Capstone Module 2 Kurdish-Sorani MG
/ 2 5 0
پا شا یە تی خو د ا
توانادان بە خەڵک بۆ ئازادی و تەواوێتی و دادپەروەری (بەردەوامە)
لێکەوتەکان • هیچ شارەزاییەک فێرناکرێت یا بەرهەمێک بەرهەم ناهێندرێت بەسادەیی لەبەرئەوەی لەلایەن کۆمەڵگاوە بەهای بۆدادەنرێت یا چاوەڕێی لێدەکرێت قازانج بەرهەم بهێنێت. پێویستە هەموو شارەزایی و بەرهەمەکان هاوتابن لەگەڵ ئامانجەکانی دادپەروەری و ئاشتی و تەواوێتی ئەوانەی تایبەتمەندێتی دەدەن بە فەرمانڕەوایی پاشایەتی مەسیح. ئەو شارەزایی و جۆری بەرهەمانەی کە سوکایەتی بە شەرەفی مرۆڤ دەکەن و ئەو بەرهەمانەی کە نادادپەری یا نا یەکسانی یا کڵۆڵی مرۆڤ بەرزدەکەنەوە بە گونجاو سەیرناکرێن بۆ گەشەپێدان گرنگ نییە تەنانەت ئەگەر کۆمەڵگا بەگشتی قبوڵیان بکات. • نابێت ئامانجی کاری گەشەپێدان تەنیا بۆ یارمەتیدانی خەڵک بێت بۆ بەدەستهێنان و دروستکردنی سەرچاوە بەڵکو هەروەها بۆ یارمەتیدانیانە پابەندبن بە بەکارهێنانی ئەو سەرچاوانە لە پێناوی پاشایەتی خودا. یارمەتیدانی خەڵک بۆ بەدەستهێنانی پەروەردە یا شارەزایی یا سامان لەکۆتاییدا بێ بەرهەم دەبێت ئەگەر ئەم شتانە لە خزمەتی خودا و خزمەتی کەسانی تر بەکار نەهێنرێن. پڕۆژە باشەکانی گەشەپێدان هەل پێشکەشی خەڵک دەکات خزمەتی خودا بکەن نەک تەنیا بە قازانجی کارەکەیان بەڵکو لەڕێگەی خودی کارەکەوە. پێویستە گەشەپێدەران ئەوە فێربکەن و .)٢٤ – ٢٣ :٣ ئەو نمونەیە پێشکەش بکەن کە کار هەلێکە بۆ خزمەتکردنی خودا (کۆلۆسی هەریەک لەو خاڵانەی لەسەرەوە کراون بە لیست بەشێکی هەیە بەناونیشانی « ڕوونکردنەوە» و بەشێکی هەیە بە ناونیشانی « لێکەوتەکان». بەڵام بۆ ئەوەی نوسراوەکە تەواو بێت یەک هەنگاوی زیاتر پێویستە. پێویستە هەموو لێکەوتەیەک یاوەری بکرێت لەگەڵ زنجیرەیەک لە کارپێکردنەکان. دەبێت ئەم کارپێکردنانە لەلایەن کارکەرانی گەشەپێدانەوە دروستکرابن لە مەیداندا و پێکهات کرابن بۆ پێویستی ناوازەی حاڵەتە خۆجێییەکە. بۆ دروستکردنی ئەم کارپێکردنانە، دەبێت ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە پەیڕەوبکرێت • دەبێت هەر خزمەتێکی خۆجێی بە تەواوی چاوبخشێنێت بە بەشی « لێکەوتەکان» و بڕیاربدات لەسەر هەنگاوە دیاریکراوەکان ئەوانەی ڕێگەی پێدەدات کار بەم بنەمایانە بکات لە پڕۆژەی دیاریکراوی گەشەپێکردنیدا • دەبێت ئەم هەنگاوانە گەشەی پێبدرێت بە ڕێگەیەک کە ئەو خەڵکە لەخۆبگرێت کە زۆرترین کاریگەریان دەکرێتەسەر لەلایەن هەر پڕۆژەیەکی گەشەپێدانەوە. • کاتێک گەڵاڵە بوو، دەبێت هەنگاوەکانی کارپێکردن پابەند بکرێت بە نوسین. • دەبێت ئەم کارپێکردنانە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک فێرکردنیان بۆبکرێت و چاوخشانەوەیان بۆ بکرێت.
. پێویستی بۆ کارپێکردن ٩
Made with FlippingBook - professional solution for displaying marketing and sales documents online