Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
2 4 1 /
پا شا یە تی خو د ا
توانادان بە خەڵک بۆ ئازادی و تەواوێتی و دادپەروەری (بەردەوامە)
لێکەوتەکان • پڕۆژەکانی گەشەپێدان دەتوانن جەخت بکەنە سەر گەشەپێدانی دەروونی یا بەدەنی یا کۆمەڵایەتی یا ئابووری. هەموو لایەنەکانی پێویستی مرۆڤ گرنگن بۆ کارکەری گەشەپێدانەکە. کاتێک خۆشەویستی کارکەری گەشەپێدانەکە بۆ خەڵک بە کرداری ڕاستەقینە شێوە وەردەگرێت، ئەوە دەبێت نیەتی ئەوان بێت کە خەڵک « بتوانن کردارە باشەکانتان ببینن و ستایشی باوکتان بکەن کە .)١٦ :٥ لە ئاسمانە.» (مەتا • دەبێت کارکەرانی گەشەپێدان قوتابی پێگەیشتوی مەسیح بن ئەوانەی چالاکانە بەشدارن لە گەشەی ڕۆحی بەردەوام. ئێمە کێین گرنگترە لەوەی ئێمە چی دەکەین. تەنیا کاتێک کارکەرانی گەشەپێدان چالاکانە دەگەڕێن لەناو خۆشەویستی مەسیحدا بژین و گوێ لە ڕۆحی بگرن ئینجا خۆشەویستی (ئەو) دەگەیەنن بەوانەی لەگەڵیان کاردەکەن. • پێویستە کارکەرانی گەشەپێدان بایەخ وەرگرن بۆ گەشەپێدان و تەندروستی بەدەنی و دەروونی و هەستوسۆزی و ڕۆحی خۆیان. کارکەرانی گەشەپێدان ڕووبەڕووی گوشاری ناوازە دەبنەوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ پێویستی مرۆڤدا. ئەوان بەزۆری هەست بە گوشاری دیاریکراو دەکەن کاتێک لە نێواندا دەوەستن و هاوسۆزی دەردەبڕن لەگەڵ هەردوو بەرژەوەندی ئەو خەڵکە دیاریکراوەی خزمەتیان بکە). شەکەتی ٨٣ ،١٩٨٩ دەکەن و ئەو ڕێکخراوەی نوێنەرایەتی دەکەن (سەیری هایبێرت بەدەنی یا هەستوسۆزی یا ڕۆحی ئەگەرێکی هەمیشە ئامادەبووە. لەبەر ئەوە ، ئەوە گرنگە کە کارکەرانی گەشەپێدان کات و بایەخی تەواو بدەن بە ڕاگرتنی تەندروستی خۆیان بۆ ئەوەی بتوانن بە کاریگەریانە بەردەوام بن لە خزمەتکردنی پێویستیەکانی کەسانی تر. • کارکەرانی گەشەپێدان پێویستیان بەوەیە بەشێوەیەکی دیاریکراو پڕ چەک بکرێن بە مزگێنیدان و تێگەیشتن لە مژدەبردنەکان. کارکەرانی گەشەپێدانی مەسیحی زۆرجار ئەوە تێدەگەن کە دەبێت گەشەپێدان و مزگێنیدان بە شەریکایەتی کاربکەن، بەڵام بەزۆری ڕاهێنانی کەمیان پێدەکرێت لە مزگێنیدان (سەیری ). هەروەها کارکەرانی گەشەپێدان پێویستیان بەوەیە ڕاهێنانی ١٩٨٩ هەوک و ڤورهیس بکە گشتیان پێبکرێ لە مژدەبردنەکان و بەڕێوەبردن لەگەڵ ئەوەی ڕاهێنانیان پێبکرێ بۆ ئەرکی ) چونکە ١٩ – ٢١٨ ، دی ١٩٩٢ دیاریکراوی گەشەپێدان ( سەیری پیکێت و هۆثۆرن بکە زۆربەی ئەرکە ڕۆژانەکەیان پێویستی بە تێگەیشتنێکی ئەم زەبت و ڕەبتانە هەیە.
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online