Theology of the Church, Kurdish-Sorani Student Workbook

بەپێی خوێندنەوەی چاکسازیخوازان بۆ کتێبی پیرۆز، چ شتێک نهێنی پێکدەهێنێت؟

.1 یەکەم: دەبوو لەلایەن یەسوع مەسیح خۆیەوە دابمەزرێت )یان فەرمانی پێبکرێت(.

a . بۆ نموونە، یەسوع مەسیح ملکەچ و دامەزرێنەری لەئاوهەڵکێشران بوو وەک نیشانەی ڕزگاربوون. لە Mark 16.15 16 یەسوع مەسیح بە نێردراوانی دەفەرموێت بچنە هەموو جیهان و ئینجیل بۆ هەموو دروستکراوەکان ڕابگەیەنن. وتیشی: ئەوانەی باوەڕیان هێناوە و لەئاوهەڵکێشراون ڕزگاریان دەبێت.

b . هەروەها یەسوع مەسیح پێش مردنی ئێوارەخوانی پەروەردگاری لەگەڵ قوتابییەکانی دەستپێکرد لە ڕێگەی ئاهەنگگێڕانی ج ەژنی پەسخ ەوە Passover ، بڕوانە 1 Cor. 11.23-26 .

.2 دواتر، نهێنییە ڕاستەقینەکان دەبێ ت وەک نیشانەی باوەڕێکی ڕزگارکەر سەیر بکرێن بۆ ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان بە کۆمەڵگەی پەیمانی خوداوە کردووە.

a . لەئاوهەڵکێشران بۆ ئەو کەسانە بوو کە تەوبەیان کردووە و باوەڕیان بە یەسوع مەسیح هەبووە، ئەوانەی لە گوناه گەڕاونەتەوە و لە یەسوع مەسیح دا ڕوویان لە خودا کردووە.

b . ئێوارەخوانی پەروەردگار بۆ باوەڕداران بوو وەک چۆن لە ڕووی فێرکارییەکانی پۆڵسدا دەردەکەوێت کە تێیدا ئامۆژگاری خەڵکە کۆرنتیەکان “ Corinthians ” دەکات کە نانەکە بخۆن و لە جامەکە بە شێوەیەکی شایستەیی بخۆنەوە، واتە بە هاوبەشییەکی تەواو لەگەڵ یەسوع مەسیح دا، 1 Cor. 11.

.3 هەروەها، نهێنییە ڕاستەقینەکان وەک کردەوەیەکی باوەڕبوون ی زیندوو سەیر دەکران، ئامرازێک بۆ بانگەوازکردنی پابەندبوون و وەفاداری مرۆڤ بە ئاشکرا بۆ ڕاستی خودا لە یەسوع مەسیح دا.

a . لەئاوهەڵکێشران ناسینەوەمان لەگەڵ یەسوع مەسیح لە ناشتن و مردن و زیندووبوونەوەیدا دووپات دەکاتەوە، Rom.6.3- 4.

b . ئێوارەخوانی پەروەردگار شایەتحاڵی بەسبوونی مردنی یەسوع مەسیح و روانگەمانە بۆ گەڕانەوەی بەم زووانە بۆ ڕزگاربوونی کۆتاییمان.

.4 نهێنییە ڕاستەقینەکان دەبێ ت لە ڕووی ڕۆحییەوە سوودبەخش و بنیاتنەر بن بۆ ئەوانەی کە بەشداری تێدا دەکەن.

a . لەئاوهەڵکێشران دانپێدانانی باوەڕمان ئاشکرا دەکات و بەڵگە دەدات بە باوەڕدارانی تر لەسەر پابەندبوونمان بە ژیان ەوە وەک کۆیلەی یەسوع مەسیح.

b . دیسانەوە، ئێوارەخوانی پ ەروەردگار بەرەکەت و دڵنیایی دەدات لە کاتێکدا ئێمە بە چاوەڕێی گەڕانەوەی یەسوع مەسیح دەکەین.

.5 لە کاتی لێکۆڵینەوە لە نەریتە جیاوازەکانی مەسیحی دا، ڕوونە کە ئایینەکان بۆچوونی فرە جیاوازیان هەیە سەبارەت بە نهێنییەکان. لە باسکردنی بابەتەکاندا چەند پرسیارێکی ڕەخن ەگرانە سەرهەڵدەدەن:

108

Made with FlippingBook Annual report maker