Theology of the Church, Kurdish-Sorani Student Workbook

.2 گرنگە لەوە تێبگەین کە ئەوانەی لەئاوهەڵکێشران وەک پیرۆزکردنێ ک دەبینن، فێرکاری دووبارە نوێبوونەوەی بە لەئاوهەڵکێشران ناکەن .

دووبارە دروستبوونەوەی لەئاوهەڵکێشران بریتییە لەو باوەڕە هەڵە یەی کە لەئاوهەڵکێشران خۆی مرۆڤ ڕزگار دەکات تەنها لەبەر ئەوەی کردە وەی لەئاوهەڵکێشرانی بۆ ئەنجامدراوە. لە ڕابردوودا هەندێک جار وا دیاربوو کڵێسا ی کاسۆلیکی شتێکی زۆر نزیک لەم شتە فێر دەکات، بەڵام ئەمڕۆ هەردوو فێرکاری کاسۆلیکی و پرۆتستانتی هاوڕان لەسەر ئەوەی کە توخمە سەرەکییەکەی لەئاوهەڵکێشران باوەڕبوونە . باوکی کڵێسا گریگۆری نیسا “ Gregory of Nyssa ” جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر کەسێک لەئاوهەڵکێشران وەربگرێت بەڵام لەگەڵ تەوبەی ڕاستەقینەدا تێکەڵی نەکات ئەوا، “ لەم حاڵەتانەدا ئاوەکە تەنها ئاوە، چونکە بەخششی ڕۆحی پیرۆز بە هیچ شێوەیەک لەو کەسەدا دەرناکەوێت کە بەم شێوەیە لە ڕووی لەئاوه ەڵکێشرانەوە لەدایک بووە. ”

B . ئەوانەی لەئاوهەڵکێشران وەک ڕێوڕەسمێک پێناسە دەکەن، وەک هێمایەک دەیبینن کە مرۆڤ بەهۆیەوە ناسنامەی خۆی لەگەڵ یەسوع مەسیح و کڵێسا کەی ڕادەگەیەنێت. لەئاوهەڵکێشران گرنگە بۆ بەشداریکردن لە کڵێسادا.

.1 پشتگیری کتێبی پیرۆز بۆ لەئاوهەڵکێشران وەک ڕێوڕەسمێک یان هێمایەک:

a . Acts 10.47

b . 1 Cor. 1.14-17

.2 پاڵنەرە سەرەکییەکە بۆ لەئاوهەڵکێشران گوێڕایەڵییە.

فەرهەنگی ئینجیلی هۆڵمان “ Holman Bible Dictionary ” کە نوێنەرایەتی نەریتی لەئاوهەڵکێشران دەکات دەڵێت: لەئاوهەڵکێشران مەرج نییە بۆ ڕزگاربوون، بەڵکو مەر جی گوێڕایەڵییە. لەئاوهەڵکێشران هەنگاوی یەکەمی قوتابی بوون ە . هەرچەندە هەموو واتاکانی لەئاوهەڵکێشران گرنگن، بەڵام ئەو واتایەی کە زۆرترین جار دێتە مێشکم، لەئاوهەڵکێشران وەک وێنەیەک کە یەسوع مەسیح وەک پەروەردگار و ڕزگارکەر ناسیوە. لەئاوهەڵکێشران هەرگیز ڕوودا وەکە نییە بەڵکو وێنەی ڕووداوەکە یە . کەواتە نەخشەی گوێڕایەڵی ئەوەیە کە بە متمانەوە بێیتە لای یەسوع مەسیح و دواتر لە ڕێگەی هێمای لەئاوهەڵکێشران ەوە ئەوە وێنە بکەیت .”

~ Trent C. Butler, Gen. ed. Holman Bible Dictionary (electronic ed.). Nashville: Holman Bible Publishers, 1991. ................................................................................

C . لەئاوهەڵکێشران لە هەردوو نەریتی فەرمان و پیرۆزکردندا بە یەکسانی گرنگە.

لەئاوهەڵکێشران لەلایەن خودی یەسوع مەسیح ەوە دەدرێت و فەرمانی پێدەکرێت. هەرگیز بە ه ەڵبژاردن نییە و ناتوانرێت وازی لێ بهێنرێت. بۆیە هەم بۆ ئەوانەی کە وەک نهێنییەک دەیبینن و هەم بۆ ئەوانەی وەک ڕێوڕەسمێک دەیبینن، لەئاوهەڵکێشران ئەو نیشانەیەی پێناسەکەرە یە کە مرۆڤ خۆی پابەند کردووە بە پەروەردگاری یەسوع مەسیح ەوە. لە ئێوارەخوانی پەروەردگاردا ن وێبوونەوەی بەردەوامی پەیمانی نێوان خودا و کڵێسا هەیە. وشەی „ زیکرکردن‟ ) anamnesis ( تەنها ئاماژەنیە بۆ یادکردنەوەی مرۆڤ بۆ پەروەردگار ؛ بەڵکو ئاماژەیە بۆ یادکردنەوەی خودا لە یەسوع مەسیح ەکەی و پەیمانەکەی، و بەڵێنەکەی بۆ گێڕانەوەی شانشینەکەی. لە ئێوارەخوانی پە روەردگاردا ئەمانە بە نوێژی شەفاعەتی ڕاستەقینە دەهێنرێنە بەردەم خودا.

~ R. S. Wallace. “Lord’s Supper.” Evangelical Dictionary of Theology. Walter A. Elwell, ed. Grand Rapids: Baker, 1984. p. 653. ........................................................... ........

49

Made with FlippingBook Annual report maker