Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG

/ 2 4 6

پا شا یە تی خو د ا

توانادان بە خەڵک بۆ ئازادی و تەواوێتی و دادپەروەری (بەردەوامە)

گەشەپێدان ناگەڕێت بۆ گرەنتی دان بە یەکسانی ئەنجام، بەڵکو یەکسانی هەل. 8.3 ڕوونکردنەوە

گەشەپێدان سەرنج دەخاتە سەر دابینکردنی ژینگەیەک کە تیایدا خەڵک بتوانێت فێری گرنگی و زەبت و ڕەبتەکانی کار و شارەزایی بەدەست بهێنن کە بەهای کارەکەیان باشتر دەکات و ئەو زەبت و ڕەبت و شارەزاییانە پەیڕەوبکەن کە بەدەستی دەهێنن. بەڵام هەوڵی مرۆڤ بەخشراو نییە لە هێزی ڕەوشتی توانای ئێمە بۆ هەڵبژاردن، واتا، بڕیاربدەین ئایا بەتەواوی دیاریەکان و هەلەکان و تواناشاراوەکان ئەوانەی دراون پێمان، بەکار بهێنین یا نا. بەهۆی گۆڕانەکانی بڕی هاندان و هەوڵ و ئامادەکردن ڕێگە لەجیاوازییەکانی داهاتەکان ناگرێت هەروەها دەبێت چاوەڕێیان لێ بکرێت. دەبێت پرۆگرامەکانی گەشەپێدان فێرکردن بکات لەسەر دەستپێشخەری و پاداشتی دەستپێشخەری بکات. لێکەوتەکان • هەموو ڕاهێنراوێک ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە سەرکەوتنی خۆیدا لەکاتێکدا گەشەپێدەرەکان دەتوانن بڕێکی زۆری پسپۆڕی و یارمەتی پێشکەش بکەن بۆ دروستکردنی سامان بۆ ڕاهێنراوەکان، زۆربەی سیفەتە گرنگەکان ئەوانەی پێویستن بۆ سەرکەوتنی درێژخایەن لەلایەن ڕاهێنراوانەوە کۆنترۆڵ دەکرێن. بەبێ بینین و وزەو پابەندبوونی مەرجدار بۆ ئەنجامدانی کارەکە بۆ کاتێکی تەواو درێژ بۆ ئەوەی قازانج ببینرێت، سەرکەوتن ڕوونادات. ئەم سیفەتانە سەرهەڵدەدەن لە حەز و بیروباوەڕی توندی ڕاهێنراوانەوە، نەک بەتەنیا بەهۆی ئامادەبوونی گەشەپێدەران. بەهۆی ئەمە، گەشەپێکردن ناتوانێ گرەنتی سەرکەوتنی هەموو ئەوانە بکات کە بەشدارن لە پڕۆژەکەدا. • دەبێت سەرکارێتی دڵسۆز ببێتە هۆی بەرپرسیارێتی زیادکراو دەبێت هەموو پڕۆژەکانی گەشەپێدان پلانێکیان هەبێت بۆ پاداشتکردنی دڵسۆزی و گەشەپێدانی شارەزایی و کۆششکردن. دادپەروەری داوای ئەوەدەکات هەوڵی زیادکراو ببێتە هۆی پاداشتی زیادکراو.

Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online