Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

2 2 5 /

پا شا یە تی خو د ا

٢ ٧ پا شکۆ ی توانادان بەخەڵک بۆ ئازادی و تەواوێتی و دادپەروەری بناغەکانی تایبەت بە خوداناسی و ئاکارناسی بۆ خزمەتەکانی گەشەپێدانی کارتێکردنی جیهان دۆن داڤیس و تێری کۆرنێت خوداناسی گەشەپێدان خۆشەویستی خودا و خۆشەویستی هاوسێ بیرۆکەی سەرەکی بنچینەیی هەردوو خوداناسی پەیمانی کۆن و نوێ بووە هەر لە سەرەتاوە. لە کاتی کڵێسای سەرەتاییەوە و بەدواوە دڵبەستەیی هەبووە بۆ پیشاندانی خۆشەویستی و کارەکتەری خودا بۆ جیهان بە وشە و کردەوە لەڕێگای باوەڕ و کارکردنەوە، بەهۆی هەردوو بانگەوازی ئینجیلی و کرداری دادپەروەری و بەزەیی. سەرەتا لە پێشەنگەکانییەوە لە بزوتنەوەکانی پیوریتانی و پایەتیستیکی و مۆراڤیانی و چاکسازی وێسلیان و بوژاندنەوە، دەستپێدەکات و درێژدەبێتەوە بۆ بزوتنەوەی مژدەبردنە مۆدێرنەکانی پڕۆتستانت، مژدەبەرە ئینجیلییەکان جەختێکی بەهێزیان کۆکردۆتەوە بۆسەر مزگێنیدان و دامەزراندنی کڵێساکان لەگەڵ هەوڵێکی گرنگ بۆ سەرقاڵ بوون لە کردارێک کە دادپەروەری و ڕاستودروستی دەهێنێتە کایەوە بەتایبەتی بۆ خاتری هەژاران و ستەملێکراوان. مژدەبەران و چاکسازانی ئینجیلی دەستیان کردووە بە قوتابخانە و نەخۆشخانە کە ئامانجیان بۆ ئەوە بووە ببن بە ڕێگەی گەیشتن بە توێژەکانی کۆمەڵگا کە کەمترین سوود وەردەگرن، هەتیوخانەیان پێکهێناوە و کاریان کردووە بۆ چاکسازی یاساکانی کرێکاری منداڵ و بازرگانی و پڕۆژەی هاریکارییان دامەزراندووە لەناو هەژاران و پاڵپشتی یاسادانانیان کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتی و دڵنیا بوون لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و کاریان کردووە پێگەی ئافرەتان لە کۆمەڵگادا بەرزبکەنەوە و ١ ناوبژیوانیان کردووە لەنێوان گروپ و نەتەوە شەرکەرەکاندا. هەرچەندە مەسیحییەکان بەگشتی کۆکن کە مزگێنیدان و کاری کۆمەڵایەتی بەرپرسیارێتی گرنگی کڵێسان، گۆڕینی بەرچاو هەیە لە و زاراوانەی کە بەکاردەهێنرێن بۆ دانانی ئەم بەرپرسیارێتیانە هەروەها لەو ڕێگایەی کە تیایدا پێناسە دەکرێن و دادەنرێن سەبارەت بەیەکتری . وەک بریکارێکی مژدەبردن کە سەرقاڵی هەردوو لەم چالاکیانەیە، ئەوە گرنگە پێناسەی خۆمان دابمەزرێنین بۆ زاراوەکان و وتەی پەیوەندی خوداناسی کە لە نێوان ئەم دوو ئەرکەدا بوونی هەیە.

پێشەکی

سەیری وتارەکەی پۆڵ ئی ١ پێرسن بکە، « مژدەبردنەکان و گەشەپێدانی کۆمەڵگا : ڕوانگەیەکی مێژوویی، « )٢٢ – ١ ،١٩٨٩ (ئێلیستن بۆ پێشەکییەک بۆ مێژووی کاری گەشەپێدان لە مژدەبردنە ئینجیلییەکان و کتێبەکەی دۆناڵد دەبلیو دەیتۆن « دۆزینەوەی کەلەپووری ئینجیلی « (دەیتۆن ) بۆ سەیرکردنێکی ١٩٨٨ یارمەتیدەری بزوتنەوەکانی چاکسازی ئینجیلی.

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online