Bible Blossom Storyteller’s Handbook, Kurdish
١٠٩ • ییهراوائ
بیرۆکەی سەرەکی
سەرگەورە هەموو ئەو کەسانە قبووڵ دەکات کە تۆبە دەکەن و بە باوەڕ ڕوودەکەنە ئەو، ئەو حەز دەکات کەس نەمرێت.
• جۆپا • کەشتیەک بۆ تارشیش • نەینەوا
دەوروبەر
کارەکتەرە سەرەکیەکان
• سەرگەورە • یونس
• کەشتیوانەکان • نەینەواییەکان
خشتەی ڕووداوەکان
پێشەکی و کرداری بەرزبوو . سەرگەورە بانگی یونس دەکات بۆ ئەوەی لە نەینەوا وتاری ئاینی بڵێت، بەڵام ١ یونس بە ئاراستە پێچەوانەکە هەڵدێت. لە بەندەری جۆپا ئەو سەردەکەوێتە کەشتیەک بۆ تارشیش. . کەشتیەکە دەکەوێتە زریانێکی خراپەوە. کەشتیوانەکان تیرووپشک دەکەن و ٢ دەزانن یونس هۆکاری زریانەکەیە. ئەوان ئەو فڕێ دەدەنە دەریاکەو زریانەکەش دەوەستێت. . سەرگەورە ماسیەکی گەورە دادەنێت بۆ ئەوەی یونس قووتبدات. لە سکی ٣ ماسیەکەوە یونس هاواری بەزەیی دەکات. خاڵی وەرچەرخان . پاش سێ ڕۆژ سەرگەورە والە ماسیەکە دەکات یونس فڕێباتە دەرەوە بۆ ٤ کەنارەکە. . سەرگەورە بانگی یونس دەکات بۆ نەینەوا بۆ جاری دووەم و یونس گوێڕایەڵ ٥ دەبێت. ئەو دەڕوات و وتاری ئاینی بۆ نەینەواییەکان دەڵێت. . وتار خوێندنەکەی یونس هاندەردەبێت بۆ تۆبەکردنێکی گەورە لە نەینەوا و ٦ سەرگەورەش نەرمی دەنوێنێت لەو وێرانکردنەی ئەو پلانی بۆ دانابوو. کرداری کەوتوو و بڕیار . یونس توڕەیە لەوەی سەرگەورە لە نەینەوا دەبوورێت. سەرگەورە نمونەیەکی ٧ کردەکی ڕووەکێک دەدات بە یونس و پێشی دەڵێت بایەخ بەنەینەوا بدات.
Made with FlippingBook. PDF to flipbook with ease