Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
2 4 9 /
پا شا یە تی خو د ا
توانادان بە خەڵک بۆ ئازادی و تەواوێتی و دادپەروەری (بەردەوامە)
هەرکاتێک بگونجێت، دەبێت کار هەڵبژێردرێت کە قێزەوەن نییە بۆ کەلتورەکە. ئەگەر ئەمە نەشێت دەبێت ڕاهێنان و ئامادەکردنی وریا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەموو کەسێک لە پێویستی و شەرەفی ئەو کارە تێدەگات کە بەشدارە. لەهەندێ حەڵەتدا ڕەنگە ١٩٨٩ ، ئەوە پێویست بکات سیستەمی بەهای کەلتوری بەرەنگاری بکرێت (سەیری میڵەر بکە) بەڵام دەبێت ئەمە بە هەستیاری و بە بەشداریکردن و ئامادەکردنی تەواوی ڕاهێنراوان ئەنجام بدرێت. • دەبێت گەشەپێدەران ڕاهێنراوان ئامادەبکەن بۆ ئەو حاڵەتانەی کە چاوەڕێیان لێدەکرێت لە شوێنی کار ڕووبەڕووی ببنەوە. ئەو خەڵکەی سەر بە کەلتورێکن بۆنە ئاراستەی دەکات، بۆ نمونە، پێویستیان بەوەیە لەو کەلتورە تێبگەن کە کات ئاراستەی دەکات وەک ئەوەی پێناسەی پەیڕەوکردنەکانی بازرگانی ئەمەریکی دەکات. یارمەتیدانی کارکەران فێری شارەزایی و زەبت و ڕەبتەکان بن بۆ سەرکەوتن لە کۆمەڵگا گەورەترەکە بەشێکی گرنگی پڕۆسەی ڕاهێنانەکەیە. ئامانجی گەشەپێدان بۆ شکۆدارکردنی خودایە لەڕێگای نایابی و خزمەتەوە، نەک تەنیا بۆ ٨.٥ پەیداکردنی قازانج ڕوونکردنەوە لە ئاکارناسی جیهانی کۆمپانیادا، بەرزترین ئاماژەکەری سەرکەوتن بەزۆری قازانجی بازرگانییەکەیە. بەڵام کاری گەشەپێدان کە کاریگەری دەخرێتەسەر لەلایەن بەهاکانی پاشایەتیەوە بینینێکی فراوانتر لەخۆدەگرێت. گەشەپێدان دەگەڕێت بۆ جەخت کردنەسەر گرنگی ڕاهێنان و پەروەردەکردنی خەڵک و بەرهەمهێنانی بەرهەمێکی باش کە پێویستی مرۆڤ دابین دەکات. لەبەرئەوەی نمونە زۆر باشەکانی مەسیحی و ڕابەرایەتی پیشەیی ئامانجێکی بەرزی هەوڵەکانی گەشەپێدانەکەمانە، پێویستە ئێمە بە بێ شەرمانە جەخت بخەینە سەر هەردوو قازانجی دەرەکی و دەستکەوتی ناوخۆیی. لەلایەک بازرگانییەک ، ئەگەر بیەوێت بمێنێتەوە پێویستە قازانج بەخش بێت و بتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت. لەلایەکی ترەوە پێویستە ئێمە پیاوان و ئافرەتان بەرهەم بهێنین ئەوانەی لەڕووی ڕۆحییەوە پێگەیشتوون و لەڕووی پیشەییەوە ئاراستەبۆکراون و لەڕووی هونەرییەوە لێهاتوون. دروستکردنی سامان لە خۆیدا ئامانج نییە ؛ ئەوە بەرهەمی لاوەکی بەشداریکردنە لە بازرگانی لەگەڵ چاوێک بەرەو نایابی، بەناوی مەسیح.
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online