Bible Blossom Storyteller’s Handbook, Kurdish

١٨٥ • : هروهگ ینترگووژۆڕحیسهم یزیف ێب

بیرۆکەی سەرەکی دەوروبەر

مەسیح هات بۆ ئەوەی بگەڕێت بەدوای ئەو کەسانەی ونبوون و ڕزگاریان بکات.

• ڕێگایەک بەناو ئەریحا دا دەڕوات • ماڵی زاکایەس

کارەکتەرە سەرەکیەکان

• زاکایەس • عیسا • قەرەباڵغیەکی خەڵک

خشتەی ڕووداوەکان

پێشەکی و کرداری بەرزبوو . عیسا بەناو ئەریحا دا تێدەپەڕێت. ١ . زاکایەس کۆکەرەوەیەکی باجی دەوڵەمەندە کە بەپەرۆشە عیسا ببینێت. ٢ . ئەو پیاوێکی کورتەباڵایە بۆیە ئەو بەسەر دارێکی سیکەمۆردا سەردەکەوێت بۆ ٣ ئەوەی عیسا ببینێت لەسەروو قەرەباڵغیە زۆرەکەوە. خاڵی وەرچەرخان . عیسا دەوەستێت و سەرهەڵدەبڕێت و سەیری زاکایەس دەکات. ئەو بە زاکایەس ٤ دەڵێت لە دارەکە بێتە خوارەروە بۆ ئەوەی ئەوان بڕۆنە ماڵەکەی ئەو. . کەسانێکی زۆر لە قەرەباڵغیەکە سکاڵای ئەمە دەکەن چونکە زاکایەس ٥ گوناحکارە. . زاکایەس ڕایدەگەیەنێت ئەو نیوەی سامانەکەی خۆی دەبەخشێت بە خەڵکی هەژار ٦ و هەرچیەکیشی دزیبێت بە چوار ئەوەندە دەیگێڕێتەوە. کرداری کەوتوو و بڕیار . عیسا بڵاوی دەکاتەوە کە ئەمڕۆ ڕزگاری هاتە ماڵی زاکایەسەوە. ٧ . ئەو دەڵێت گەڕان بەدوای گوناحکارە ونبووەکان و ڕزگارکردنیان وەک زاکایەس ٨ هۆکاری هاتنەکەی ئەوە.

Made with FlippingBook. PDF to flipbook with ease