Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
/ 1 9 0
پا شا یە تی خو د ا
پاشایەتییەکە دێت! خوێندنەوەکان لەسەر پاشایەتی خودا (بەردەوامە)
گەشەپێدانی پڕی ڕێکخستنە نوێیەکە هێشتا بە شاراوەیی بۆ ئێوە دەمێنێتەوە. بەڵام . . . ڕۆحی پیرۆز ئەو توانایەتان پێدەدات کە ئێستا ژیانێکی پاشایەتی بەسەربەرن. بۆ ئەوەی ببن بە شایەتی پاشایەتییەکە )٨ – ٧ :١ و دەسەڵاتەکەی لێرە تا ئەو پەڕی زەوی» (کردار هەروەها بۆیە وەهابوو، هەروەها بۆیە وەها بووە. ئەمڕۆ ئێمە لەکۆتاییدا نزیکدەبینەوە لە جێبەجێکردنی پێشبینی عیسا کە « ئەم ئینجیلی پاشایەتییە لە هەموو جیهاندا ڕادەگەیەنرێت، وەک شایەتییەک بۆ )١٤ :٢٤ هەموو نەتەوەکان» (مەتا هەروەها بۆیە، وەک پێشتر هەرگیز نەبووە ، ئێستا کاتی ئەوەیە قسە بکرێت دەربارەی پاشایەتی خودا! ئەمە هەوڵدانێک نییە بۆ ئەوەی پێش نییەتی خودا بکەویت یا شاراوەیی سەروەری پاشایەتییەکە پێشتر بەدەست بهێنیت . پاشایەتییەکە هێشتا و هەمیشە لە دەستی خودا دەمێنێتەوە. بۆیە ئەم کتێبە دەربارەی ) – لاڕێیەکی فریودەر بەڵام کارەساتبار – بەڵکو دەربارەی ٧ :١ « کات یا بەروار» نییە (کردار فێرکردنە سادەکانی پاشایەتییەکەیە کە لەسەرانسەری (نوسراوی پیرۆز)دا هەن. مەبەستەکەی من بەسادەیی ئەمەیە: کتێبی پیرۆز پڕە لە فێرکردن لەسەر پاشایەتی خودا، هەروەها کڵێسا بە فراوانی نەیپێکاوە. بەڵام بە بایەخی خودا ڕەنگە ئێستا ئێمە گەیشتوینەتە کاتێک کە هەواڵە خۆشەکەی پاشایەتییەکە ببیسترێت و تێگەیشتنی بۆ بکرێت وەک پێشتر هەرگیز نەبووبێت. ئەمە بەهۆی هیچ کەسێکەوە نییە، بەهۆی هیچ داناییەک یا تێگەیشتنێکی ژیرانەی مرۆڤەوە نییە، بەڵکو بەهۆی کارکردنی خودی خودایە لە ڕۆژەکەماندا، کاتێک هۆشیاری دەهێنێت بۆ پاشایەتی نوێ. بەم شێوەیە بیرۆکەی سەرەکی ئەم کتێبە: پاشایەتی خودا لە نوسراوی پیرۆز و واتاکەی بۆ ئێمە لەمڕۆدا. پاشایەتی خودا پەتێکی سەرەکییە لە (نوسراوی پیرۆز) دا، هەموو کتێبی پیرۆز بەیەکەوە دەبەستێت. ئەوە تەنیا بیرۆکەی سەرەکی یەکگرتوو نییە، هەروەها نابێت ئەوە شوێنی بیرۆکە سەرەکییەکانی تر بگرێت کە بەڕوونی تایبەتن بە کتێبی پیرۆزەوە. بەڵام هێشتا ئەوە بیرۆکەیەکی سەرەکی گرنگە، بەتایبەتی ئەمڕۆ. هەروەها باوەڕم وایە ژیانەوەی ئەمدواییەی لە کڵێسادا یەکێکە لە گرنگترین گەشەپێدانەکانی ئەم سەدەیە! یەک جار تۆ دەستبکەیت بە گەڕان لەناو (نوسراوی پیرۆزدا) بۆ بیرۆکەی سەرەکی فەرمانڕەوایی یا پاشایەتی خودا، ئەوە لەهەموو شوێنێک دەردەکەوێت! نمونەیەک وەرگرە کە من لەم دواییە ڕووبەڕوویبومەوە لە خوێندنی خواپەرستیەکەی خۆمدا: ئەی یەزدان، هەموو ئەوانەی دروستت کردوون ستایشت دەکەن، خۆشەویستانت ستایشت دەکەن. دەربارەی شکۆمەندی شانشینەکەت دەدوێن، باسی پاڵەوانێتی تۆ دەکەن، تاکو پاڵەوانیێتیت لەلای هەموو ئادەمیزادێک زانراو بێت، هەروەها پایەبەرزی شکۆی شانشینەکەت. شانشینەکەت شانشینی هەموو سەردەمێکە، فەرمانڕەوایەتیشت بەسەر هەموو نەتەوەکانەوەیە. یەزدان لەهەموو بەڵێنەکانی دڵسۆزە، خۆشەویستییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون. ١٣ - ١٠ :١٤٥ زەبوورەکان ~
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online