Theology of the Church, Kurdish-Sorani Student Workbook
b . Isa. 56.3-8 (ESV) - “ با هیچ کەسێکی بیانی کە خۆی بە یەزدانەوە بەستووە نەڵێت: “ بە دڵنیاییەوە یەزدان لە گەلەکەی دوورم دەخاتەوە. ” وە با هیچ خەساوێک ” eunuch ” گلەیی نەکات، “ من تەنها دارێکی وشکم. ” چونکە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «بۆ ئەو خەس اوانەی کە شەممەکانم دەپارێزن و ئەوەی دڵخۆشم دەکات هەڵ ی دەبژێرن و پابەندن بە پەیمانەکەمەوە - لە ناو پەرستگاکەم و دیوارەکانیدا یادگاریەک و ناوێکی ان پێدەدەم کە لە کوڕ و کچ باشتربێت ; ناوێکی هەمیشە یییان پێ دەدەم کە نابڕدرێت. وە بێگانەکان کە خۆیان بە یەزدانەوە دەبەستنەوە بۆ خزمەتکردنی و خۆشویستنی ناوی یەزدان و بۆ پەرستنی، هەموو ئەوانەی شەممە دەپارێزن بەبێ ئەوەی پیسی بکەن و پابەندن بە پەیم انەکەمەوە - ئەمانە دەهێنم بۆ چیا پیرۆزەکەم و لە ماڵی نوێژ کردنم دا شادییان پێ دەبەخشم . قوربانی سووتاندن و قوربانیەکا نیان لەسەر قو ربانگاکەم وەردەگرم و پاسەند دەکەم ؛ چونکە ماڵەکەم ماڵی نوێژ ە بۆ هەموو گەلان ” . یەزدانی سەروەر - ئەو ەی کە دەربەدەرەکانی گەلی ئیسرائیل ی کۆکردەوە « : جگە لەوانەی پێشتر کۆکراونەتەوە، ئەوانی تریا شیان بۆ کۆدەکەمەوە. » .4 پەیمانی نوێ پێشنیاری ئەوە دەکات کە تەنانەت موسا ) عیبرییەکی نەتەوەیی بەڵام لە ڕووی کولتوورییەوە وەک میسرییەک گەورە بووە و بەو هۆیەوە بە بێگانە هەژماردەکرا( دەبوو هەڵبژاردنێکی هۆشیارانە بکات بۆ ئەوەی بە باوەڕەوە خۆی بە گەلی خوداوە ببەستێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت ڕزگاربوون ئەزموون بکات .
Heb. 11.25 (ESV) - ئەو [ موسا] ئەوەی هەڵبژارد کە لەگەڵ گەلی خودا مامەڵەی خراپی لەگەڵدا بکرێت نەک تام لە چێژەکانی گوناه وەربگرێت بۆ ماوەیەکی کورت.
.5 پوختە: [لە پەیمانی کۆن دا] ڕزگاربوون هات، نەک تەنها بەهۆی شایستەیی پیاوەکەوە، بەڵکو لەبەر ئەوەی پیاوەکە سەر بە نەتەوەیەک بوو کە بە شێو ەیەکی تایبەت لەلایەن خوداوە هەڵبژێردرابوو ) “ ڕزگاربوون ” ، ئینسایکلۆپیدیای ستانداردی نێودەوڵەتی [Electronic ed.]. Cedar Rapids: Parsons Technology, 1998.) .(
B . پەیمانی نوێ
“ ... ئەو خۆی لە پێناو ئێمەدا بەخشی تا لە هەموو خراپەکارییەک ڕزگارمان بکات، و گەلێک بۆ خۆی لە گوناهە پاک بکاتەوە، و بە پەرۆشییەوە بۆ ئەنجامدانی چاکە ” (Titus 2.14) .
.1 هەردوو پەترۆس و پۆڵس پێشنیاری ئەوەیان کرد کە دیدگای پەیمانی نوێ بۆ ڕزگاربوون بە یەکسانی پەیوەندی بە پەیمانی کۆنەوە هەیە کە خودا بانگەوازی گەلێک دەکات بەڵام ئەو گەلەی “ بانگیان لێ دەکرێت ” بەستراو ن ەتەوە بە یەسوع مەسیح و کڵێسا کەیەوە وەک لە نەتەوەیەکی سیاسی یان قەومی “ Ethnic .” a . 1 Peter 2.9- 10 - بەڵام ئێوە گەلێکی هەڵبژێردراون، کاهینێتیەکی پاشایانەن ، نەتەوەیەکی پیرۆزن، گەلێکی پیرۆزن، گەلی خودا خۆین ، بۆ ئەوەی ستایشەکانی ڕابگەیەنن کە لە ت اریکییەوە بانگی کردن بۆ ناو ڕووناکیە سەرسوڕهێنەرەکەی. جاران گەل نەبوون، بەڵام ئێستا گەلی خودان؛ جاران بێ بەزەیی تان پێنەکرابوو ، بەڵام ئێستا بەزەییتان وەرگرتووە .
b . Acts 15.14 - شیمۆن باسی لەوە کردووین کە چۆن خودا سەرەتا خەمی خۆی نیشان دا کاتێک گەلێکی لە بێ باو ەڕەکان گرتە خۆی.
165
Made with FlippingBook Annual report maker