Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
1 9 1 /
پا شا یە تی خو د ا
پاشایەتییەکە دێت! خوێندنەوەکان لەسەر پاشایەتی خودا (بەردەوامە)
لە ڕاستیدا ئەم تاکە زەبوورە خوداناسی بنچینەیی پاشایەتییەکەی تێدایە، کاتێک سەرنج دەخاتەسەر پاشایەتی سەروەری خودا و کردارە بەتواناکانی و بەزەییەکەی و نزیکی خۆی لەو کەسانەی بۆی دەگەڕێن و بۆ ڕاستودروستیەکەی و دادپەروەرییەکەی دەگەڕێن. پاشایەتییەکە ئەوەندە بیرۆکەی سەرەکی (نوسراوی پیرۆز)ە کە ڕیچارد لەڤلەیس دەتوانێت بڵێت « پاشایەتی مەسیحی تەنیا بیرۆکەی سەرەکی وتاردانی عیسا نییە؛ ئەوە پۆڵێنێکی ناوەندیە کە ئاشکراکردنی تایبەت بەکتێبی پیرۆز یەکدەخات.» هەروەها جۆن بڕایت تێبینی دەدات « چەمکی پاشایەتی خودا بە واتایەکی ڕاستەقینە تێکڕای پەیامی کتێبی پیرۆز لەخۆدەگرێت . . . . بۆ تێگەیشتن لەوەی واتای ئەوەچییە لە پاشایەتی خودا زۆر نزیک بوونەوەیە لە دڵی ئینجیلی ڕزگاری کتێبی پیرۆز .» وەک ئی ستانلی جۆنس زیاتر لە چل ساڵ لەمەوبەر نوسی پەیامی عیسا پاشایەتی خودا بوو. ئەوە ناوەند و چێوەی هەموو ئەوانە بوو کە ئەو فێرکردنی بۆ کرد و ئەونجامی دا. . . . پاشایەتی خودا چەمکی سەرەکییە و پلانی سەرەکییە و مەبەستی سەرەکییە و ویستی سەرەکییە کە هەموو شتێک کۆدەکاتەوە بۆناو خودی خۆی و کڕینەوە و تێگەیشتن و مەبەست و ئامانجی پێدەبەخشێت.» ڕاستە، بینینی پاشایەتی خودا وەک تەنیا بیرۆکەی سەرەکی یەکگرتنی نوسراوی پیرۆز لەوانەیە ڕێ لێ تێکدەر بێت. من خۆم باوەڕم وایە ڕاستی گشتگیر بریتییە لە ئاشکراکردنی سروشت و کارەکتەری ). لێرەدا ٢٠ :١ خودا (نەک تەنیا بوونی ئەو، کە لە ڕێکخستنی دروستکراوەوە ڕوونە – ڕۆما خۆشەویستی و دادپەروەری و پیرۆزی خودا ناوەندین – کارەکتەری کەسایەتی خودا لە یەکبوونی سیانییەکەی. هێشتا پاشایەتی/فەرمانڕەوایی خودا بیرۆکەی سەرەکی (نوسراوی پیرۆز)ە چونکە ڕێساکانی خودای خۆشەویست و دادپەروەر و پیرۆز هاوتان لەگەڵ کارەکتەری ئەو و بەڕێگایەک کە ڕەنگدانەوەی کارەکتەری ئەو بەرهەم دەهێنێت لەناو هەموو ئەوانەی بەئامادەییەوە خزمەتی دەکەن. بۆیە پاشایەتییەکە تاڵێکی سەرەکییە بەناو کتێبی پیرۆزدا دەڕوات. ئەگەر ئەوە کەمتر دیاربێت لە نوسیینەکانی پۆڵسدا، ئەوە چونکە پۆڵس بەزۆری باسی پاشایەتیەکە دەکات لە بواری پلانی پاشایەتی ) هەروەها ١٠ :١ خودا کە لەڕێگای عیسای مەسیحەوە بەدەستهێنراوە (وەک بۆ نمونە لە ئەفەسۆس بۆ هەموو هۆکارێکی باش زمانی پاشایەتی کەمتر بەکاردەهێنێت. ئەوە ناڕاستە ئەگەر بڵێیت وەک هەندێک گتویانە کە بیرۆکەی سەرەکی پاشایەتی لە پۆڵسدا « دیارنامێنێت» . . . کتێبی پیرۆز پڕە لە پاشایەتی خودا. . . . ئێمە زیاتر فێردەبین دەربارەی پاشایەتییەکە کاتێک سەیری هەموو (نوسراوی پیرۆز) دەکەین وەک مێژووی « ئابووری» یا پلانی خودا بۆ گێڕاندنەوەی بەدیهێنراوە کەوتووەکان، هێنانی هەموو ئەوانەی خودا دروستی کردن – ئافرەت و پیاو و تێکڕای ژینگەکەیان – بۆ جێبەجێکردنی مەبەستەکانی لەژێر فەرمانڕەوایی پاشایەتییەکەی. یەک ئێوارە کوڕە حەوت ساڵانەکەم و خۆم بەناو دارستانێکی بچوکدا ڕۆیشتین و هاتینە دەرەوە بۆ کێڵگەیەکی کراوە. ڕۆژ بەرەو خۆرئاوا دەڕۆشت ؛ ئاسمان بە هێمنی بە شین و ئاڵتونی بەسترابوو. باڵندەکان لە دارەکاندا ئەم سەرو ئەوسەریان دەکرد. ئێمە دەربارەی ئاشتی و داهاتوو و پاشایەتی خودا قسەمان دەکرد. تا ڕادەیەک ئێمە هەردووکمان هەستمان کرد سەرەڕای جیاوازیمان لە تەمەن و
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online