Theology of the Church, Kurdish-Sorani Student Workbook

کڵێسا وەک شایەتحاڵ

بەشی یەکەم

ڕێزدار دکتۆر دۆن ڵ. دەیڤس

پوختەی بەشی یەکەم

خودای پەروەردگار وەک خ ودایەکی سەروەر و دەسەڵاتدار، هەندێک کەسی بانگهێشت کردووە و هەڵیبژاردووە بۆ هەندێک ئامانج و پێگە. لە سەرووی هەموو شتێکەوە، خودا یەسوع مەسیح ی ناسری هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی ببێتە خزمەتکاری هەڵبژێردراو و ئازارچێشتووەکەی. خودا لە کەسایەتی خۆیدا هەڵیبژاردووە کە ڕز گاری بۆ هەموو مرۆڤایەتی بهێنێتە ئاراوە، بۆ هەر کەسێک کە بە باوەڕ ی بە مردن و ناشتن و زیندووبوونەوەی هەیە . هەروەها خودا گەلی ئیسرائیل ی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی ببێتە ئەو ئامرازەی کە لە ڕێگەیەوە یەسوع مەسیح دەهێنێتە جیهان ەوە ، و بە و هۆیەوە وێنەیەکی ڕوونی ڕزگاربوون ی خۆی کە بە جوولەکە و نەتەوەکان لە یەسوع مەسیح دا دراوە، بۆمان دەرئەخ ات. تاکە باوەڕدار ەکان “لە یەسوع مەسیح دا” هەڵدەبژێردرێن، لە ڕێگەی یەکگرتن و پەیوەندیکردنیان لەگەڵیدا. هەڵبژاردنی خودا لەسەر بنەمای مەبەست و بەرەکەت و سەروەری خۆیەتی، کە دراوە بە کەسە خاکی و لاوازەکانی جیهان بۆ ئەوەی کەس شانازی بە خۆی ەوە نەکات لە ئامادەبوونی ئەودا . هەڵبژاردنی خودا کاریگەر و دڵنیایە، بۆیە دەتوانین دڵنیا بین لە ڕزگاربوونی کۆتاییمان لە یەسوع مەسیح دا.

ئامانجمان بۆ ئەم بەشەی یەکەمی “ کڵێسا وەک شایەتحاڵ ” ئەوەیە کە بتوانیت ئەوە ب بینیت:

خودای پەروەردگار وەک خودایەکی سەروەر و دەسەڵاتدار، هەندێک کەسی بانگهێشت کردووە و هەڵیبژاردووە بۆ هەندێک ئامانج و پێگە.

لە سەرووی هەموو شتێکەوە، خودا یەسوع مەسیح ی ناسری هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی ببێتە خزمەتکاری هەڵبژێردراو و ئازارچێشتووەکەی. لە کەسایەت ی خۆیدا، خودا هەڵیبژاردووە کە ڕزگاری بۆ هەموو مرۆڤایەتی بهێنێتە ئاراوە، بۆ هەر کەسێک کە بە باوەڕ بە مردن و ناشتن و زیندووبوونەوەی هەیە. خودا گەلی ئیسرائیل ی هەڵبژارد بۆ ئەوەی ببێتە ئەو ئامرازەی کە لە ڕێگەیەوە یەسوع مەسیح دەهێنێتە جیهان ەوە ، و بەهۆیەوە وێن ەیەکی ڕوونی ڕزگاربوونی خۆی کە بە جوولەکە و بێ باوەڕەکان لە یەسوع مەسیح دا دراوە بۆمان دەرئەخ ات.

تاکە باوەڕداران لە ڕێگەی یەکگرتن و پەیوەندیکردنیان لەگەڵیدا “لە یەسوع مەسیح دا” هەڵدەبژێردرێن.

هەڵبژاردنی خودا لەسەر بنەمای مەبەست و بەرەکەت ی سەروەری خۆیەتی، کە دراوە بە کەسە خاکییەکان و لاوازەکانی جیهان بۆ ئەوەی کەس شانازی بە خۆیەوە نەکات لە ئامادەبوونی ئەودا .

هەڵبژاردنی خودا کاریگەر و دڵنیایە، بۆیە دەتوانین دڵنیا بین لە ڕزگاربوونی کۆتاییمان لە یەسوع مەسیح دا.

75

Made with FlippingBook Annual report maker