Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

2 3 7 /

پا شا یە تی خو د ا

توانادان بە خەڵک بۆ ئازادی و تەواوێتی و دادپەروەری (بەردەوامە)

لێکەوتەکان • هیچ شتێک ناتوانێت پۆزش بهێنێتەوە بۆ کارکەرێک یا ڕابەرێک یا پیشەوەرێک لە مەترسیەکان و تواناشاراوەکانی بەرپرسیارێتی کەسی. کارکەرانی مەسیحی نەبەخشراون لە بەدڕەوشتی تەمەڵی و کارنەکردن و بەڕێوەبردنی هەڵە و چاوچنۆکی هەروەها ئەوان ڕزگارناکرێن لە ئاکامەکانی خوو و ڕەوشتی وەها. • ئەوە ئامانجی سەرەکی گەشەپێدانە پێگەیشتوویی هەموو کەسێک زیادبکات ئەوانەی لە پرۆسەکەدا بەشدارن. ئەوە وا دانراوە کە تاکەکەسی پێگەیشتوو زیاتر و زیاتر هەموو کاتێک تایبەتمەندێتی بۆکراوە بە بینین ( دامەزراندن و خاوەنداری بوونی مەبەست و بەرزخوازی و ئەولەویەت بەدرێژایی ژیان)، بە بەرپرسیارێتی (کردارکردن لەسەر ئەو مەبەست و بەرزخوازی و ئەولەویەتانە لەگەڵ هاندان و دانبەخۆداگرتن و دەستپاکی)، هەروەها دانایی ( زیادبوون لە شارەزایی و تێگەیشتن و توانای درککردن و ئەنجامدانی ئەوەی ڕاستە بۆ خۆیان و کەسانی تر). دەبێت تاکەکەسە پێگەیشتووەکان لە پشت پێبەستنەوە بڕۆن بۆ ئۆتۆنۆمی، لە ناچالاکییەوە بڕۆن بۆ چالاکی، لە توانای بچوکەوە بڕۆن بۆ توانای گەورە، لە بەرژەوەندی تەسکەوە بڕۆن بۆ بەرژەوەندی فراوان، لە خۆپەرستیەوە بڕۆن بۆ خۆبەخشی، لە نەزانینەوە بڕۆن بۆ ڕۆشنگەری، لە ڕەتکردنەوەی خودەوە بڕۆن بۆ قبوڵکردنی خود، لە بەش بەش کردنەوە بڕۆن بۆ یەکگرتن ، لە لاساییکردنەوە بڕۆن بۆ ڕەسەنێتی هەروەها لە پێویستی بۆ .)٩٦ – ٩٥ ،١٩٩٣ زەبروزەنگ بڕۆن بۆ لێبوردەیی بەرامبەر ناڕوونی ( کلۆپفێنستەین • بڕیارەکان بەباشترین شێوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت لە نزیکترین خاڵ لەو کەسانەوەی کاریگەرییان خراوەتە سەر

ڕێ و شوێن و پۆڵیسەی نیشتمانی بوونیان هەیە بۆ : » دابینکردنی پێکهاتێک بۆ بڕیاردەرکردنی کاریگەر.

» دەربڕینی بەها و مەبەستەکان ئەوانەی بە شێوەی کۆمەڵ هاوبەشی دەکرێن. » دڵنیابوون لە دادپەروەری لەنێوان خەڵک و پڕۆژەکان لە شوێنی جیاوازی زۆردا. » دابینکردنی بەرپرسیارێتی کە پاسەوانی دەستپاکی دەکات. بڕیاردەکردنی بەرپرس لەناو کۆمەڵگایەک وایدادەنێت کە کەسانی تاکەکەسی پێگەیشتوو هەن کە پابەندن بەم مەبەستە هاوبەشانەوە و پەیوەندیکردنی کراوە بوونیان هەیە لەنێوان ئەوخەڵکەی بەشدارن. کاتێک ئەم توخمانە ئامادەبوونیان هەیە دەبێت زۆربەی

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online