Theology of the Church, Kurdish-Sorani Student Workbook
پاشکۆی یەکەم :
پرسیار و وەڵامی قوتابیان :
تکایە کاتی پێویست تەرخانبکەن بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە و پرسیارەکانی تر کە ڤیدیۆکە باسی لێ دەکات ، دەبێت ڕوون بین لەبارەی مەبەستەکانی خودا بۆ هێنانی شکۆمەندی و گەورەیی بۆ خۆی، و چۆن ئەوە پەیوەندی بە مەبەستە بەرز ەکەیەوە هەیە بۆ ڕزگارکردنی گەلێک لە زەوی بۆ خۆی. خودا ئاماژەی ڕوون دەدات سەبارەت بە مەبەستی هەمیشەیی خۆی لە ڕێگەی پەیمانەکەی لەگەڵ پێغەمبەر ئیبراهیم، ئاشکراکردنی نهێنی سەبارەت بە بەشداریکردنی نەتەوەکان لە ئینجیل و دروستکردنی گەلەکەی خۆی و وێنەیەکی مرۆڤایەت ی نوێی داهاتوو. لە وەڵامەکانتدا ڕوون و پوخت بە، و لە هەر شوێنێک کە دەتوانیت پشتگیری بکە بە وشەکانی کتێبی پیرۆز!
.1 خودا بە چ شێوەیەک پەیمانی لەگەڵ پێغەمبەر ئیبراهیم بەست بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئەوەوە هەموو بنەماڵەکانی سەر زەوی بەرەکەتدار بن؟
.2 شایەتحاڵی کتێبی پیر ۆز چییە سەبارەت بە مەبەستی بەرزی خودا بۆ خۆی سەبارەت بە دروستکردنی و ئاشکراکردنی خۆی و ڕزگارکردنی ئەوانی دیکە بۆی؟ بۆچی خودا گەردوونی دروست کردووە؟
.3 سروشتی ئەو نهێنییە چییە کە لە Romans 16, Ephesians 3 باسی کراوە سەبارەت بە مەبەستی ڕزگارکردنی خودا؟ .4 خودا چی ئاشکرا دەکات سەبارەت بە مەبەستەکەی لەگەڵ نەتەوەکان وەک ئەوەی پەیوەندی بە مەبەستەکەیەوە هەیە بۆ هێنانەدی گەلێک لە سەر زەوی بۆ خۆی؟ ئەم مەبەستە چۆن لە پەیمانی خودا لەگەڵ پێغەمبەر ئیبراهیم دا دەبینرێت؟
.5 بە چ شێوەیەک گەلی ئیسرائیل ئامراز ی خودایە بۆ مەسیح یی بو ون بۆ تەواوی جیهان؟ چۆن گەلی ئیسرائیل لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ خودادا وێنەیەکی ڕوونی گەلی خودا ی دەرخست و کڵێساکەی ئاشکرا کرد؟
.6 چۆن نێردراوان بەڵێنی گەلی ئیسرائیل بۆ کڵێسای خودا لە یەسوع مەسیح دا جێبەجێ دەکەن؟ نموونە بهێنە.
.7 کڵێسا لە ڕێگەی یەسوع مەسیح ەوە لە پلانی ڕزگاری خودادا جێگەی تایبەتی پێدراوە. کەواتە ئێستا شوێنی گەلی ئیسرائیل وەک گەلی هەڵبژێردراوی خودا چی ە؟ ئایا خودا وازی لە گەلی ئیسرائیل هێناوە یان هەڵبژاردنەکەی هەڵوەشاندووەتەوە؟ ڕوونی بکەرەوە.
23
Made with FlippingBook Annual report maker