Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

/ 2 3 8

پا شا یە تی خو د ا

توانادان بە خەڵک بۆ ئازادی و تەواوێتی و دادپەروەری (بەردەوامە)

بڕیاردەکردنەکان لەلایەن ئەو خەڵکانەوە ئەنجامبدرێن کە بەرپرسن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان. دەبێت هەموو بڕیارەکان دۆخە خۆجێیەکە و خەڵکە ناوازەکە و پەیوەندییەکان و بارودۆخەکانی پڕۆژە ئەوانەی ئامادەبوونیان هەیە لەبەرچاوبگرێت. • دەبێت کرێکان دادپەروەرانە بێت کاتێک کاری گەشەپێدان بریتییە لە دامەزراندنی کارکەر دەبێت کارمەندەکە بە شێوەیەکی دادپەروەر قەرەبوو بکرێت بەگوێرەی بەخشینەکەیان بۆ سەرکەوتن یا قازانجی پڕۆژەکە. • دەبێت پڕۆگرامەکانی ڕاهێنان پێکبێت لە فێرکردن لەسەر گرنگی سەرکارێتی و بەخشین. پێویستی خەڵک بۆ بەخشین بە خودا، بە کەسانی تر و کۆمەڵگاکەیان دەبێت لە پڕۆسەی گەشەپێداندا ڕوون بکرێتەوە. ناسنامەی خودی هەرکەسێک وەک خۆبەخش دەبێت جێبەجێبکرێت هەروەها دەبێت پێکەوەبەستنی سروشتی نێوان وەرگرتن و بەخشین ( لوقا ) دابمەزرێت. ٣٨ :٦ گەشەپێدان جەختی ئەوە دەکاتەوە کە دەبێت هەر کەسێک ڕاهێنانی پێبکرێت و پڕ چەک بکرێت بۆ ئەوەی توانای شاراوەی خۆی بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی خۆی یارمەتی خۆی بدات و خۆی بەڕێوەببات. دروستکردن یا پەروەردەکردنی پشت پێبەستن ئەو پێویستییە قووڵە مرۆڤایەتییە لاوازتردەکات بۆ ئەوەی ببێت بە هاو دروستکەر لەگەڵ خودا بەبەکارهێنانی دیاریەکانمان بۆ ڕێزلێگرتنی، هەروەها بە دۆزینەوەی گرنگی و شوێنەکەمان لە جیهاندا . پشت پێبەستن دەتوانێت ڕووبدات لە هەر لایەکی ئەو پەیوەندییەی کە خەڵک پاڵپشتی دەکات؛ گەشەپێدەرەکە دەتوانێت هەستێکی پێویستی خۆی دروست بکات کە بەرەو پشت پێبەستن دەڕوات، یا ڕاهێنراوەکە بەئاسانی بەرەوپێش چوون و گەشەپێدان بۆ پشت پێبەستن بەیەکتری و قووڵی ڕەتبکاتەوە. پشت پێبەستن پرۆسەی گەشەپێدانی ڕاستەقینە پیس دەکات بەهۆی دروستکردنی پەیوەندی ناتەندروست کە دەستپێشخەری و خۆ هاندانی ڕاهێنراوەکە تێکدەدات. لێکەوتەکان • دەبێت ڕاهێنراوان داوای دەستپێشخەری پیشاندراویان لێ بکرێت شێوازی پراکتیکی بنەڕەتی بریتییە لە « ئەوە مەکە بۆ خەڵک کە دەتوانن بۆ خۆیانی بکەن تەنانەت ئەگەر ئەوە واتای ئەوە بێت پڕۆژەکە (یا ڕاهێنانەکە) بە هێواشی دەڕوات» (هەوک و ڤوورهیس ). کاتێک شتی زۆر بکرێت بۆ ئەو خەڵکەی یارمەتی دەدرێن، گەشەپێدەرەکە ئەو ٢٢٤ ،١٩٨٩ پێویستە کاری گەشەپێدان ئەو ئارەزووە نەهێڵێت کە بەرەو پشت پێبەستن دەڕوات ٦.٣ ڕوونکردنەوە

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online