Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

1 3 1 /

پا شا یە تی خو د ا

خزمەت دەکات، هەموو ئادەمیزادێک لەخۆ دەگرێت، لەسەر بنەمای پەیوەندیەکەیان بە خودا لەناو مەسیحدا، لەگەڵ ئەنجامەکانی کۆتایی. ³ کۆتایی کامڵ کردنی پاشایەتییەکە دەبێتە ئەنجامی لابردنی هەموو خراپە و ناخۆشی و ناڕەحەتی و حوکمی ئیبلیس. ئەو کەسانەی کڕاونەتەوە دەبن بە تاکە موڵکی خودا، شارەکەی خودا دێتە ناو دەسەڵاتی مرۆڤایەتی، لەگەڵ کۆتایی هێنان بەو دەسەڵات و حوکمڕانانی و هێزانەی پێچەوانەی فەرمانڕەوایی خودان. شالۆمی خودا بە تەواوی و لەکۆتاییدا دێتە سەر زەوی. ³ لە کۆتاییدا، عیسا کۆتایی دەهێنێت بە هەموو دووژمنان لەژێر پێیەکانی خۆیدا بەهەموو دەسەڵاتێک و حوکمڕانیەک و هێزێکەوە. کاتێک ئەمە بەدەستهێنرا (ئەو) پاشایەتیەکە ڕادەستی خودای باوکی دەکات، هەروەها لەناو زەمەنی زەمەنەکاندا خودا دەبێت بە هەموو لەناو هەمووان. ئێستا لەم دوا وانەیە سەبارەت کامڵ کردنی پاشایەتی خودا، تۆ هەلت هەیە لەگەڵ خوێندکارە هاوەڵەکانت لە پرسیارەکانی خۆت بکۆڵیتەوە دەربارەی پاشایەتی خودا و کامڵ کردنە خێراکەی لە دووەم هاتنی عیسادا. کات ڕێگە نادات بۆ مامەڵەکردنی پڕ و بێسنور لەگەڵ پرسیارەکانت، بۆیە بە بەوریایی و تەواوی بیربکەوە. ئەو پرس و نیگەرانی و بیرۆکە سەرەکیانە چین کە تۆ دەتەوێت لێیان بکۆڵیتەوە سەبارەت بە کامڵ کردنی پاشایەتیەکە؟ ئەمە کاتی تۆیە گفتوگۆیان بکەیت. ڕەنگە هەندێ لەم پرسیارانەی خوارەوە یارمەتیت بدەن پرسیاری دیاریکراوتر و گرنگتری خۆت دروستبکەیت. * ئێمە چی بکەین لە هەموو وردەکاریەکانی ئەو هێما و خوازانەی پەیوەستن بە پێشبینیەکانی کتێبی پیرۆز سەبارەت بە دووەم هاتن؟ ئایا ڕێگا هەیە ئێمە بتوانین سەرنج بخەینە سەر شتە سەرەکییەکان لەناو شتەبچوکەکان ون نەبین؟ * لە خزمەتی eschatology باشترین ڕێگا چییە بۆ جەخت کردنە سەر بیرۆکە سەرەکییەکای بەردەوامی خۆت بۆ مزگێنیدان و قوتابیکردن و بانگەوازی کڵێسا و گەشەپێدان؟ * پاش ڕەچاوکردنی هەموو بۆچوونە جیاوازەکان دەربارەی مردن، بەتایبەتی ئێستا لەگەڵ قسەکردنی زۆر لەسەر ڕۆحانییەت لە کۆلتوری هاوبەشدا، دەبێت ئێمە جەخت لەسەر چی بکەین کاتێک گفتوگۆی مردن دەکەین لە شوێنە گشتیەکاندا؟ * ئایا گرنگە جەخت لەسەر دیمەنی نەفرەتی هەتاهەتایی بکەینەوە لای ئەوانەی خودا ناناسن؟ (کڵێسای زۆر ئەوانەی بۆچوونی « دابینکردنی ئامازی ئاسودەیی بۆ بێ باوەڕان» بەکاردەهێنن لەم جۆری پێشکەشکردنە بۆ کەسانی ونبوو، دووردەکەونەوە.)

ئاماژەکان و کارپێکردنی خوێندکار

4

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online