Theology of the Church, Kurdish-Sorani Student Workbook

.5 ئەمڕۆ بە چ شێوەیەک دەتوانین بڵێین خودا کڵێسا ی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی ببێتە بریکار و نوێنەری خۆی لە جیهاندا؟ گرنگی چییە کە خودا هەم جولەکەکان و هەم نەتەوە یە کانی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی کڵێسای خودا لە یەسوع مەسیح دا ؟

.6 هەندێک لەو واتایانە چین کە لە تێگەیشتنێکی ئینجیلی لە هەڵبژاردنی خودا دا بۆ یەسوع مەسیح وگەلی ئیسرائیل و کڵێسا سەرهەڵدەدەن و در وست دەبن ؟

.7 چۆن ڕەنگە باوەڕ ی هەڵبژاردن بۆ ئێمە جەخت لەسەر تێگەیشتنمان لە شکۆمەندی سەروەری خودا و سەرسوڕمانی بەرەکەت ەکەی و سروشتی ڕەخنەگرانەی ئینجیل و دڵنیایی ڕزگاربوونمان بکاتەوە؟ بۆ هەریەکەیان وەڵام بدەنەوە.

کڵێسا وەک شایەتحاڵ

بەشی دووەم رێزدار دکتۆر د ۆن ڵ. دەیڤس

پوختەی بەشی دووەم

هەڵبژادنی یەسوع مەسیح بۆ ئەوەی کڵێساکەی شایەتحاڵی ئەو بێت ، لە ڕاسپاردەی مەزن دا باسی لێکراوەو کورتکراوەتەوە. ئەم کۆمیسیۆنە دەتوانرێت بە ئاسانی لە سێ توخمی گرینگدا کورتبکرێتەوە ، کە ئەرک و پەیامی کڵێسا لە جیهانی ئەمڕۆدا پێکدەه ێنن. توخمە یەکەمەکە بریتییە لە ئەرکی “ چوون و بە قوتابیکردنی هەموو گەلان ” کە ڕێنمایی کڵێسا کە دەکات کە ئینجیل بگەیەنێتە ونبووەکان. پاشان ، کڵێسا شایەتحاڵی دەدات بە “ بە ناوی باوک و کوڕ و ڕۆحی پیرۆزەوە لەئاویان هەڵدەکێشێت ،” واتە ئێمە بانگکراین بۆ لەئاوهەڵکێشانی باوەڕدارانی نوێ بە یەسوع مەسیح کە وەک ئەندامی نوێ لە کڵێسادا جێگیریان بکەین. لە کۆتاییدا، کڵێسا شایەتحاڵی دەدات لە ڕێگەی “ فێرکردنیان بۆ پابەندبوون بە هەموو ئەو شتانەی کە فەرمانم پێکردوون؛ ” بە واتایەکی تر، کڵێسای یەسوع مەسیح ئەندامەکانی فێر دەکات کە هەموو ئەو شتانە جێبەجێ بکەن کە یەسوع مەسیح فەرمانی پێکردووە . Matt. 28.18-20 - یەسوع مەسیح هات و پێی گوتن: « هەموو دەسەڵاتێکم لە ئاسمان و زەویدا پێ دراوە. بۆیە بڕۆ هەموو گەلان بکەنە قوتابی ، بە ناوی باوک و کوڕ و ڕۆحی پیرۆز لەئاویان هەڵکێشن و فێریان بکەن هەموو ئەو ش تانەی کە فەرمانم پێکردوون جێبەجێ بکەن. من هەمیشە لەگەڵتانم، تا کۆتایی سەردەم. » ئەم فەرمانە خوداییە ڕەهەندی شایەتحاڵی کڵێسا بۆ یەسوع مەسیح و شانشینیەکەی لەم سەردەمەی ئێستادا دەخاتە ڕوو. ئێمە فەرمانی یەسوع مەسیح جێبەجێدەکەین دەکەین بەسەر بەشە جیاوازەکانیدا، و بە پوختی سەیری هەموو لایەکانی وەسێتەکەی یەسوع مەسیح دەکەین.

ئامانجمان بۆ ئەم بەشە دووەمەی “ کڵێسا وەک شایەتحاڵ ” ئەوەیە کە بتوانیت ئەوە ببینیت:

هەڵبژادنی یەسوع مەسیح بۆ ئەوەی کڵێساکەی شایەتحاڵی ئەو بێت لە ڕاسپاردەی مەزن دا کورتکراوەتەوە.

84

Made with FlippingBook Annual report maker