Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
/ 2 4 0
پا شا یە تی خو د ا
توانادان بە خەڵک بۆ ئازادی و تەواوێتی و دادپەروەری (بەردەوامە)
لێکەوتەکان
• خەڵکی ئامراز نین بۆ ئامانج پێش هەموو شتێک گەشەپێدان دەگەڕێت بۆ گەشەپێدانی خەڵک. ئەمە بێ ئەم لاو ئەولا بریتی دەبێت لە پڕچەک کردنیان ( هەروەها بەر پرسیاریان دەکەن) بەرامبەر بەدەستهێنانی ئەرکەکانیان. بەڵام ئەوە پێگەیشتنی کەسەکەیە نەک تەواوکردنی ئەرکەکە کە هەمیشە ئامانجی سەرەکی کاری گەشەپێدانەکەیە. • هەموو ئەو خەڵکەی لە پڕۆسەی گەشەپێداندان دەبێت بۆ یەکتری کاربکەن گوایا بۆ مەسیح خۆی کاردەکەن. دەیهێنێتەوە بیرمان کە کاری ئێمە لەکۆتاییدا ئاراستەدەکرێت بەرەو ٢٤ – ٢٣ :٣ کۆلۆسی مەسیح و لەلایەن مەسیحەوە پاداشت دەکرێت. پێویستە پڕۆژەکانی گەشەپێدان ئەم بنەمایە بخەنەکار. ئەمە پێشنیازی ئەوە دەکات کە پێویستە کارەکەمان ئەنجام بدرێت بە نایابی و دەستپاکی و کۆشش و نەرمی و خۆشەویستی و هەر کاری باشێکی تر کە پێویستن بۆ خزمەتی گونجاوی خودا. • دەبێت کاردانەوەمان لەگەڵ کەسانی تر و شتەکان بە گرنگی وەرگیرێت. پڕۆژەیەکی گەشەپێدان کە بەرهەمێکی نایاب بەرهەم دەهێنێت و خەڵک پڕچەک دەکات شارەزایی هەبێت لە فرۆشتنی ئاساندا ، بەڵام کاتێک تایبەتمەدێتی هەبێت بە ناگونجان یا ناکۆکی لەناو کارمەندەکانیدا، ئامانجەکەی خۆی بەدەست نەهێناوە. پێویستە گەشەپێدەرەکە بگەڕێت بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگایەکی ڕاستەقینە لەناو شوێنی کارەکەدا.
دەبێت چالاکییەکانی گەشەپێدان ڕاستی ئینجیل پیشان بدات ٧.٢ ڕوونکردنەوە
ئامۆژگاریمان دەکات نەک تەنیا بە وشەو زمان خۆشەویستی بکەین، « بەڵکو ١٨ :٣ یەکەم یوحەنا بە کردار و ڕاستی.» خۆشەویستی مەسیح نەدراوە بە « نەفسەکان» بەڵکو بە تەواوی کەسەکان. دەبێت چالاکییەکانی گەشەپێدان بێ شەرمانە خزمەتی تەواوی کەسەکە بکات هەروەها دەبێت بە نمونە وەک مزگێنیدان خزمەت بکات. کاری گەشەپێدان ئیش دەکات وەک نیشانەیەکی پاشایەتییەکە لەلایەن خەڵک، خێزان و/یا کۆمەڵگای تواناپێدەرەوە بۆ ئەوەی ئەزموونی خۆشەویستی و بایەخی مەسیح ببینێت. ئەمە پێشنیاری ئەوە دەکات کە پێویستە کارکەرانی گەشەپێدان بەنزیکی مەسیح بناسن و بتوانن خۆشەویستی ئەو بگەیەنن بە کەسانی تر.
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online