Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

/ 1 9 2

پا شا یە تی خو د ا

پاشایەتییەکە دێت! خوێندنەوەکان لەسەر پاشایەتی خودا (بەردەوامە)

تێگەیشتنمان خودا حەز بە ئاشتیدەکات و ئەوەی ئەو حەزی لێدەکات، دەیهێنێت. ڕۆژێک ئێمە گوتمان و زانیمان هەموو جیهان وەک ئەم ساتە ئەفسوناویە دەبێت. بەڵام نەک بەبێ تێچوون و زۆرانگرتن. عیسا تکادەکات: « لە ڕێگای دەرگا تەنگەکەوە بچۆ ژوورەوە.» چونکە تەسکە دەرگاو تەنگە ئەو ). پاشایەتی خودا ١٤ – ١١٣ :٧ ڕێگایەی بەرەو ژیان دەچێت، کەم کەسیش دەیدۆزێتەوە» (مەتا )، بەڵام ڕێگاکە بۆ ژیان لەڕێگای دەرگا تەنگەکەی باوەڕ و گوێ ١٠ :١٠ ژیانی پڕو تەواوە (یوحەنا ڕایەڵیە بە عیسای مەسیح. ئەگەر ئەمڕۆ مەسیحییەکان بیانەوێت ئەزمونی ڕێکخستنی ئاشتیانەی پاشایەتییەکە ببینن دەبێت ئەوان ڕێگای ئاشتی خودا فێربن و پێی بژین.

وتارخوێندن و فێرکردنی عیسا کورتەی فێرکردن، ڤیک گۆردۆن

گرنگترین شت لە ژیاندا ئەوەیە ببیت بە قوتابی عیسای مەسیح. بۆ ئەنجامدانی ئەوە دەبێت ئێمە .١ لەوەوە فێربین و گوێڕایەڵی ئەوە بین کە گوێبیستی دەبین. دەبێت ئەو گەورە و مامۆستای ئێمە )١٣ :١٣ ؛ یوحەنا ٢٠ – ١٨ :٢٨ ؛٢٩ :١١ ؛٢٧ – ٢٤ :٧ بێت (مەتا بە ڕوونی ئێمە ناتوانین شوێن عیسا بکەوین ئەگەر ئێمە نەزانین ئەو چ فێرکردنێکی کرد. .٢ بیرۆکەی سەرەکی وتارخوێندن و فێرکردنی ئەو پاشایەتی خودا بوو. زۆربەی مەسیحییەکان ئەمە نازانن، بەڵام هێشتا بە گەورە و مامۆستای سەرەکی بانگی دەکەن! بەڵام ئێمە ئەوکاتە ڕووبەڕووی گرفتێکی کتوپڕ بووینەوە . هەر ئەوکاتەی ئێمە بیرۆکە .٣ سەرەکییەکەی فێرکردنەکەی ئەو دەزانین ئێمە بە ئۆتۆماتیکی بەهەڵە لێی تێدەگەین. پاشایەتی واتای شتێکی جیاوازی هەیە لە شێوەزاری تایبەت بە کتێبی پیرۆز (عیبری و ئارامی و یۆنانی) لەچاو زمانی ئینگلیزی هاوچەرخدا. لای ئێمە « پاشایەتی» واتای « ڕووبەرێکە» ( شوێنێک کە پاشاکە فەرمانڕەوایی بەسەردا دەکات). بەڵام لە کتێبی پیرۆزدا واتای سەرەکی « پاشایەتی» «حوکمڕانیکردنە» یا « فەرمانڕەواییکردنە.» بەم شێوەیە پاشایەتی خودا واتای حوکمڕانی خودا یا فەرمانڕەوایی خودایە. پاشایەتی خودا شوێنێک نییە یا خەڵکێک نییە، بەڵکو فەرمانڕەوایی داینەمیکی و چالاکی خودایە. پاشایەتییەکە کرداری خودایە، واتا شتێکە ئەو ئەنجامی دەدات. بارگرانی و مەبەستی خزمەتی بەرچاوی سێ ساڵی عیسا کە بەرەو مردن و زیندوبوونەوەی .٤ و ١٤ :١ برد بۆ وتارخوێندن و جاڕدان و فێرکردن بوو دەربارەی پاشایەتی خودا (مەرقۆس ،٦ ،٢ :٩ ؛١ :٨ ؛ و ئایەتەکانی دواتر ٤٢ :٤ ؛ لوقا ٣٥ :٩ ؛٢٣ ،١٧ :٤ ئایەتەکانی دواتر؛ مەتا .)٣١ :٢٨ ؛٣ :١ ؛ کردار ٩ ،١ :١٠ ؛١١ عیسا جاردەری بنەڕەتی ئینجیل بوو، هەروەها ئەو لە بنەڕەتدا جاڕی بۆدا سەبارەت بە پاشایەتی .٥ .)١ :٢٠ ؛ لوقا ١٤ :٢٤ ؛٣٥ :٩ ؛٢٣ :٤ و ئایەتەکانی دواتر؛ مەتا ١٤ :١ خودا (مەرقۆس هەواڵە خۆشەکە دەربارەی حوکمڕانی خودایە. بەدڵنیاییەوە ئەمە خوازەیە، وێنەیەکی وشەیە کە وەسفی هەقیقەتێکی قووڵ دەکات.

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online