Theology of the Church, Kurdish-Sorani Student Workbook
ناسنامە
پارچە لاپەڕەیە ک ئامادەبکە و کۆمەڵێک هێما یان وێنەی بچووکی لەسەر بکێشە کە یارمەتی کەسێک دەدات کە نەیدەزانی تێبگات تۆ کێیت و چیت لا گرنگە. پاشان ئەو ڕێنماییانە جێبەجێ بکە کە ڕاهێنەرەکەت پێت دەدات سەب ارەت بە هاوبەشکردنی ئەم وێنانە.
ڕزگاربوون و ونبوون
کتێبی پیرۆز دەتوانێت، و زۆرجاریش باسی ئەو کەسانە بکات کە “ ڕزگاربوون ” و “ ونبوون” . بۆ کەسێک کە هەرگی ز ئینجیلی نەبیستووە، ئەمە دەتوانێت زمانێکی قورس بێت بۆ تێگەیشتن. ئەو پرسیارە سروشتیانەی کە دێنە مێشکم بریتین لە “ لە چی ڕزگارت بووە؟ ” و “ مەبەستت چییە کاتێک دەڵێیت من „ ون بووم ”؟‟ چۆن وەڵامی کەسێک دەدەیتەوە کە ئەم پرسیارانەی لێکردویت؟
کڵێسای پێشبینی کراو لە پ لانی خودادا
بەشی یەکەم
ڕێزدار دکتۆر دۆن ئێڵ. دەیڤس
کڵێسا لە مەبەستە بەرزەکەی خودادا بۆ خۆی باس ی لێ کراوە؛ بڕیاری داوە شکۆمەندی بۆ خۆی بهێنێت بە ڕزگارکردنی مرۆڤایەتییەکی نوێ لە ڕێگەی ئەو پەیمانەی کە لەگەڵ پێغەمبەر ئیبراهیم دەیکرد. هەروەها لە ئاشکراکردنی پلا نی بەخشندەیی ڕزگاری ئەودا باس دەکرێت، کە مەبەستی سەرسوڕهێنەری لەخۆگرتووە بۆ ئەوەی نەتەوەکان بخاتە ناو ئامانجی شانشینیەکەیەوە. لە کۆتاییدا، کڵێسا لە وێنەی ئاشکراکراوی خودای کتێبی پیرۆزدا باسی لێکردووە تا گەلێکی ناوازە و تایبەت بۆ خۆی دروست بکات بە ناوی Laos of God “ گەلی خودا ” .
ئامانجمان بۆ ئەم بەشەی یەکەمی کتێبی “ کڵێسای پێشبینی کراو لە پلانی خودا دا” ئەوەیە کە بتوانیت ئەوە ببینیت:
کڵێسا لە مەبەستی بەرزی خودادا باسی لێکراوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی مرۆڤایەتییەکی نوێوە خۆی شکۆمەندی بکات کە بۆ هەمیشە لەگەڵیدا دەژی .
کڵێسا لە بەڵێنی خودادا باسی لێکراوە کە نەتەوەکان لە مەبەستی ڕزگارکەری خۆیدا بۆ جیهان بگرێتەوە.
کڵێسا پێشبینی هەوڵەکانی خودای کرد کاتێک دەیویست گەلێک بە ناوی “ گەلی خوداوە ” بۆ خۆی بەرز بکاتەوە کە وەک گەلێکی تایبەتی خۆی بۆی بژی.
خودا لە ڕێگەی مێژووی مرۆڤ ایەتییەوە کاردەکات بۆ ئەوەی لە هەموو گەلانی سەر زەوی گەلێکی دیاریکراو بۆ خۆی دەربهێنێت.
18
Made with FlippingBook Annual report maker