Theology of the Church, Kurdish-Sorani Student Workbook
ئەرکەکانی تر
تکایە بە وردی ئەو ئەرکانەی سەرەوە بخوێنەرەوە، و وەک هەفتەی ڕابردوو، کورتەیەکیان بۆ بنووسە و هەفتەی داهاتوو ئەم پوختانە بهێنە بۆ پۆل )تکایە سەیری “ لاپەڕەی تەواوکردنی خوێندنەوە ” بکە لە کۆتایی ئەم وانەیەدا(. هەروەها ئێستا کاتی ئەوە هاتووە دەست ب کەیت بە بیرکردنەوە لە کارەکتەری پڕۆژەی خزمەتەکەت، هەروەها بڕیار بدە کە چ بڕگەیەکی کتێبی پیرۆز هەڵدەبژێریت بۆ پڕۆژە تەفسیریەکەت.
دوامەکە وە لە دیاریکردنی شێوازی خزمە ت کردن ەکەت یان پڕۆژە تەفسیریەکەت . تا زووتر هەڵی ان بژێریت، کاتێکی زیاترت دەبێت بۆ ئامادەکاری!
وانەی داهاتوو
کڵێسای یەسوع مەسیح هەموو ئەوانەن کە لە ڕێگەی باوەڕبوون بە یەسوع مەسیح ەوە ئەزموونیان کردووە و بە بەرەکەت ی خودا گۆڕدراون. ئەم بەرەکەت ە گۆڕانکارییە ئەوان دەکاتەوە بۆ پەرستن و ستایشکردنی خودای بەهێزی خۆشەویست، بەڵام بە هەمان شێوە بارگرانییان لەسەرە بە سۆزێک بۆ ئەوەی ئەم چیرۆکە سەرسوڕهێنەرەی یەسوع مەسیح و خۆشەویستییەکەی لەگەڵ کەسانی دیکەدا بەشی بکەن.
لە وانەی داهاتوودا ئێمە سەرنج دەخەینە سەر ئەرکی کڵێسا بۆ شایەتحاڵی یەسوع مەسیح و شانشینی ئەو لە ڕێگەی کردار و ڕاگەیاندنەکانییەوە، و چۆن خودا کڵێ سا ئامادەدەکات دەکات بۆ ئەوەی ببێتە بریکار و نوێنەری خۆی لە جیهاندا بە ڕۆحەکەی.
69
Made with FlippingBook Annual report maker