Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

/ 2 2 6

پا شا یە تی خو د ا

توانادان بە خەڵک بۆ ئازادی و تەواوێتی و دادپەروەری (بەردەوامە)

پاشایەتی خودا وەک بناغە بۆ مژدەبردن ١.١ « زانستی مژدەبردن زیاتر و زیاتر دێت بۆئەوەی پاشایەتی خودا وەک ئەو چەقە ببینێت کە بەدەورییەوە ). کاری مزگێنیدان و گەشەپێدان ٢٠٣ ،١٩٧٨ هەموو کاری مژدەردن دەسوڕێتەوە « (ڤێرکویڵ و چاندنی کڵێسا لەسەر بنەمای چەند « دەقێکی بەڵگە»ی کەمی جیاکراو نییە، بەڵکو وەڵامێکی پابەندبوونە بە بیرۆکەی سەرەکی پاشایەتییەکە کە لەسەرانسەری تۆماری تایبەت بەنوسراوی پیرۆز ) لە Missio Dei( چنراوە. پاشایەتی خودا ئەوە برجەستە دەکات کە گەوهەری مەژدەبردنی خودا جیهاندا چییە هەروەها بناغەیەک دابین دەکات بۆ بینینی ئەوەی چۆن چالاکییەکانی خودی خۆمان ٢ مەبەستیانە لەناو پلانی گشتی خودا بگونجێن. پاشایەتییەکە وەک گەڕاندنەوە ١.٢ نوسراوە پیرۆزەکان بانگەشەی ئەوەدەکات کە ئەزموونی مرۆڤ لە هەموو شوێنێک ئاشکرای دەکات ؛ گرفتێک دروست بووە لەگەڵ جیهاندا. کتێبی پیرۆز ئەوە فێردەکات کە بناغەی ئەم گرفتە ڕەتکردنەوەی مرۆڤایەتییە لە فەرمانڕەوایی خودا. گێڕانەوەی کتێبی پەیدابوون دەربارەی کەوتنەکە ئەوە نیشاندەدات مرۆڤایەتی مافی خودا ڕەتدەکاتەوە ئاراستە و سنوور بدات بە بڕیارەکانیان. لەو کاتە بەدواوە بەدکاری ئەو بۆشاییەی کە بەهۆی ئامادەنەبوونی فەرمانڕەوایی خۆشەویستی خودا بەجێهێڵدرا، پڕکردەوە. جیهان لە ئیشکردنی ڕاست وەستا ؛ مردن شوێنی ژیانی گرتەوە ؛ نەخۆشی شوێنی تەندروستی گرتەوە ؛ دوژمنایەتی شوێنی هاوڕێیەتی گرتەوە ؛ زاڵبوون شوێنی هاوکاری گرتەوە ؛ هەروەها کەم و کوڕی شوێنی دەوڵەمەندی گرتەوە. هەموو پەیوەندییەکانی مرۆڤ لەگەڵ خودا و لەگەڵ یەکتر ژاراویی بوون بەو ئارەزووەی لەناخی هەر تاکەکەسێک و گروپێکی کۆمەڵایەتی هەبوو بۆ جێگرتنەوەی دەسەڵاتی خودا بە فەرمانڕەوایی خۆیان لەوەڵامدانەوەی نیعمەت بۆ ئەم حاڵەتە، خودا بڕیاریدا جیهان ڕەتنەکاتەوە و وێرانی نەکات، بەڵکو بیکڕێتەوە. ئەو دەستیکرد بە کارکردنی پلانێک بۆ ڕزگارکردنی جیهان لە کۆیلایەتیەکەی بە دەسەڵاتەکانی بەدکاری، هەروەها بۆ گێڕاندنەوەی هەموو شتەکان بۆ بێ خەوشی لەژێر فەرمانڕەوایی پاشایەتی خۆیدا. لەسەرانسەری نوسراوە پیرۆزەکاندا ئەم پلانی بەدەستهێنانەوەیە وەک « پاشایەتی خودا» وەسفدەکرێت، هەروەها تێگەیشتن لە سروشتەکەی و واتاکانی هاتنەکەی هەنگاو بەهەنگاو ئاشکرا دەکرێن. جۆهانێس ڤێرکویڵ پەیامی پاشایەتییەکە لەم شێوەیەدا کورتدەکاتەوە : دڵی پەیامی پەیمانی کۆن و نوێ ئەوەیە کە خودا . . . بەشێوەیەکی چالاک سەرقاڵە لە دووبارە دامەزراندنەوەی دەسەڵاتی ڕزگارکردنەکەی بەسەر گەردوون و هەموو ئادەمیزاد. لە پرۆسەی گەڕان بەدوای ئیسرائیلدا ئەو بۆ هەموومان و تەواوی جیهانمان گەڕا، هەروەها لە عیسای مەسیحدا (ئەو) بەردی بناغەی پاشایەتییەکەی دانا. عیسای مەسیح «کە بۆ باوکان بەڵێن درابوو» لەناو ئەودا پاشایەتییەکە هاتووە و هەروەها دێت بەڕێگایەکی :auto basileia 3 بریتییە لە تەواو ناوازە و بە ڕوونکردنەوەیەکی جیاکاری . لە وتارەکەی خۆیدا عیسا دەوڵەمەندیەکان و

پاشایەتی خودا وەک ١ بناغەیەکی مزگێنیدان و چاندن و گەشەپێدانی کڵێسا

سەیری جۆرج ئێڵدۆن لاد ٢ ،)١٣٤ – ٤٥ ،١٩٧٤ ( بکە بۆ پێشەکییەک بۆ خودا ناسدییەکی تایبەت بە کتێبی پیرۆز بۆ پاشایەتییەکە.

واتا، ئەو کەسەی لە ٣ کەسایەتی خۆیدا بە پڕی فەرمانڕەوایی خودا بەرجەستە دەکات

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online