Theology of the Church, Kurdish-Sorani Student Workbook
ئەنج ام
ڕزگاربوون واتە ڕزگاربوون لە ونبوون و دابڕان لە خودا کە بەهۆی گوناهەوە دروست بووە بە یەکگرتن لەگەڵ یەسوع مەسیح و بەم هۆیەوە پەیوەستبوون بە “ گەلی خودا ” کە میراتگری ئەو شانشینییەی کە بەڵێنی پێداوە.
ئەم ڕزگاربوونە هەمیشە بریتییە لە ڕزگاربوون لە حوکمی خودا لەسەر گوناه و ڕزگاربوون لەو کۆیلایەتییەی کە گوناه لە ژیانی مرۆڤدا دەیهێنێت.
ڕزگاربوون و کڵێسا بەڕاستی دوو دیوی یەک دراون چونکە ڕزگاربوون، بە پێناسە، واتە بوون بە بەشێک لە گەلی خودا. تاکەکان ئەزموونی ڕزگاربوون دەکەن بەڵام کەس بە خۆی ڕزگاری نابێت. یەکگرتن ل ەگەڵ یەسوع مەسیح هەمیشە یەکگرتن لەگەڵ گەلەکەیدا دەگرێتەوە.
کڵێسا بەشێکە لە چیرۆکی گەورەی خودا کە لە ئەنجامدا ئاسمانێکی نوێ و زەوییەکی نوێ بە مرۆڤایەتییەکی نوێ لە ژێر دەسەڵاتی خودادا دروست دەبێت کە کاریگەرییەکانی گوناه و مردن بە تەواوی لەسەر جیهان پێچەوانە دەکاتەوە.
بانگهێشتکردنی خەڵک بۆ ڕزگاربوون، بانگهێشتکردنە بۆ بەشداریکردن لەم جیهانە نوێیەدا لە ڕێگەی باوەڕبوون بە یەسوع مەسیح کە حوکمڕانی بەسەریدا دەکات.
پاشکۆی دووەم
پرسیار و وەڵامی قوتابیان
تکایە ئەم پرسیارانەی خوارەوە بۆ ئەوە دانراون کە یارمەتیت بدە ن پێداچوونەوە بەو بابەتەدا بکەیت لە بەشی دووەمی ڤیدیۆدا کە پەیوەندییان بە واتای ڕزگاربوونەوە هەیە. کاتێک وەڵامی پرسیارەکان دەدەیتەوە، سەرنجت لەسەر ئەو بیرۆکانە بێت کە ڕوونی دەکەنەوە کە کتێبی پیرۆز واتای چییە کاتێک باس لە “ ڕزگاربوون ” دەکات. لەبیرت بێت کە ئە م پرسیارانە هەوڵ نادەن پێناسە بکەن کە یەسوع چۆن ڕزگاری بە ئەنجام گەیاندووە یان چۆن مرۆڤەکان ڕزگاریان د ەبێت )ئەو بیرۆکانە لە بەشەکانی تری بەرنامە خوێندنی کاپستۆن دا باس دەکرێن( بەڵکو بۆ یارمەتیدانمانە بۆ ئەوەی ڕوون بین کە ڕزگاربوون چییە. لە وەڵامەکانتدا ڕوو ن و پوخت بە، و لە هەر شوێنێک کە پێویست بوو پشتگیری بکە بە کتێبی پیرۆز!
-1 سێ دەرئەنجامی گوناه ە چین کە مرۆڤ پێویستی بە ڕزگاربوون هەیە لێی؟
-2 نموون ەکانی یەسوع سەبارەت بە شتە ونبووەکان، لە Luke 15 ، چیمان فێر دەکەن دەربارەی ڕزگاربوون؟
-3 بۆچی “ یەکگرتن لەگەڵ یەسوع مەسیح” کلیلی ڕزگاربوونە؟
-4 بۆچی گرنگە لەوە تێبگەین کە ڕزگاربوون هەمیشە بریتییە لە یەکبوون و جێگیربوون لە کڵێسادا؟
-5 بۆچی باوەڕدارێکی مەسیحی دەتوانێت بڵێت “ من ڕزگارم بووە ” و “ ڕزگار دەکرێم” و بزانێت کە هەردوو قسەکە بە یەکسانی ڕاستن؟
32
Made with FlippingBook Annual report maker