەی کردەوەی چاکەکا رییەوە شایستەی ئەبێت. ڕزگاربوون بە تەواوی دیارییەکی بەرەکەت ی خودایە.
a . Eph. 2.8-9
b . Acts 20.24
c . Gal. 2.21
d . هەر کارێکی باش یان کردەوەیەکی ڕاستودروست کە ئەنجامی بدەین، دەرئەنجامی بەرەکەت ی خودایە کە لە ئێمەدا کاردەکات. کارە باشەکان دەرئەنجامی ڕزگاربوونن نەک هۆک اری ڕزگاربوونیان. هیچ کارێکی باش هیچ بەرەکەت ێکی زیادەمان بەدەست ناهێنێت لەلایەن خوداوە. هیچ کەسێک ناتوانێت ئەوەندە باش بێت کە پەیوەندی لەگەڵ خودا یان ژیانی هەمیشە یی لەگەڵیدا لە شانشینیەکەیدا بەدەستبهێنێت. ئێمە بەهۆی یەسوع مەسیح و ئەو کارانەی بۆی کردووە، بە رەکەت ەکەی بەسەرماندا ڕژاوە. کارە باشەکانمان وەڵامێکە بۆ ئەو بەرەکەت ەی کە خودا پێی بەخشیوە. دیسانەوە، وەک یۆحەنای نێردراوی خودا دەفەرموێت “ : ئێمە خۆشمان دەوێت چونکە ئەو یەکەمجار خۆشی ویستووین ” 1 John 4.19.
پەرست ن وەڵامی کڵێسایە بۆ بەرەکەت ی خودا
II .
هەمیشە پەرس تن تاکە گرنگترین بەرپرسیارێتی کڵێسایە چونکە خاڵی دەستپێکی ژیانە بە بەرەکەت . لە پەرستگەریدا دان بەوەدا دەنێین کە وەک یاقوب لە نامەکەیدا نووسیویەتی، “ هەموو بەخششێکی باش و هەموو بەخششێکی تەواو لە سەرەوەیە، لە باوکی ڕووناکیەکانەوە دێتە خوارەوە ،” James 1.17a .
A . دوو ڕووداوی سەرەکی لە پەرستنی مەسیحیدا )ژەم و خۆپاککردنەوە “ - ئێوارەخوانی پەروەردگار و لەئاوهەڵکێشران (”
لە هەموو نەریتێکی مەسیحیدا، ئێوارەخوانی پەروەردگار و لەئاوهەڵکێشران بەشێکی گرنگی ئەو ڕێگایەن کە تێیدا ئەزموونی بەرەکەت ی خودا دەکەین کە لە نێوانماندا کار دەکات. بەڵام مەسیحییەکان جیاوازن لەوەی کە چۆن ئەم پەرستگەریانە بەرەکەت ی خودا لە کڵێسادا نیشان دەدەن. هەندێک لە کڵێساکان ئێوارەخوانی پەروەردگار و لەئاوهەڵکێشران بە “ پیرۆزکردن ” ناودەبەن و وەک “ ئامرازێکی بەرەکەت ” لێیان تێدەگەن لە کاتێکدا هەندێکی تر بە “ فەرمان ” ئاماژەیان پێدەکەن و وەک شایەتحاڵی بەرەکەت ی خودا لێیان تێدەگەن. با جیاوازیەکەی ڕوون بکەمەوە.
B . واتای “ پیرۆزکردن ”
.1 بەزۆری، “ پیرۆزکردن “ بە “ نیشانەیەکی دەرەکی و بینراوی بەرەکەت ێکی ناوەوە و ڕۆحی ” پێناسە دەکرێت. ئەوانەی زاراوەی پیرۆزکردن بەکاردەهێنن، لەئاوهەڵ کێشران و ئێوارەخوانی پەروەردگار وەک ئامرازێک دەبینن کە بەرەکەت ی خودا بۆمان دێت. .2 هەرچەندە کاسۆلیکەکان و مەسیحییە ئۆرتۆدۆکسەکانی ڕۆژهەڵات چەندین نهێنییان هەیە، بەڵام پرۆتستانتەکان بەزۆری زاراوەی پیرۆزکردنیان تەنها بۆ لەئاوهەڵکێشران و ئێوارەخوانی پەروەردگار تەرخان کردووە. ئەم دوو نهێنییە لە مێژووی کڵێسادا شوێنێکی تایبەتیان هەیە وەک “ ئامرازێکی بەرەکەت ” ی گرنگی تایبەت، چونکە ڕاستەوخۆ بە فەرمانی
47
Made with FlippingBook - Online catalogs