Theology of the Church, Kurdish-Sorani Student Workbook
C . بەخشندەیی و میوانداری نیشانە دووانەکانی خزمەتکردنی شانشینیین .
.1 بەخشندەیی ئەنجام هێنەری بەخشینی خود و چاکەی مرۆڤ ە لە پێناو گەیاندنی کتێبی پیرۆز و گوێڕایەڵی کردنی یەسوع مەسیح و حوکمڕانی شانشینییەکەی .
.2 میوانداری لە ئەنجامدا ئەوە بەرهەمدەهێنێت کە تۆ وەک یەکێک لە خەڵکی خۆت مامەڵە لەگەڵ کەسانی نامۆ و بیانی و دیل و دوژمن بکەیت (Heb. 13.2) .
.3 ئەم نیشانانە هەموویان بەرهەمی ڕاستەقینەی تەوبەکردنن (Luke 3.7-14; Luke 19.8- 10; James 1.27) .
D . بەڕێوەبردن ئەو ڕاستییە بنەڕەتییە کە شێوازی بەکارهێنانی سەرچاوەکانی کڵێسا بۆ ئەنجامدانی “ کارەکانی خزمەت کردن” بەڕێوەدەبات.
.1 سەرچاوەکانمان )کات، پارە، دەسەڵات، تەندروستی، پۆست و...( هی خۆمان نییە بەڵکو هی خودایە.
a . ئێمە وەڵامی خودا دەدەینەوە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو شتانەی کە بە شێوەیەکی کەسی و گشتی پێمان سپێردراوە (Matt. 25.14-30) b . پێویستە پارە پەڕێوەبردن بە ش ێوەیەک بێت کە سامانەکان لە ئاسماندا کۆبکرێنەوە (Matt. 6.19-21; Luke 12.32 34; Luke 16.1-15; 1 Tim. 6.17-19)
c . بەدەستهێنانی شانشینی خودادا دەبێت ئەو پێوەرە بێت کە بەڕێوەبە ردنەکەمانی پێ دەپێورێت و بنەمایەک بێت کە زیاتری پ سپێردرێت (Matt. 6.33) .
.2 بەڕێوەبردنی درو ست دەبێت بەشداربێت لە یەکسانی و هاوبەشی یەکتر (2 Cor. 8.13-15) .
.3 چاوچنۆکی ئاماژەیە بۆ بەڕێوەبردنی ناپاک و ڕەتکردنەوەی خودا کە ئەو خاوەن و بەخشەری هەموو شتێک ە (Luke 12.15; Luke 16.13; Eph. 5.5; Col. 3.5; 1 Pet. 5.2)
E . دادپەروەری ئامانجێکی سەرەکی کڵێسایە وەک چۆن خزمەت بە خودا و ئەوانی تر دەکات .
.1 چەسپاندنی دادپەروەری بەشێکی سەرەکییە بۆ بەدیهێنانی خزمەتکردنمان بۆ خودا (Deut. 16.20; 27.19; Pss. 33.5; 106.3; Prov. 28.5; Mic. 6.8; Matt. 23.23
.2 دادپەروەری تایبەتمەندی ی جیاکەرەوەی خزمەتکاری ڕاستگۆیە ، بەڵام لە دووڕوو و ناڕاستگۆکاندا بوونی نییە (Prov. 29.7; Isa. 1.17; 58.1-14; Matt. 12.18-20; Luke 11.42)
183
Made with FlippingBook Annual report maker