Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

/ 2 4 2

پا شا یە تی خو د ا

توانادان بە خەڵک بۆ ئازادی و تەواوێتی و دادپەروەری (بەردەوامە)

دەبێت چالاکییەکانی گەشەپێدان لەسەروو سەرزەنشتکردنەوە بێت ٧.٣ ڕوونکردنەوە

تەواوێتی و پیرۆزێتی چەمکی جیانەکراوەن. ئەو ڕێگایەی کاری گەشەپێدان تیا ئەنجام دەدرێت کارتێکردنێکی قووڵی دەبێت لەسەر تواناکەی بۆ ئەوەی وا لە گۆڕان بکات ڕووبدات. بۆئەوەی کاری گەشەپێدان بەشداریبکات لە تەواوێتی و دروستی و تەندروستی خەڵک پێویستە بایەخی تایبەت بدات بۆ ڕاگرتنی دەستپاکی بە وشە و کردار. لێکەوتەکان • دەبێت پڕۆژەکانی گەشەپێدان پێوەرەکانی ئاکاری بەرز ڕابگرێت نەبوونی کۆمەک یا کارمەندی سەروزیاد هەروەها گوشارەکانی پێویستی ئێستای مرۆڤ دەتوانن فریومان بدەن کارەکان بەئاسانترین شێوە ئەنجام بدەین بەهۆی پشتگوێخستنی ڕێساکان و لابردنی چەند شتێک بەو ڕێگایەی کە ئێمە گەشە بە پڕۆژەکان دەدەین و بەڕێوەیان دەبەین. پێویستە ئەم فریودانە بەرەنگاری بکرێت. بەرهەمەکەی ئێمە ناتوانێت بەشێوەی دەستکرد لە پرۆسەکەی ئێمە جیابکرێتەوە. پێویستە پڕۆژەکانی گەشەپێدان خزمەت بکەن وەک شایەتێک بۆ حکومەت، کۆمەڵگا بە گشتی، هەروەها ئەو خەڵکەی ڕاهێنانیان پێدەکەن لەڕێگەی پەیوەستبوونەوە بە پێوەرەکانی ئاکاری بەرزی ڕەوشتی بازرگانی. • پێویستە پڕۆژەکانی گەشەپێدان کاربکەن لەناو چوارچێوەی ڕێکخراوە بێ قازانجەکەمان کە ئەرکێکی تەرخانکراوی هەیە. یاسا فیدراڵییەکان و ویلایەتییەکان سنور دادەنێن بۆ توانای ڕێکخراوە بێ قازانجەکان لە دروستکردنی ئەو حاڵەتانەی کە تیایدا تاکەکەسەکان ڕاستەوخۆ سامان و سەرچاوە وەردەگرن لە کۆمپانیاکەوە. (ئەمە ڕێگە لە تاکەکەسەکان دەگرێت لە دەرەوە و ناوەوەی ڕێکخراوەکە بەخراپ مامەڵە لەگەڵ باری بێ قازانج نەکەن بۆ دەستکەوتی کەسی). لەبەر ئەوەی پرۆگرامەکان دروستدەکرێن بۆ ئەوەی توانابدەن بە خەڵک و هاوبەشی سەرچاوەکان بکەن پێویستە کارکەرانی گەشەپێدان دڵنیایی بکەن کە ئەوان بەڕێگایەکی وەها ڕێکخراون کە دەکەونە ناو ڕێنمایی یاساییەوە. • پەنابردنەکان بۆ بەخشەران پێویستە بە گوناه هان نەدرێت، زیاد پێوەنان بۆ پێویستییەکە نەکات، بەڵێنی ئەنجامی ناڕاستەقینە نەدات، یا بێڕێزی بە شەرەفی وەرگرانی یارمەتیەوە نەکات. پەستانەوەی ئاڵۆزی پەیوەندیەکان و پێویستی مرۆڤ بۆناو پەنابردنێک بۆ بەخشەرەکان ئەرکێکی قورس و ئاڵۆزە. بەڵام، ئەوە کارێکی پێویست و گرنگە. دەبێت کارکەرانی گەشەپێدان لە مەیداندا بەرپرسیارێتی کەسی وەرگرن بۆ وەرگرتن و ناردنی پێویستیەکان و بینین بە کردارێکی تەواو بۆ ئەوانەی بەشدارن لە پەخشکردنی مادە چاپکراوەکان دەربارەی پڕۆژەیەک.

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online