Theology of the Church, Kurdish-Sorani Student Workbook
g . خۆشەویستی خودا ئازادانە و بێ بەرامبەر وەرگیراوە و دەدرێت (Eph. 5.1-2; 1 John 3.18; 4.7-8) .
h . بەزەیی خودا لە هەڵگرتنی بارگرانییەکانی یەکتردا دەردەکەوێت، سەرەتا لەناو کڵێسادا، پاشان، لە خزمەتکردنی قوربانیدان بۆ هەموو جیهان (Matt. 5.44-45; Gal. 6.2, 10; Heb. 13.16) .
i . رزگارکردنی خودا لاوازی و گوناهی مرۆڤ تێدەپەڕێنێت ، بەجۆرێک سامانی شانشینی سەرەڕای ئەوەی لە دەفرە قورەکاندا دانراوە ، بەڵام هەر دیارە (2 Cor. 4.7) .
.2 ئەنجامدانی نیشانە و سەرسوڕهێنەرەکان کە کتێبی پیرۆز پشتڕاست دەکەنەوە (Mark 16.20; Acts 4.30; 8.6,13; 14.3; 15.12; Rom. 15.18-19; Heb. 2.4) .
.3 قبوڵکردنی بانگەواز بۆ ئەرک ی خزمەتکردن
a . چوونە ناو هەموو جیهان بۆ ب انگەشەی کتێبی پیرۆز (Matt. 24.14; 28.18-20; acts 1.8, Col. 1.6) .
b . بڵاوکردنەوەی کتێبی پیرۆز و پێگەیاندی قوتابی بۆ یەسوع مەسیح و شانشینیەکەی (Matt. 28.18-20; 2 Tim. 2.2) .
c . دامەزراندنی کڵێسا لەنێو ئەو کەسانەی کە کتێبی پیرۆزیان پێنەگەیشتوو ە (Matt. 16.18; 28.19; Acts 2.41-42; 16.5; 2 Cor. 11.28; Heb. 12.22-23) .
d . نمایشکردن ێکی شانشینێک ی نایابی یەسوع مەسیح بە درووستکردنی ئازادی و کامڵبوون و دادپەروەری بە ناوی ئەوەوە (Isa. 53.5; Mic. 6.8; Matt. 5.16; 12.18-20; Luke 4.18-19; John 8.34-36; 1 Pet. 3.11) .
.4 مامەڵەکردن وە ک کۆمەڵگەیەکی پێغەمبەرانە یی
a . وتنی وشەکانی خودا لە دۆخی هەڵە و سەرلێشێواوی و گوناهدا (2 Cor. 4.2; Heb. 4.12; James 5.20; Titus 2.15) .
b . قسەکردن بۆ ئەوانەی کە ناتوانن بۆ خۆیان قسە بکەن بۆ ئەوەی بەرگری لە دادپەروەری بکرێت (Prov. 31.8-9) .
c . ڕاگەیاندنی دادگاییکرد ن لە دژی گوناه ە بە هەموو جۆرەکانیەوە (Rom. 2.5; Gal. 6.7-8; 1 Pet. 4.17) .
d . ڕاگەیاندنی هیوا لەو بارودۆخانەدا کە گوناه ە نائومێدی بەرهەم هێناوە (Jer. 32.17; 2 Thess. 2.16; Heb. 10.22-23; 1 Pet. 1.3-5) .
e . ڕاگەیاندنی گەڕانەوەی یەسو ع مەسیح، دیاریکردنی کاتەکەی ، و ڕاستی ئەوەی کە بەم زووانە هەموو ئەژنۆیەک کڕنۆش دەبات و هەموو زمانێک دان بەوەدا دەنێت کە یەسو ع مەسیح ی پەروەردگارە بۆ شکۆمەندی خودای باوک (Matt. 25.1-13; Phil. 2.10-11; 2 Tim. 4.1, Titus 2.12-13) .
173
Made with FlippingBook Annual report maker