Theology of the Church, Kurdish-Sorani Student Workbook

هەموو سەدەیەک لەوەتەی یەسوع مەسیح بەرزبووەتەوە ئینجیل دەبرێتە بەشە نوێیەکانی جیهان - بۆ گروپە نوێیەکانی مرۆڤ ایەتی ، بۆ زمان و کولتوورە نوێیەکان - و لە ئەنجامدا بووەتە هۆی گەشەکردنی بەردەوام و سەرنجڕاکێش بۆ کڵێسا بەجۆرێک کە ئەمڕۆ خەڵکێکی زۆر زیاتر ناوی یەسوع مەسیح وەک پەروەردگار دەبەن لە مێژووی مرۆڤایەتی دا بەراورد بە جاراندا . دەتوانین سوپاسی خودا بکەین بۆ ئەوەی کە ڕوویداوە، بەڵام ئەرکەکەمان جێبەجێ نابێ ت هە تاوەکو ئینجیل “ بۆ هەموو بوونەوەرکان ” بانگەشە بۆ نەکەین. با دڵنیا بین لەوەی کە کڵێسا لە نەوەی ئێمەدا لە ئەرکەکەدا نەلەرزێت، بەڵکو هەوڵەکانمان دوو هێندە بکەین بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی هەمووان مژدە دەبیستن و هێزی خودا دەبینن کە لە نێوان ماندا کاردەکات بۆ سەلماندن ی ڕاستی پەیامەکەمان.

باوەڕ ی نیسین و نوێژکردن

دوای خوێندنەوە و/یان گۆرانی وتن ی باوەڕ ی نیسین )کە دەکەوێتە پاشکۆ(، ئەم دوعایەی خوارەوە بکە:

) ڕۆحی خودا، ئێمە دوعا دەکەین کە تۆ بە هێزەوە بێیتە سەرمان و تا کۆتاییەکانی زەوی یارمەتیمان بدەیت کە شایەتمان بدەین دەربارەی یەسوع مەسیح هەتاوەکو ئەوپەڕی زەوی . یارمەتیدەرمان بە بۆ دۆزینەوەی ونبووەکان و ڕازیکردنیان بە ڕاستی ئینجیل. هاوکارمان بن بۆ ئەوەی شایەتحاڵی کەسانی نزیک لە خۆمان و خێزان و هاوڕێکانمان بدەین، هەروەها هاوکارمان بە بۆ ئەوەی شایەتحاڵی ئەو کەسانە ب دەین کە دوورن، کە جیاوازن لە ئێمە بەهۆی دووری شوێنی نیشتەجێبوونیان، یان زمانی قسە کردن یان، یان ئەو کولتوورەی کە گەورەبوون تیایدا . یارمەتیدەرمان بە بۆ ئەوەی بەڕاستی بانگەشە بۆ ئینجیل بکەین “ بۆ هەموو بوونەوەرێک ” و لەم ئەرکەدا ماندوو نەبین لەکاتێکدا چاوەڕێی دە رکەوتنی پەروەردگار و ڕزگارکەرمان یەسوع مەسیح دەکەین. ئەمە ئێمە بە ناوی باوک و کوڕ و ڕۆحی پیرۆزەوە دوعا دەکەین. ئامین (

..................................................................................

تاقیکردنەوە

تێبینیەکانتان بنووسن، بیرکردنەوەکانتان کۆبکەنەوە، و تاقیکردنەوە کە بکەن بۆ وانەی دووەم، کڵێسا لە پەرست ن دا .

پێداچوونەوە بە لەبە رکردنی کتێبی پیرۆز

لەگەڵ هاوبەشێکدا پێداچوونەوە بکە، دەقەکە بنووسە و/یان بیخوێنەرەوە ئایەتە دیاریکراو ەکە لە کۆتا دانیشتنی پۆل: Hebrews 10.19-22 .

ئەرکە داواکراوەکا ن

پوختەی ئەرکی خوێندنەوە بۆ هەفتەی ڕابردوو رادەستکە، واتە وەڵامی کورت و ڕوونکردنەوەی ئەو خاڵە سەرەکیانەی کە نووسەران هەوڵیان دەدا لە خوێندنەوەی دیاریکراودا بیخەنە ڕوو )لاپەڕەی تەواوکردنی خوێندنەوە(.

73

Made with FlippingBook Annual report maker