Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

1 3 3 /

پا شا یە تی خو د ا

حوکمی هەتاهەتایی بەرامبەر لەناوبردن لە وتارێکی سەرنج ڕاکێشدا لەسەر گوناه و لێخۆشبوون و ئاشبوونەوە، قەشەی کڵێسایەک پێشنیاردەکات کە ئەو ئیتر باوەڕی بەوە نییە کە حوکمدان هەتاهەتایی بێت، واتا، کەسە ونبووەکان بۆ هەتاهەتایە ئەشکەنجە بدرێن. لەکاتێکدا ئەو بێ گومانە کە حوکمی خودا کۆتایی دەبێت و تەنیا ئەوانەی باوەڕیان بە مەسیحە لە پاشایەتی هەتاهەتایی خودا دەژین، ئەو سوورە لەسەر پێشنیارکردنی ئەوەی کە هەموو ئاماژەکان لە کتێبی پیرۆزدا لەسەر حوکمی هەتاهەتایی کەسە ونبووەکان ئەوە نییە کە خەڵکی بۆ هەتاهەتایە ئەشکەنجە بدرێن، بەڵام تەنیا ئەوەیە حوکمی ئەوان هەرگیز ناتوانێت بۆ هەتاهەتایە هەڵبوەشێندرێتەوە. ئەو ئێستا باوەڕی وایە کەسە ونبووەکان لەناودەبرێن، هەرگیز ناگەڕێنەوە بۆ سەر زەوی یا خۆشی بەرەکەتەکانی خودا نابینن. ئەم بەناو « بۆچوونی نوێ « یە خەڵکێکی زۆری لە کڵێساکە بێزارکردووە، هەروەها هەندێ لە پیران بیردەکەنەوە دەربارەی بانگکردنی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕوانگەی قەشەکە لەسەر دۆزەخ. دەبێت ئێستا کڵێساکە چی بکات لەگەڵ بۆچوونی نوێی قەشەکەی سەبارەت بە نەفرەتی هەتاهەتایی؟ وشەی گونجاو بۆ کاتی گونجاو داوات لێ کراوە وتەیەکی پیاهەڵدان پێشکەش بکەیت لە پرسەی ناسیاوێکی ئازیزی سەر کار، کە خێزانەکەی ئەو تۆ دەناسن وەک خزمەتکارێک، یا بەلایەنی کەمەوە وەک « کەسێکی ئاینی.» بەهۆی قسەکردن لەگەڵ مردووەکە تۆ تەواو دڵنیایت کە ئەو یەزدانی نەناسیوە ؛ لە ڕاستیدا لە دوا ئاڵوگۆکردن کە تۆ لەگەڵ ئەو هەتبوو دەربارەی یەزدان ئەو زۆر دووژمنکارانەو شەڕانگێزانە بوو. ئەوان هیوادارن تۆ هەندێ وشەی ئاسودەکەریان پێشکەش بکەیت دەربارەی کەسە خۆشەویستەکەیان لە پرسەکەدا. ئایا تۆ باوەڕ بە چی دەکەیت دەبێت ببێت بە « وشەی یەزدان « بۆ خێزانی ئەم خوشکە ئازیزە پاش ڕەچاوکردنی ئەو شتەی تۆ دەیزانیت دەربارەی کامڵ کردنی پاشایەتییەکە ، خوێندنی Eschatology . پاشایەتی خودا کامڵ دەکرێت لەکاتی دووەم هاتنی عیسای مەسیح دوا شتەکان مامەڵەدەکات لەگەڵ بۆچوونی کامڵ کردنی پاشایەتییەکە. کامڵ کردنی پاشایەتی خودا ڕوودەدات لەکاتی دووەم هاتنی عیسای مەسیح، ئەوەی زوو ئاشکرا دەکرێت و پاشایەتی خۆی لەسەر ئەو زاراوەیەیە کە پەیوەستە بە گەڕانەوەی عیسا کە کەسی دەبێت، Parousia . زەوی دادەمەزرێنێت جەستەیی دەبێت، دیاردەبێت، شکۆداردەبێت و نزیک دەبێت. کامڵ کردنی پاشایەتییەکە بە تەواوی بەستراوەتەوە بەو شتەی کتێبی پیرۆز فێرکردن دەکات دەربارەی مردن و زیندووبونەوە و حوکمی کۆتایی. کاتێک هەموو دووژمنان لە ژێر پێیەکانی دادەنرێن، (ئەو) پاشایەتیەکە ڕادەستی خودای باوک دەکات بۆ ئەوەی خودا ببێت بە هەموو لەناو هەمووان.

2

3

4

باسکردنەوەی تێزی وانەکە

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online