Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

/ 2 3 6

پا شا یە تی خو د ا

توانادان بە خەڵک بۆ ئازادی و تەواوێتی و دادپەروەری (بەردەوامە)

• دەبێت شوێنی کارەکە ئیش بکات وەک کۆمەڵگایەکی بایەخ پێدەر. لەکاتێکدا کەشی بێ هەستی هاوڕێی مرۆیی تایبەتمەندێتی ژینگەی بازرگانی هەیە، گەشەپێدانی مەسیحی کۆشش دەکات بۆ دروستکردنی شێوەیەکی پەیوەندی بۆ ڕاهێنراوان و کارمەندان. کارکەرانی گەشەپێدان و ئەوانەی بەشداریدەکەن لە پڕۆژەی گەشەپێدان دەبێت گەشەبدەن بە نمونەی خووی بایەخدان بە یەکتری لەودیو بەربەستەکانی ئەو پڕۆژەیەی کە نزیکە دەبێت گەشەپێدان توانابدات بە خەڵک بەرپرسیارێتی تەواو وەرگرن بۆ ژیانی خودی خۆیان و ٦.٢ بایەخ بدەن بە پێویستیەکانی کەسانی تر. ڕوونکردنەوە گەشەپێدان لەو بیروباوەڕەوە سەرهەڵدەدات کە هەموو کارێک شەرەف مەندە. خودا دەسەڵاتی ئەوەی داوە کە ئادەمیزاد ژیانی خۆی بەدەست بهێنێت بە دەستپاکی و نایابییەوە. ئەم دەسەڵاتە بۆ کاری تاکەکەسی لەسەر بنەمای ڕاسپاردەی سەرەتایی خودایە کە بە ئادەمیزاد دراوە لە کاتی بەدیهێنانەوە، هەروەها بەردەوام دەبێت و دووبارە دووپاتدەکرێتەوە لە فێرکردنەکانی نێردراواندا. لەکاتێکدا خودا داوادەکات گەلەکەی دڵفراوان بن و میواندار بن بۆ کەسانی دەست کورت و نامۆکان (دووەم کۆرنسۆس )، بەهەمان شێوە خودا فەرمان دەدات بە هەمووان بە سەرڕاستی کاربکەن بەدەستی خۆیان (یەکەم ٩ )، هەروەها زیاتر ڕایدەگەیەنێت ئەوانەی ڕەتیدەکەنەوە کاربکەن دەبێت بەشێوەی هاوتا ٤ سالۆنیکی یارمەتی بەخشندەییان پێ نەدرێت، واتا، « ئەگەر هەر کەسێک کارنەکات، ڕێگەی پێمەدە بخوات» .)١٠ :٣ (بەراورد بکە لەگەڵ دووەم سالۆنیکی گەشەپێدان ئەو بیرۆکەیە ڕەتدەکاتەوە کە دروستکردنی سامان بە شیوەیەکی سروشتی بەدکارییە. بۆچوونی وەها نا هەقیقەتی سادەکراوی پێوەدیارە و زۆران ناگرێت لەگەڵ بیرۆکەی ئینجیلی سەرکارێتی مەسیحی. گەشەپێدان ئامانج دەخاتە سەر دروستکردنی دەوڵەمەندی، بەڵام هەرگیز لەپێناو دەستکەوتی خۆپەرستانە نا یا چاوچنۆکی هەوەسبازیانە نا. زیاتر، گەشەپێدان ئەو پێویستییە ئینجیلییە بەگرنگی وەردەگرێت کە ئێمە کاری پێدەکەین نەک تەنیا بۆ دابینکردنی پێویستیەکانی کەسانی تر، ٤ بەتایبەتی ئەوانەی براو خوشکانی ئێمەن لە جەستەی مەسیحدا ( بەراورد بکە لەگەڵ ئەفەسۆس ). پێوانەی ئینجیلی ئەوەیە ئەوانەی دزیان کرد پێش ئەوەی بچنە ٦ ؛ گەلاتیا ٨ ؛ دووەم کۆرنسۆس پاشایەتییەکە دەبێت ئیتر دزی نەکەن، بەڵام دەبێت بە شەرەفەوە کاربکەن بە بێدەنگی و دەستپاکی، بۆئەوەی سەرچاوەی سەروزیادیان هەبێت بۆ دابینکردنی پێویستیەکانی خودی خۆیان، هەروەها سامانی سەروزیادیان هەبێت بۆ بایەخدان بەکەسانی تر. گەشەپێدان تەنیا ناگەڕێت بۆ شەرەفدان بە کەسانی دەست کورت لەڕێگەی دڵنیابوون لەوەی کە دەتوانن بەشداریبکەن لە مافی بنچینەیی مرۆڤ بۆ کارکردن، بەڵکو هەروەها بەرەنگاریان دەبێت متمانە بە خودا بکەن پێویستیەکانیان بۆ دابین بکات لەرێگەی کاری شەرەفمەندەوە کە ڕێگەیان پێدەدات ببن بەدابینکەر بۆ خۆیان و کەسانی تر.

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online