Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

/ 2 4 4

پا شا یە تی خو د ا

توانادان بە خەڵک بۆ ئازادی و تەواوێتی و دادپەروەری (بەردەوامە)

• ئاشتکردنەوە لەنێوان تاکەکەسەکان و توێژەکان و کەلتورەکان بەهایەکی سەرەکین. گەشەپێدان بێ ئەم لاو لا بریتی دەبێت لە ڕێگا نوێیەکانی هاوبەشیکردنی هێز و بەکارهێنانی سەرچاوەکان و دەرکردنی بڕیار و جێبەجێکردنی پۆڵیسە و پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسانی تر. پێویستی هەیە بۆ داهێنان نەک بەسادەیی لاسایی نمونە بەکارهاتووەکانی ئێستا بکرێتەوە. ئەوە لەئەندازە بەدەر گرنگە کە بۆچوونەکانی خەڵکی لە توێژ و کەلتورە جیاوازەکاندا لە پلاندانانی هەر پڕۆژەیەکی گەشەپێداندا نوێنەرایەتی بکرێن. • نابێت پڕۆژەکانی گەشەپێدان بەفیڕۆدانی سەرچاوەکان بێت یا زیانبەخش بن بۆ ژینگەی بەدەنی. ڕاسپاردەی خودا بۆ ئادەمیزاد بۆ ناسینەوەی خاوەنداری خۆیەتی نەک ڕەتاندن یا تێکدانی زەوی، بەڵکو بۆ ئەوەی بایەخی پێبدات. سەرکارێتی بریتییە لە بەکارهێنانی سەرچاوەکانی زەوی بۆ شکۆدارکردنی خودا و دابینکردنی پێویستیەکانی هاوسێکانمان لەکاتێکدا بەرپرسیارێتیمان لە هۆش و بیرماندا دەپارێزین بۆ نەوەکانی داهاتوو. پێویستە گەشەپێدان توانای ڕاگرتنی هەبێت، واتا، ئەوە نابێت بە سادەیی سەرچاوەکان بەکاربەرێت بەڵکو هەروەها گەشەیان پێبدات. کتێبی پیرۆز بەد ڕەوشتی جۆراوجۆر بە وردی ڕووندەکاتەوە ئەوانەی دەتوانن ببنە هۆی هەژاری لە ژیانی تاکەکەسەکان (واتا، تەمبەڵی و ئیش نەکردن و گوێ نەدان بە بەرپرسیارێتی ، بەراورد بکە ، هتد). بەڵام هەروەها ئەوە ڕوونە کە دەتوانرێت ٢٤ ؛ پەندەکانی سلێمان ٦ لەگەڵ پەندەکانی سلێمان هەژاری بەهۆی هۆکاری ئابوری و کۆمەڵایەتییەوە بێت کە دۆخی پێویست و ستەمکردن و نەبونی ، هتد). تەنانەت خوێندنەوەیەکی کورتی ٥ ،٤ ، ئامۆس ٥٤ ؛ ئیشایا ١ (بەراورد بکە لەگەڵ ئیشایا (نوسراوی پیرۆز) ئەوە ئاشکرادەکات لە سەرانسەری مێژووی ئینجیلیدا پێغەمبەران نەفرەتیان لە پراکتیزەکردنی دیاریکراوی بازرگانی و سیاسەت و یاساو پیشەسازی کردووە، تەنانەت نەفرەتیان لەو ئاینە کردووە کە ناهاوسەنگی بەخشیوە لەناو گروپە جۆراوجۆرەکانی ناو کۆمەڵگا و بۆتە هۆی ستەملێکردنی هەژاران. گەشەپێدان دەگەڕێت بۆ ئەوەی پێشبینیکەرانە بێت لەڕێگەی دووپاتکردنەوەی ئەوەی خودا پابەندە بە هەژاران و دەستکورتان هەروەها ڕێگەنادات بە ستەملێکردنیان بۆ کاتی نادیار. گەشەپێدان ساویلکە نییە. ئەوە هەموو هەژارییەک ناگەڕێنێتەوە بۆ بەد ڕەوشتی تاکە کەسی. بە پێچەوانەوە، زۆرانگرتن دژی نادادپەروەری داوای ئەوە دەکات خەڵک ئەگەری هەمیشە ئامادەبووی )١٩ :٥ کاریگەری ڕۆحی پیس بناسێتەوە لە پێکهاتی مرۆڤدا (یەکەم یوحەنا گەشەپێدان بناغەی سیستەمی و دامەزراوەیی بەرهەمهێنانی سامان و بینینی ئەزمونی ٨.٢ هەژاری دەناسێتەوە. ڕوونکردنەوە

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online