Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
2 3 5 /
پا شا یە تی خو د ا
توانادان بە خەڵک بۆ ئازادی و تەواوێتی و دادپەروەری (بەردەوامە)
گەشەپێدان ئادەمیزاد دووپاتدەکاتەوە وەک بەنرخ و ناوازە لەبەر چاوی خودا، هەروەها ٦.١ باوەڕی هەیە کە تواناداری و توانای شاراوەی ناوەزی پێدراوە لەلایەن خوداوە. ڕوونکردنەوە وەک ئەو بوونەوەرانەی لەوێنەی خودا دروستکراون، هەموو کەسێک بەبێ ڕەچاوکردنی پێگە یا شوێن شایانی شەرەف و ڕێزە. خەڵکی دەبێت خۆشبویسترێت و پەروەردەبکرێت و پێویستیەکانی دابینبکرێت بەگوێرەی بەها سروشتیەکەیان و بەنرخیەکەیان لای خودا. گەشەپێدان کە لەسەر بناغەی ئینجیل بێت هەرگیز خەڵک بەکار ناهێنێت لەپێناو مەبەستە ئابوریەکان یا هەرگیز مامەڵە لەگەڵ خەڵک ناکات وەک ئامرازێک، بەڵکو لەبری ئەوە بەهایان بۆدادەنێت وەک ئامانج لەخۆیاندا، بۆ ئەوەی خۆشبویسترێن و ڕێزیان لێبگیرێت لەپێناو بەهاکەیان لەبەردەم خودا. لێکەوتەکان • دەبێت ئەولەویەت بدرێت بە خەڵک لە هەموو ڕوویەکی گەشەپێداندا دەبێت گەشەپێدان توانای شاراوە زیادبکات بۆ توانای دابینکردنی پێویستیەکانی خود و دەبێت جۆری ژیان باشتر بکات و دەبێت هانی سەرکارێتی باش بدات لەناو ئەوانەی بەشداری پرۆگرامەکان دەکەن. • ڕێزی دوولایی بناغەیە بۆ گەشەپێدانی ڕاستەقینە لەلای هەژاران، ژیان لە کۆمەڵگای شاری پڕە لە نائاسودەیی و گرانی و شورەیی. ئەوانەی دەست کورتن ڕۆژانە ئەزمونی بێڕێزی ئەوە دەبینن کە هەژارن لە کۆمەڵگایەکی دەوڵەمەند دا. زۆربەی جارەکان ئەوان تاوانباردەکرێن بە کەمتەرخەمی و تووشی بیرۆکراسییە خنکێنەرەکان دەبن و حوکمی پێشوەخت دەدرێن کە هۆکاری هەژاربوونی خۆیانن لەڕێگەی لێ نەهاتوویی یا نەبوونی هاندان. گەشەپێدان هەستیارە بەرامبەر ئەم پەیامانە کە دراون بە کەسە دەست کورتەکان لە کۆمەڵگاکەدا. ئەوە ئەوە دەناسێنێت کە هەژاران بابەتی بەزەیی و هەواڵی خۆشی خودان ، هەڵبژێردراوان دەوڵەمەند بن لە باوەڕ و میراتگری پاشایەتی خودا ). گەشەپێدان دەگەڕێت بۆ پیشاندانی ڕاستودروستی خودا بمێنێتەوە لەڕێگەی ٥ :٢ (یاقوب کردار و پەیوەندییە دیاریکراوەکانی. یارمەتییەک لەسەر بنەمای ڕێزێکی ڕاستەقینە نەدۆزرێتەوە، بەئاسانی دەتوانێت سووکایەتی بە هەژارانەوە بکات. لەبەرئەوە، ئەو یارمەتیدانەی پێشکەشی ئەوکەسانە دەکرێت کە دەست کورتن پێویستە شەرەف و ڕێزی خودی ئەوان دووپات بکاتەوە. هەرشتێک کە بەها و گرنگی هەژاران کەمدەکاتەوە لە پرۆسەی گەشەپێدانەکەدا گوناهەیە و بریندارکەرە بۆ تەندروستی هەمووان، هەردوو ئەوانەی یارمەتییەکە پێشکەش دەکەن و ئەوانەی وەری دەگرن.
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online