Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
2 2 7 /
پا شا یە تی خو د ا
توانادان بە خەڵک بۆ ئازادی و تەواوێتی و دادپەروەری (بەردەوامە)
ئەو پاشایەتییە ئاشکرادەکات؛ ئاشتکردنەوە و لێخۆشبوونی گوناهەکان و سەرکەوتن فەرهەنگی بەسەر دەسەڵاتە بەدکارییەکان. لەکاتێکدا لەناو نەریتی یاسای موسادا وەستاوە (ئەو) پەیامی سەرەکی . . . . پێگەمبەران ڕوودندەکاتەوە ؛ (ئەو) ئاشتکردنەوەی جیهان لەگەڵ خودا بەدەست دەهێنێت ؛ (ئەو) ڕێگاکە دەکاتەوە بۆ پاشایەتیەکەی ئێستا و داهاتوو کە داوای بڕیارەکانی ئێمە )٧٢ ،١٩٩٣ دەکات لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا (ڤێرکویڵ ١.٣ لێکەوتەکانی پاشایەتی خودا بۆ مژدەبردن دەتوانرێت لە سێ ڕاستی ناوەندیدا وەسفبکرێن. زانستی مژدەبردن و خوداناسی کە ناوەندەکەی پاشایەتی بێت، سەرقاڵ دەبێت لە: • مزگێنیدان بۆ ئەوەی خەڵکی بگۆڕێن بۆ مەسیح وەک خاوەنشکۆ • دروستکردنی کڵێسا کە لەوێ خەڵکی دەکرێنە قوتابی و بەرووبوم دەگرن. • یارمەتیدانی کڵێسا بەردەوام بێت لە پابەندبوونییەکانی بۆ هێنانی ئازادی تەواوێتی و دادپەروەری لە جیهاندا. بەم شێوەیە: خودا ناسییەکی ڕاست کە ناوەندەکەی پاشایتی بێت . . . هەرگیز ناتوانێت ئەو بانگکردنە فەرامۆش بکات کە بۆ گۆڕینی باوەڕی کەسەکانە لەناو هەموو گەلان و کۆمەڵگا ئاینییەکاندا. دەبێت بۆ هەموو کەسێک کە هەر هاندانێکی ئاینی هەبێت پەیامەکە دووبارە بکرێتەوە : « پاشایەتی خودا نزیکە ؛ تۆب بکەن و باوەڕ بە ئینجیل بهێنن . . . . خودا ناسی کە ناوەندەکەی پاشایەتییە بانگکردنێک لە خۆدەگرێت بۆ دانپێدانان بە خودایی پاشاکە و ئاراستەی نوێ بۆ دەستوری پاشایەتییەکەی. لە ئامادەنەبوونی ئەم لایەنەدا جاڕدانی هەواڵە خۆشەکەی ئینجیل مەحاڵە. خودا ناسییەک و زانستێکی مژدەبردن کە لەلایەن بیرۆکەی ئینجیلی فەرمانڕەوایی مەسیح ڕاگەیەندراوە هەرگیز شکست ناهێنێت لە ناسینی گۆڕینی باوەڕی کەسی وەک یەکێک لە ئامانجە گشتگیرەکانی پاشایەتی خودا . . . کڵێسا. . . لەلایەن خودا پەروەردە کراوە لەناو هەموو نەتەوەکان بۆ هاوبەشیکردن لە خزمەتی ڕزگاری و ئەشکەنجەی پاشایەتییەکە. . . کڵێسا نۆبەرە پێکدەهێنێت، دروێنەی سەرەتایی پاشایەتییەکە. بەم شێوەیە، هەرچەندە ئەوە سنوردار نەکراوە بۆ کڵێسا، پاشایەتییەکە بەبێ کڵێسا ناتوانرێت بیری لێبکرێتەوە. بەپێچەوانەوە، نابێت گەشە و فراوانبوونی کڵێسا وەک ئامانج سەیری بکرێت بەڵکو زیاتر وەک ئامرازێک بەکاربهێنرێت لە خزمەتی پاشایەتییەکە . . . کلیلەکانی پاشایەتییەکە دراوە بە کڵێسا. ئەوە دەسەڵاتەکەی جێبەجێناکات بە وازهێنان لەو کلیلانە بەڵکو زیاتر بە بەکارهێنانیان بۆ کردنەوەی ڕێگاکانی نزیکبوونەوە لە پاشایەتییەکە بۆ هەموو گەلان و گروپی دانیشتوان لە هەموو ئاستێکی کۆمەڵگای مرۆڤایەتییدا. . . بەرپرسیارێتی ئەوانەی بۆ پاشایەتی خودا دەگەڕێن
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online