Theology of the Church, Kurdish-Sorani Student Workbook

b . Luke 22.19

c . 1 Cor. 11.23-24

F . هەموو بۆچوونە جیاوازەکان سەبارەت بە ئێوارەخوانی پەروەردگار لە چیدا هاوبەشن:

.1 بەشێک لە خوداناسانی مەسیحی پێی وایە کە ئێوارەخوانی پەروەردگار بریتییە لە:

a . بەشێکی سەرەکی لە پەرستنی مەسیحی

b . فەرمانێکی ڕاستەوخۆی یەسوع مەسیح بۆ کڵێسا کەی

c . سەردەمێک کە زیاتر لە خودا و هاوباوەڕانمان نزیک دەکاتەوە

d . کاتێک کە ڕێگەمان پێدەدات دەست بە بەرەکەت ی خوداوە بگرین و بە سوپاسگوزاری و دوعا وەڵامی بدەینەوە

e . مەبەست لێی وەرگرتنی باوەڕ و یارمەتیدانما ن بۆ دانانی باوەڕێکی تەواومان بۆ کارەکانی یەسوع مەسیح

f . کاتێک کە دەتوانرێت مامەڵە لەگەڵ گو ناهەکاندا بکرێت و بخرێتە ژێر ڕەحمەتی لێخۆشبووی خوداوە

.2 لەوانەیە ئێمە ناکۆک بین لەسەر ئەوەی کە چۆن ئێوارەخوانی پەروەردگار دەبێتە هۆی ڕوودانی ئەم شتانە بەڵام ئەو ناکۆکییانە نابێت ببێتە هۆی ئەوەی گرنگی بنەڕەتی ئێوارەخوانەکە لە ژیانی پەرستگەریماندا لەبەرچاونەگ رین، ئەمە دیاری بەرەکەت ی خودایە بۆ کڵێسا کەی.

ئەنجام

پەرستن وەڵامی کڵێسا یە بۆ بەرەکەت ی خودا.

ڕزگاربوون بە تەواوی بە فەزڵی خودا دێت و هیچ مرۆڤێک نییە بتوانێت بڵێت ڕزگاربوونی خۆمم بەدەست هێناوە بەو کارەی کە خۆم کردوومە.

لەئاوهەڵکێشران و ئێوارەخوانی پەروە ردگار دادەنرێن بە بەشێ کی گرنگی تایبەتی پەرستنی مەسیحییەت .

کڵێسا بۆچوونی جیاوازی هەیە لە چۆنیەتی تێگەیشتن لە ئێوارەخوانی پەروەردگار و لەئاوهەڵکێشران. هەندێک پێیان وایە کە نهێنییەکانن، ئەوە ئامرازێکە کە بەهۆیەوە بەرەکەت ی خودا بۆمان دێت لە کاتێکدا هەندێکی تر پێیان وایە کە ئەوان ڕێوڕەسمێکن کە هێما و شایەتحاڵی بەرەکەت ی خودان.

54

Made with FlippingBook Annual report maker