Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
2 4 5 /
پا شا یە تی خو د ا
توانادان بە خەڵک بۆ ئازادی و تەواوێتی و دادپەروەری (بەردەوامە)
لێکەوتەکان
• شەڕی ڕۆحی پێکهاتەیەکی سەرەکی پڕۆسەی گەشەپێدانە. دەیهێنێتەوە بیرمان « زۆرانبازی ئێمە لەگەڵ گۆشت و خوێن نییە، بەڵکو ١٢ :٦ ئەفەسۆس لە دژی سەرۆک و دەسەڵاتدار و فەرمانڕەوایانی ئەم جیهانە تاریکەیە، هەروەها لەدژی سەربازە بەدکارە ڕۆحییەکانە لە شوێنەکانی ئاسمان.» کاری گەشەپێدان ئەوەی بە مەبەست و ڕێک و پێکیەوە کات تەرخان ناکات بۆ نوێژ و زەبت و ڕەبتی تر چاوەڕێی لێناکرێت گۆڕانی بەردەوام بهێنێتە کایەوە. دەبێت کارکەرانی گەشەپێدان پلانیان هەبێت بۆ شەڕی ڕۆحی کە بەقەدەر خودی پلانی کاری گەشەپێدانەکە سەرنجێکی گرنگییە. هەروەها دەبێت کارکەرانی گەشەپێدان هەست بەوە بکەن کە پڕۆژەکانیان ڕووبەڕووی ئەزموونی پەلاماری ڕۆحی دەبێتەوە. کەڵەکەکردنی پارە یا هێز لەناو پڕۆژە دەشێت ببێت بە شوێنی چوونەناوەوەی لادانی ئەو پڕۆژەیە سەرەڕای باشترین نیەتەکانی. پەیوەندییەکان لەنێوان ڕابەرانی پڕۆژەی گەشەپێدان یا لەنێوان کارکەرانی گەشەپێدان و ئەوانەی ڕاهێنانیان پێدەکەن دەشێت بشێوێندرێت لەڕێگەی گوشاری ناکۆکی و ئیرەیی و پەیوەندیکردنی هەڵە و جیاوازییە کەلتووریەکان. هەردوو پەیوەندییە کەسییەکان و پرۆگرامە دامەزراوەییەکان پێویستیان بەوەیە بپارێزرێن لە هێزە ڕۆحییەکان ئەوانەی گەندەڵیان دەکەن و تێکیان دەشکێنن. ئەمە پێویستی هەیە بە پابەندبوونێکی بەردەوام بۆ شەڕی ڕۆحی و پیرۆزی ٦ کەسی و کۆمەڵی. • دەبێت کاری گەشەپێدان بەرەنگاری پراکتیزە نادادپەروەرەکان بێتەوە پێویستە کارکەرانی گەشەپێدان خەڵکی ئامادەبکات دەنگیان هەڵبڕن دژی پراکتیزە نادادپەروەرەکان بەو ڕێگایانەی کە خۆشەویستی و دادپەروەری خودا پیشاندەدات. لەکاتێکدا ڕێکخراوی بێ قازانج خۆی مەکۆ نییە بۆ داکۆکیکردنی سیاسی، ئەوە بەرپرسە لە ڕاهێنانی خەڵک بۆ دانانی بەهای دادپەروەری و بڕیاردەرکردن لە دۆخێکی ڕەوشتیدا. لە شوێنی بازاڕدا کارکەران ڕووبەڕووی نادادپەروەری سیستیمی و تاکەکەسان دەبنەوە و دەبێت ڕاهێنانیان پێبکرێ بە ڕەوشتێک وەڵامیان بدەنەوە کە ڕێز دەدات بە مەسیح و بەهاکانی پاشایەتییەکە. • ڕۆڵی کڵێسا لە گەشەپێداندا نابێت فەرامۆش بکرێت. ئەوە تۆمار دەکات ئەوە « مەسیح خۆیەتی» کە ئاشتی ئێمەیە و « ١٤ :٢ ئەفەسۆس بەربەستەکەی تێکشکاندووە ، ئەو دیواری جیاکەرەوەی دوژمنایەتییە» لەنێوان جولەکە و نا جولەکە. ئاشکردنەوە ڕەگی داکوتیوە لە کەسایەتی و کاری مەسیحدا هەروەها بەم شیوەیە گرنگی جەستەی مەسیح کە کڵێسایە ناتوانرێت فەرامۆش بکرێت. دەبێت پڕۆژەکانی گەشەپێدانی مژدەبردن لە کڵێسا داینەمیکەکانەوە بەردەست بن و لە ئەنجامی ئەوانیشەوە بن.
سەیری ثۆماس ماک ئالپاین ٦ بکە، (ڕووبەڕوو بونەوەی هێزەکان) (ماک ئالپاین، ) بۆ گفتوگۆیەکی ١٩٩١ یارمەتیدەری ڕێگاکان کە تیایاندا ڕووانگەکانی چاکسازان و ئەناباپتست و کاریزماتیک و (زانستی کۆمەڵایەتی) هاوبەشی هەردوو تێڕوانینی جیاواز و ڕاو بەرژەوەندی هاوبەش دەکەن لە تێگەیشتن و
ڕووبەڕووبونەوەی هێزە ڕۆحییەکاندا.
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online