Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

2 4 3 /

پا شا یە تی خو د ا

توانادان بە خەڵک بۆ ئازادی و تەواوێتی و دادپەروەری (بەردەوامە)

دادپەروەری لە ئەنجامی ئەو ناسینەوە دێت کە هەموو شتەکان سەر بە خودان و دەبێت هاوبەشی بکرێن بەگوێرەی بەخشندەیی و بێلایەنییەکەی. دادپەروەری ئینجیلی مامەڵەدەکات لەگەڵ مامەڵەکردنی دادپەروەرانە و گەڕاندنەوەی پەیوەندی ڕاست. ئەوە قینی لە ستەم و لایەنگیریکردن و نایەکسانی هەیە چونکە لەوە تێدەگات کە ئەمانە خەڵک جیادەکاتەوە لەیەکتری و لە خودا. گەشەپێدان کە لەسەر بنەمای دادپەروەری بێت هەنگاوێکی گرنگە بەرەو چاککردنەوەی پەیوەندییە تێکشکاوەکان لەنێوان تاکەکەسەکان و توێژەکان و کلتورەکان کە لەوانەیە داڵدەی گومان و هەستی خراپ بدەن بەرامبەر یەکتر. کاری گەشەپێدان دەگەڕێت بۆ بەرهەمهێنانی کرداری ڕاست کە بەرەو پەیوەندی ڕاستی دەبات. گەشەپێدان ڕەگیداکوتیوە لەناو تێگەیشتنی ئینجیلی خودا وەک دروستکەر و فەرمانڕەوای ٨.١ گەردوون کە داوای ئەوە دەکات هەموو شتەکان لەناو ئەودا ئاشتبکرێنەوە. ڕوونکردنەوە خودا بەرپرسیارێتی دەدات بە مرۆڤایەتی ببێت بە سەرکاری جیهانەکەی. ئەم تێگەیشتنە خۆی دەردەخات کە گرنگی هەیە بۆ سێ پۆڵێنی فراوانی پەیوەندی: پەیوەندی لەگەڵ خودا، پەیوەندی .)١٧٦ ، ، گۆڕان ١٩٨٩ لەگەڵ کەسانی تر، هەروەها پەیوەندی لەگەڵ ژینگە (سەیری ئێلیستۆن بکە هەرچەندە ئەم پەیوەندیانە بە هاتنی گوناهە بۆناو جیهان شکان فەرمانڕەوایی پاشایەتی خودا ئێستا داوای گەڕاندنەوەیان دەکات. گەشەپێدان ئەوە دەناسێت کە هەتا پڕێتی پاشایەتی مەسیح دەرنەخرێت بێ ئەم لاو لا هەژاری و ڕەتاندن و کڵۆڵی هەیە کە بەهۆی لادانی گوناهەی ئەم سێ ڕووبەرەی پەیوەندییەوە دەبێت. ئەم تێگەیشتنە نە گەشەپێدانی مەسیحی ڕاستەقینە ئیفلیج دەکات و نە ساردی دەکاتەوە. لەکاتێکدا لە سروشتی بەدکاری ڕەوشتی جیهان تێدەگات گەشەپێدان دەگەڕێت بۆ پیشاندانی نمونەکانی دادپەروەری و ئاشتکردنەوە کە ڕەنگدانەوەی دادپەروەری پاشایەتی مەسیحن. لێکەوتەکان • گەشەپێدان نیەتی هەیە خەڵک بجوڵێنێ بەرەو پەیوەندی ڕاست لەگەڵ خودا. ئاشتکردنەوەی ڕاستەقینە لەنێوان خەڵک لەسەر بنەمای ئاشتبوونەوەی دوولاییانە لەگەڵ خودا. هەرچەندە « نیعمەتی هاوبەش» و « وێنەی خودا» تا ڕادەیەک هۆکارێکی باشی ئاشکردنەوە لەنێوان هەموو خەڵک دابین دەکات، ئەوە لەکۆتاییدا بە پەیوەندی ڕاست لەگەڵ خودا لەڕێگەی مەسیحەوەیە کە قووڵترین و بەردەوامترین شێوەی ئاشتکردنەوەیە دەتوانێت ڕووبدات. لەبەرئەوە، کاری گەشەپێدان تامەزرۆیە بۆ یاریدەدان لە ئامادەکردنی خەڵک بۆ بیستنی ئینجیل لەڕێگەی شایەتیدانی ڕاستیەکەی و جێبەجێکردنی لێکەوتەکانی.

. کاری گەشەپێدانی ٨ (کارتێکردنی جیهان) پابەندە بە دادپەروەریەوە

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online