Bible Blossom Storyteller’s Handbook, Kurdish

١٧٩ • : هروهگ ینترگووژۆڕحیسهم یزیف ێب

بیرۆکەی سەرەکی دەوروبەر

شانشینی مەسیح داوادەکات ئێمە هاوسێکانمان خۆشبوێت وەکو خۆمان.

عیسا باسی نمونەیەک بۆ پارێزەرێکی خۆ بەڕاست زان دەکات.

کارەکتەرە سەرەکیەکان

• عیسا • پارێزەرێک – پسپۆڕ لە یاسای موسا • پیاوێک لێدراوە و بۆ مردن جێهێڵدراوە

• پیاوێکی ئاینی • پیاوێکی لاوی • پیاوێکی سامری

خشتەی ڕووداوەکان

پێشەکی و کرداری بەرزبوو . پارێزەرێک کە دەیەوێت پاساو بۆخۆی بێنێتەوە، لە عیسا دەپرسێت دەبێت ئەو ١ چی بکات بۆ هێنانەدی ئەو ڕاسپاردەیە بۆ خۆشویستنی هاوسێکەی خۆی بۆ ئەوەی ببێت بە میراتگری ژیانی هەتاهەتایی. . لە وەڵامدا عیسا نمونەیەکی بۆ دەگێڕێتەوە. ٢ خاڵی وەرچەرخان . پیاوێک بۆ ئۆرشەلیم سەفەر دەکات کاتێک ئەو ڕووت دەکرێتەوە و لێدەدرێت و ٣ بۆ مردن جێدەهێڵدرێت. . هەردوو پیاوی ئاینی و لاویەکە تێدەپەڕن و یارمەتی پیاوەکە نادەن. ٤ . پیاوێکی سامری کە بە سووک سەیرکراوە، تێدەپەڕێت و یارمەتی پیاوەکە دەدات. ٥ ئەو برینەکەی دەپێچێتەوە و دەیهێنێتە میوانخانەیەک و پارەشی بۆ دەدات هەتا چاک دەپێتەوە. کرداری کەوتوو و بڕیار . عیسا لە پارێزەرەکە دەپرسێت کێ ڕاسپاردەکەی بەدیهێنا بۆ خۆشویستنی ٦ هاوسێکەی خۆی. . کاتێک پارێزەرەکە ئاماژە بەوە دەدات کە پیاوە سامریەکەیە عیسا پێی ٧ ڕادەسپێرێت ئەویش بڕوات هاوشێوەی ئەو بکات.

Made with FlippingBook. PDF to flipbook with ease