Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

/ 1 3 2

پا شا یە تی خو د ا

ئێمە چی بکەین لەو هەموو ملیۆنانەی کە خودا لەناو مەسیحدا ناناسن؟ باری ئەوان چییە کاتێک دەمرن – ئایا ئەوان ئەزموونی چ بارێکی ناوەندی دەبینن و ئەنجامی کۆتایی ئەوان چی دەبێت؟ ، واتا سەرنج خستنەسەر eschatology ئایا دەتوانرێت جەختکردن هەبێت لەسەر شتەکانی کاتەکانی کۆتایی، ئەوانەی جۆرێک لەسەر هۆشی و وریایی بەرهەم ناهێنان کە لە کتێبی پیرۆزدا قسەیان لەسەرکراوە؟ کەی گفتوگۆی ئەم شتانە دەبنە گرفت، یا تەنانەت بەفیڕۆدانی کات؟ ئایا پێویست دەکات باوەڕ بە دۆزەخی هەتاهەتایی بهێنیت بۆ ئەوەی لەڕووی مێژووییەوە لە باوەڕدا ئۆرثۆدۆکس بیت؟ ئایا پرسەکانی وەک هەزارساڵە و تەنگانە گرنگن بۆ ڕابەرانی مەسیحی شاریی تا بزانن و بتوانن بەرگری بکەن؟ ئایا سنور دادەنرێت لەسەر ئەو شتەی لێرەدا بە هەقیقی گرنگە؟ دانانی سنورەکان لەو شوێنانەی گونجاون کڵێسایەکی گەورە و شاریی و نەژاد تێکەڵ لە ئەندازەبەدەر بووە بە شوێنێکی پەسەند بۆ کەمینە گەنجەکان ئەوانەی بە ڕۆح هەستیارن و لە شارەکەدا دەژین. هەموو یەکشەمەیەک سەدان ڕەش پێست و ئەسمەر و زەرد پێستی شاریی دێن بۆ خواپەرستی لەم کڵێسا گەشەکردووە خێرایە شارییە زیندووە . لەگەل دەستلەکارکێشانەوەی قەشە باڵاکەیان کڵێساکە کۆمیتەیەکی هەڵبژارد بۆ گەڕان بۆ قەشەیەکی نوێ بۆ ئەوەی شوێنی ڕابەرە باشەکەیان بگرێتەوە کە خودا بانگی کردووە بۆ شوێنێکی تر. لە پرۆسەی چاوپێکەوتنی ژمارەیەک کاندیدی قەشە کۆمیتەکە باوەڕی وایە ڕابەرێکی دۆزیوەتەوە بۆ قۆناغی دووەمی خۆی. پیاوێکی لەخوا ترسی نوێژ و (وشە)کە، ئەم برا ئازیزە کڵێسای خۆش دەوێت و ئامادەیە بێت، ئەگەر کڵێساکە ڕازی بێت بانگی بکات. تنیا « کەم وکوڕی» کە کۆمیتەکە دەیبینێت ئەوەیە کە کاندیدە قەشەکە حەزدەکات فێرکردن بکات و وتاربڵێت دەربارەی پێشبینی کتێبی پیرۆز، بەتایبەتی لەسەر دیمەنی ژیانی هەتاهەتایی بۆ ڕزگاربووان، هەروەها نەفرەتی هەتاهەتایی بۆ کەسە ونبووەکان. کڵێساکە لە ئاراستەکەیدا « دابینکردنی ئامرازی ئاسودەیی بۆ بێ باوەڕان»، واتا، لەڕێگەی خۆشەویستی و خزمەت و هاوڕێیەتی دەگەڕێت بۆ بنیادنانی پردەکانی بەستنەوە پێش ئەوەی باسی « داتا گرانەکە»ی ئینجیل بکەن. ئەو ڕوون بووە لەوەی کە دەیەوێت ئازادی هەبێت دەربارەی حوکمدانی کۆتایی و زیندووبونەوە و هیوای ئاسمان بە ئازادی قسەبکات. هەندێ کەس نیگەرانن کە ئەو خەڵکێکی زۆر لە کڵێساکە دەترسێنێت و لە ئەگەری پابەندبوون بە خودا دەیانترسێنێت. چۆن تۆ ڕاوێژی کۆمیتەکە دەکەیت کە بۆ قەشە دەگەڕێت.

لێکۆڵینەوەی حاڵەت

1

4

١٦  ٣٤٤ پەڕە

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online