Theology of the Church, Kurdish-Sorani Student Workbook

یەکگرتن لەگەڵ یەسوع مەسیح ئەو سێ کێشەیە چارەسەر دەکات کە بەهۆی گ وناهەوە دروست دەبن. مردنی یەسوع مەسیح ئەو قەرزە یاساییە دەدات کە ئێمە قەرزار ی بووین بەهۆی شکاندنی یاسای خودا لەبەر ئەوەی یەسوع مەسیح سزای ئێمەی لەسەر خاچ هەڵگرت. سەرکەوتنی مەسیح بەسەر شەیتاندا لە کۆیلایەتی و گوناه ڕزگارمان دەکات. وە سەرکەوتنی یەسوع مەسیح ب ەسەر مردندا گەرەنتی ژیانی هەمیشەییمان پێ دەدات چونکە ئێمە پەیوەست بووین بە ژیانی ئەوەوە.

بە یەکگرتن لەگەڵ یەسوع مەسیح، مرۆڤ دەبەسترێتەوە بە هەموو گەلی خوداوە کە ئەزموونی ژیان لە شانشینی نوێدا دەکات. ناسنامەی مەسیحی ەت ڕەگ و ڕیشەی لەوەدایە کە ئێستا بەشێکە لە کڵێسا کە کە گەلی هەڵبژێردراوی خودایە.

ئەرکی قوتابی و کاریگەرییەکانی سەر ئەستۆی

ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە تۆ لەگەڵ هاو قوتابی ەکان باسی پرسیارەکانت بکەیت سەبارەت بە چەمکی ئەم وانەیە، کە کڵێسا باسکراوە \ پێشبینی کراوە لە مێژوو و کتێبی پیرۆزدا. بۆ ئەوەی دەوڵە مەندی چەمکی کڵێسا کە بەرز بنرخێنین، گرنگە لەوە تێبگەین کە خواستی خودا بۆ دەرهێنانی گەلێک لە زەوی بۆ ناوەکەی هەم کۆنە و هەم سۆزدارە. بۆ ئێوە، وەک قوتابی ، خەباتکردن لەگەڵ پلانە گەردوونییە گەورەکەی خودا ئامانجی ئەم بەشەیە. چ پرسیارێکی تایبەتت هەیە لە ژێر ڕۆشنا یی ئەو بابەتەی کە تازە لێکۆڵینەوەت کردووە؟ ڕەنگە هەندێک لە پرسیارەکانی خوارەوە یارمەتیت بدەن پرسیاری تایبەتمەندتر و ڕەخنەگرانەی خۆت دروست بکەیت. بۆچی گرنگ دەبێت بۆ سەرکردەیەکی کڵێسا کە تێبگات و بتوانێت ڕوونی بکاتەوە کە کڵێسا لە مەبەستە بەرزەکەی خودادا باس کراوە\ پێشبینی کراوە بۆ ئەوەی خۆی لە گەلەکەیدا شکۆمەند بکات؟ پەیوەندی کۆبوونەوەی ناوچەکەت چییە بە خواستی خودا بۆ بەرزکردنەوەی مرۆڤایەتییەکی نوێ کە بۆ هەمیشە لەگەڵیدا بژی؟ هەندێک لە کاریگەرییە کردارییەکانی ئەو بیرۆکەیە چین کە خودا مەبەستی بووە تەنانەت نەتەو ەکانیش لە مەبەستی ڕزگارکەری خۆیدا بۆ جیهان بگرێتەوە؟ ئەمە چی دەڵێت دەربارەی مەبەستی خودا بۆ ئەوەی کۆبوونەوە ناوخۆییەکانی کراوە بن، دوور بن لە خۆپەرستی و پێشوەختە و لایەنگری؟ ئەگەر هەموو ئەوانەی باوەڕیان بە یەسوع مەسیح هەیە سەر بە گەلەکەی بن، چۆن دەبێ ت سەی ری تەنانەت بێفیزترین کۆبوونەوەی باوەڕداران بکەین، تەنانەت بچووکترین کڵێسا کە یەسوع مەسیح ی تێیدا دەپەرسترێت و شکۆمەند دەکرێت؟ چۆن دەتوانن کڵێسا بچووک و بچووکەکانی شار بانگەشەی ئەوە بکەن کە بەشێکن لەو خەڵکە )گەلی خودا( کە خودا بەڵێنی داوە بۆ خۆی وەک گەلێکی تایبەتی خۆی ناویان ێت؟ بۆ وا دەردەکەوێ کە هەندێک گروپ لە ناو ئەهلی خودادا پێدەچێت قورسایی و شکۆمەندی زیاتریان هەڵگرتووە لە چاو ئەوانی تر؟ چۆن ئەم مەیلە باوەی نێوان گروپە مەسیحییەکان ئەو بیرۆکەیە تێکدەدات کە خودا کاردەکات بۆ ئەوەی لە هەموو گەلانی سەر زەوی گەلێک بۆ خۆی دەربهێنێت؟ بۆچی ڕەنگە گرنگ بێت سەرکردەیەک لەناو کڵێسایەکدا تێبگات کە خودا چەندین سەدەیە کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی گەلەکەی؟ دوژمن چ جۆرە درۆیەک دەتوانێت بە سەرکردەیەکی بێهیوا بڵێت کە هەوڵەکانی بۆ بنیاتنانی کڵێسا کە هەرگیز سەرکەوتوو نابێت؟

34

Made with FlippingBook Annual report maker