Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

/ 2 3 4

پا شا یە تی خو د ا

توانادان بە خەڵک بۆ ئازادی و تەواوێتی و دادپەروەری (بەردەوامە)

یارمەتیمان دەدات بڕیاردەبکەین دەربارەی پرسەکانی گەشەپێدان بە ڕەچاوکردنی خوداناسی و ئاشکراکردنی ئینجیلی. ئەوە تواناماندەداتێ بە ڕوونی بیربکەینەوە و کرداربکەین بۆ ئەوەی درک بەوە بکەین کە ڕاستە ئەنجامبدرێت و دەبێت چۆن ئەنجام بدرێت. ئاکارناسی خەمی ئەوەی هەیە کە خوداناسی ئێمە لە ڕەفتار و بۆچونکانماندا پەیڕەوبکرێت. ئەوە قایل نییە بەسادەیی لە ڕاستییەکە تێبگات. لەبری ئەوە، ئەوە بەردەوام دەگەڕێت بۆ یارمەتیدانی ئێمە ئەوە بدۆزینەوە چۆن ڕاستیەکە پەیڕەوبکەین (هەروەها هەوڵدەدات پاڵمان پێوەبنێت ئەوە ئەنجام بدەین). ڕەفتاری ئاکاری ڕاست واتای ئەوەیە تێگەیشتن لە بنەما ئاکاریەکان هەیە و کارەکتەری کەسی پێدەدرێت و بۆ حاڵەتەکە پەیڕەودەکرێت لەڕێگەی گەشەپێدانی پەیڕەوکردن و ستراتیجییە دیاریکراوەکاندا. لە ڕێکخراوێکدا ڕەفتاری ئاکاری ڕاست هەروەها داوای ئەوەدەکات کە ستراتیجیەکان و پەیڕەوکردنەکان بە ئەزمونی تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن و پاڵاوتنی ئاساییدا بڕۆن. ئەمە دڵنیایی لەوە دەکات ڕێکخراوەکە بە پەیڕەوکردن ئەوە بەدەستدەهێنێت کە بە بنەما دوپاتیدەکاتەوە. لەکۆتاییدا، دەبێت ئەوە تێبینی بکرێت کە ئەزمونەکانی ئێمە هەمیشە بە دژبەیەکی و نائاساێتی و ئەولەویەتە کێبڕکێ کەرەکان ڕووبەڕوومان دەبنەوە. ئاکاری گەشەپێدان هەوڵ نادات ژیان خەستبکاتەوە بۆ سیستەمێک کە بە ڕێکی پێچرابێتەوە . زیاتر ئەوە ئەو بنەمایانە دابین دەکات کە یارمەتیمان دەدەن ئەوانە ڕوونبکەینەوە کە گرنگترینن لە حاڵەتێکی دیاریکراودا کە ڕووبەڕووی دەبنەوە. دەبێت هەر بڕیارێکی ئاکاری گفتوگۆ لەخۆ بگرێت دەربارەی ئەوەی چۆن ئەو بنەمایەنەی لەخوارەوە پوختەکراون پەیوەندیان لەناو یەکدا هەیە هەروەها دەربارەی ئەوەی کامیان گرنگترین بەهان بۆ بڕیارێکی دیاریکراو. تەنیا لە دایەلۆگ و لە نوێژدا دەتوانرێت بڕیاری ڕاست درکی پێ بکرێت . دەتوانرێت بنەما ئاکارییەکانی پاشایەتی خودا گوزارشت بکرێن لە بەهاکانی ئازادی و تەواوێتی و دادپەروەریدا. ئەم بەهایانە ڕەگ و بەرووبومی ئەنجامدانی گەشەپێدانن لە ڕووانگەی پاشایەتییەوە. ئازادی ئەو توانایەیە بۆ پەیڕەوکردنی ئەو توانایەی خۆمان کە خودا پێی بەخشێوین بۆ دەرکردنی ئەو بڕیارانەی کە گوزارشت لە خۆشەویستی دەکەن. لەبەرئەوە، دەبێت گەشەپێدان ئازادی بەرهەم بهێنێت بەهۆی یارمەتیدانی تاکەکەسەکان : • شەرەف و ڕێز بەدەست بهێنن • توانایان پێبدرێت بڕیاری ژیرانە بدەن • بەرپرسیارێتی وەرگرن بۆ خۆیان و کەسانی تر ئەم پرۆسەیە بریتییە لە یارمەتیدانی تاکەکەسەکان لەوە تێبگەن و بەدەستی بهێنن کە پێویستیانە بۆ ئەوەی بە ئازادی لە کۆمەڵگادا بژین وەک خزمەتکارانی ئینجیلی بەرپرس و خۆ بەڕێوەبەر و پێگەیشتوو ی پاشایەتی خودا. ئەوە ئاماژەدەدات بە گەشەپێدانی ئەو پەیوەندیانەی کە تایبەتمەندێتییان هەیە نە بە پشت بەستن نە بە پشت نەبەستن، بەڵکو بە پشتبەستن بە خۆشەویستی یەکتری کە دەبێتە ئەنجامی شەریکایەتی و دوولایەنێتی و ئازادی زیادکراو.

. کاری گەشەپێدانی ٦ (کارتێکردنی جیهان) پابەندە بە ئازادییەوە

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online