Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
/ 1 3 4
پا شا یە تی خو د ا
ئەگەر تۆ ئارەزووت هەیە لە بەدواداچوونی هەندێ لە بیرۆکەکان دەربارەی کاتەکانی کۆتایی، و پرسەکانی وەک ڕاکێشانی کڵێسا بۆ ئاسمان و تەنگانە، ڕەنگە تۆ بتەوێت ئەم کتێبانە تاقیبکەیتەوە: سێ بۆچوون لەسەر ئاڕچەر، گلیسن ئێڵ. جونیەر.، فەینبێرگ، پۆڵ دی هەروەها ئەوانی تر. خوڕێنی مەزن: زۆندەرڤان، ڕاکێشانی کڵێسا بۆ ئاسمان: پێش یا پاش یا ناوەڕاستی تەنگانە؟ .١٩٨٤ هیوا بەرەکەتدارکراوەکە: خوێندنێکی کتێبی پیرۆز دەربارەی دووەم دەرکەوتنی لاد، جی. ئی. .١٩٥٦ ، خوڕێنی مەزن: ئێردمانس مەسیح و ڕاکێشانی کڵێسا بۆ ئاسمان. ئێستا تۆ بەرپرسیار دەبیت لە کارپێکردنی تێگەیشتنەکانی یەکەکەت لە ڕاهێنانێکی کرداریدا کە خۆت و ڕاوێژکارەکەت لەسەری ڕێککەوتوون. دەرهاویشتەکانی گەڕانەوەی عیسا بێشوومار و دەوڵەمەندن: بیر لە هەمووو ئەو ڕێگایانە بکەرەوە کە ئەم فێرکردنە دەتوانێت کاربکاتە سەر ژیانی خواپەرستیت و نوێژەکانت و وەڵامەکەت بۆ هاوڕێیان و ڕابەرانی کڵێساکەت و هەڵوێستی تۆ لەکارکردن و هەتا دوایی. ئەوەی گرنگە ئەوەیە تۆ بگەڕێیت بۆ بەستنەوەی ئەم فێرکردنی پاشایەتیە لەگەڵ ژیان و کار و خزمەتەکەتدا. پڕۆژەی خزمەتەکە بۆ ئەمە داڕێژراوە، هەروەها لە ڕۆژانی دواتردا تۆ هەلت دەبێت هاوبەشی ئەم تێڕوانینانە بکەیت لە ژیانی هەقیقی و ژینگەی ڕاستەقینەی خزمەتدا. نوێژبکە کە خودا تێڕوانینت بداتێ سەبارەت ڕێگاکانی خۆی کاتێک هاوبەشی تێڕوانینەکەت دەکەیت لە پڕۆژەکەتدا. ئایا هیچ پرسێک یا کەسێک یا حاڵەتێک یا هەلێک هەیە کە پێویست بکات نوێژی بۆ بکەیت لە ئەنجامی خوێندنەکانت لەم وانەیەدا؟ خودا چ پرسێک یا خەڵکێکی دیاریکراوی خستۆتە دڵتەوە کە پێویستی بە نوێژ و پاڕانەوەی سەرنج بۆخراوەسەر هەیە لەم وانەیە؟ کاتەکە تەرخان بکە بۆ بیرکردنەوە لەمە، هەروەها پاڵپشتی پێویستی ڕاوێژ و نوێژ وەرگرە بۆ ئەو شتەی ڕۆح نیشانت دەدات.
سەرچاوەکان و پێڕست
بەستنەوەکانی خزمەت
ڕاوێژکردن و نوێژکردن
4
ئەرکەکان
ئەرک نییە بۆ ئامادەکردن
یادەوەری نوسراوی پیرۆز
ئەرک نییە بۆ ئامادەکردن
ئەرکی خوێندنەوە
دەبێت ئێستا کورتەیەک بۆ پڕۆژەی خزمەتەکەت و پڕۆژەی لێکدانەوەییەکەت بکرێت و دیاریبکرێت و قبوڵبکرێت لەلایەن مامۆستاکەت. دڵنیایی بکە پێشتر پلان دابنێیت بۆ ئەوەی دوا نەکەویت لە ڕادەستکردنی ئەرکەکانت.
ئەرکەکانی تر
١٧ ٣٤٥ پەڕە
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online