Theology of the Church, Kurdish-Sorani Student Workbook

C . کڵێسا وەک کاهینێتیەکی پاشایانە دە پەرست رێت ، بە هەموو دڵەوە قوربانی ستایش بۆ خودا دەکات و هەموو سەرچاوە داهێنەرەکانی بەکاردەهێنێت بۆ پەرست نی بە نایابی.

.1 کڵێسای مەسیحی گەلێکە کە پەرست ن ئەنجام دەدات، نەک شوێنی ێکە بۆ پەرستن.

.2 هەموو کۆمەڵگە خزمەت بە یەزدان دەکەن، وە هەریەکەیان بەپێی بەخشش و تواناکان یان گۆرانییەک، وشەیەک، شایەتحاڵییە ک، دوعایەک و هتد پێشکەش دەکەن (1 Cor. 14.26) .

.3 کڵێسا بە کۆی هەست و عەقڵ و داهێنەری مرۆڤەوە پەرس ترێت :

a . دەربڕینی جەستەیی - بەرزکردنەوەی دەست، سەماکردن، ئەژنۆدان، کڕنۆش بردن و هتد.

b . بەشداریکردنی فیکری - هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لە سروشت و کارەکانی خودا.

c . دەربڕینی هونەری - لە ڕێگەی مۆسیقا و هونەرە داهێنەرەکانی ترەوە.

d . دەربڕینی ئاه ەنگی- کڵێسا لە ئامادەبوونی خودادا دڵخۆشیخۆی دەردەبڕێت ) Prov. 8.30-31 ( و ئەزموونی “ پشوودانی شەممە ” دەکات لە ڕێگەی جەژن و ئاهەنگ و ستایشەوە.

.4 کڵێسا بە شێوەی نەریتی پەرستن “ Liturgically ” دەپەرسترێت بە دووبارە نمایشکردنی چیرۆکی خودا و گەلەکەی .

a . کڵێسا درامای کر دەوەی ڕزگارکەری خودا لە ڕێوڕەسم و نەریت و ڕێکخستنی پەرستنی خۆیدا ڕادەگەیەنێت و بەرجەستەی دەکات.

b . کڵێسا، وەک گەلی ئیسرائیل ی بەڵنپێدراو ، ژیانی خۆی لە دەوری ئاهەنگگێڕان بە ئێوارەخوانی یەزدان و لەئاوهەڵکێشران ڕێکدەخات ، کە هەردووکیان چیرۆکی ڕزگار کردنی خودا نمای ش دەکەنەوە (Deut. 16.3; Matt. 28.19; Rom. 6.4; 1 Cor. 11.23-26) .

c . کڵێسا پەرستن و خزمەتکردنی کەسە پیرۆزەکان ی بە درێژایی سەدەکان لەبیر ناکات ، لە ئەزموونەکانیان لەگەڵ ڕۆحی خودا فێر دەبێت (Deut. 32.7; Pss. 77.10-12; 143.5; Isa. 46.9; Heb. 11) .

.5 کڵێسا بە ئازادی پەرست ن دەکات:

a . ئەزموونکردنی بەردەوام ی فۆرم و دەربڕینی نوێی پەرستن کە خودا ستایش دەکات و ڕێگە بە گەلەکەی دەد ات کە بەردەوام پێی دڵخۆش بن (Pss. 33.3; 40.3; 96.1; 149.1; Isa. 42.9-10; Luke 5.38; Rev. 5.9) .

b . پێشەنگایەتی کردنەکە لەلایەن ڕۆح ەوە دەبێت بۆئەوەی پەرس تنەکەی وەڵامدەرەوە بێت بۆ خودی خودا خۆی (2 Cor. 3.6; Gal. 5.25; Phil. 3.3)

175

Made with FlippingBook Annual report maker